گۆران ڤیشنجیچ
| گۆران ڤیشنجیچ | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ٩ی ئەیلوولی ١٩٧٢ شیبێنیک، کرواتیا |
| ھاوسەر | Eva Višnjić |
| زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی کرواتی، زمانی ئینگلیزی |
| پیشە | ئەکتەر، ئەکتەری تەلەڤیزیۆن، ئەکتەری شانۆ، ئەکتەری فیلم |
| پەروەردە | Academy of Dramatic Art، University of Zagreb |
| دەستپێکی چالاکی | ١٩٨٨ |
| نەژاد | Croats |
| خەڵاتەکان | Večernjakova Ruža Award |
گۆران ڤیشنجیچ (بە ئینگلیزی: Goran Višnjić) لەدایکبووی ٩ی ئەیلوولی ١٩٧٢) ئەکتەری کرواتی-ئەمریکییە و لە فیلم و بەرھەمە تەلەڤیزیۆنییە ئەمریکی و بەریتانیایییەکان بەشداری کردووە. لە ئەمریکا بە ڕۆڵی دکتۆر لوکا کۆڤاچ لە فیلمی ER و گارسیا فلین لە فیلمی Timeless ناسراوە کە ھەردووکیان زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکەی ئێن بی سی یە. بۆ فیلمی ER ئەو و کاستەکەی پاڵێوراو بوون بۆ دوو خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرەکانی شاشە. زاوای دەرھێنەری فیلمی کرواتییە و بەرپرسی پێشووی تەلەڤیزیۆنی ڕادیۆیی کرواتیایە (١٩٩١–٩٥)، ئەنتون ڤردۆڵجاک.[١] لە کۆتایییەکانی نەوەدەکاندا ڕووی لە ئەمریکا کردووە.[٢]
ڤیشنجیچ لە ٩ی ئەیلوولی ١٩٧٢ لە شاری شیبێنیک لە وڵاتی کرواتیا لە ویلایەتی یوگۆسلاڤیا لەدایکبووە. یەک خوشک و برایەکی ھەیە کە برایەکی گەورەیە بە ناوی یۆشکۆ. باوکی بە ناوی ژێلجکۆ شۆفێری پاس بووە و دایکی بە ناوی میلکا لە بازاڕێکدا کاری دەکرد.[٣] بە درێژایی تەمەنی منداڵی لە شانۆنامەکاندا دەرکەوتووە و لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا یەکەمجار لەسەر شانۆ دەرکەوتووە لە فیلمی مشتومڕاوی یوگۆسلاڤیا بەناوی Braća po materi (١٩٨٨)، ڕۆڵی ئوستاشایەکی گەنجی گێڕاوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Goran Visnjic Profile - Metacritic». Metacritic. لە ١١ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ Allen, Ted.
- ↑ «Goran Visnjic - Rotten Tomatoes». Rotten Tomatoes. لە ١١ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی کرواتیا
- دەروازەی ئەکتەران
- دەروازەی شانۆ
- دەروازەی ژیاننامە