گووفتاری کینەیی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

قسەی قین-تەوەر بریتییە لە دەربڕینێک کە بەمەبەستی کەم کردنەوە و ناشیرنکردنی یەکێک بەکاردێت، یان بەکارھێنانی زمانێکی زبر و نەشیاو.[١] قسەی قین-تەوەر جۆرە قسەیەکە کە ھێرش دەکاتە سەر تاکەکەس یان کۆمەڵەیەک بە بیانوو و ھۆکاری نەژادی، نەتەوەیی، ئایینی، جۆری ڕەگەز یان کەم ئەندامێتی.[٢][٣]

بابەتەکانی ئازادی بیروڕادەربڕین، قسەی قین-تەوەر و یاساکانی قسەی قین-تەوەر جێی مشتومرن. بەپێی یاسای چەند وڵاتێک، قسەی قین-تەوەر بریتییە لە قسە، ئاماژە، ھەڵسوکەوت، نووسین یان نواندنێک کە دەبێتە پاڵنەر بۆ کردەوەی توندوتیژی و سەرھەڵدانی بیرۆکەی پێشینەیی دژی کەسێک یان چەند کەسێک لەسەر بنچینەی ئەندام بوونیان لە کۆمەڵگەیەکی دیاریکراودا.

لە ھەندێک وڵات دا، قسەی قین-تەوەر بە دەستەواژەیەکی یاسایی دانانرێت،[٤] بەڵام لە ھەندێک وڵاتی تردا، وەک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا قسەی قین-تەوەر بەپێی دەستووری وڵات بە یاسایی کراوە و ڕێکخراوە.[٥][٦][٧] لە ھەندێک وڵاتی دی دا، قوربانیی قسەی قین-تەوەر دەتوانێت داوا تۆماربکات بەپێی یاسای مەدەنی، یاسای تاوانکاری یان ھەردووکیان.

ماڵپەرێک کە قسەی قین-تەوەری تێدابێت ناودەبرێت بە ماڵپەری قین-تەوەر و لە ناوەڕۆکی چەندین لەو ماڵپەرانەدا بابەت و کورتەی تێدایە کە جەخت دەکەنەوە لە دیدگە و بۆچوونێکی دیاریکراو.

یاساکانی دژی قسەی قین-تەوەر[دەستکاری]

یاساکانی دژی قسەی قین-تەوەر دەکرێت دابەش بکرێت بەسەر دوو کۆمەڵەدا: ئەو یاسایانەی بەمەبەستی پارێزگاریکردن لە رێکوپێکیی گشتی کۆمەڵگە ھاتوونەتە کایەوە وە ئەو یاسایانەی بە مەبەستی پارێزگاری لە شکۆی مرۆڤ ھاتوونەتە کایەوە. جۆری یەکەمی یاساکە لەسەر ئاستێکی بەرزتر و توندتر دانراوە بۆیە بە شێوەیەکی بەرچاو و بەردەوام ناسەپێنرێت، بۆ نموونە لە باکووری ئێرلەندا لە ساڵی ١٩٩٢ەوە بە درێژایی بیست ساڵ تەنھا یەک کەس دادگایی کراوە بەھۆی سەرپێچیکردن لە یاساکە بەڵام ئەو یاسایانەی مەبەستەکەی پاراستنی شکۆی مرۆڤە لەسەر ئاستێکی نزمتر دانراون و نەرمترن بۆیە بە ڕادەیەکی زیاتر دەسەپێنرێن، وەک لە یاساکانی وڵاتانی کەنەدا، دانیمارک، فەڕەنسا، ئەڵمانیا و ھۆڵەندا دەبینرێن کە بەشێوەیەکی بەرچاوتر و وردتر دەسەپێنرێن.[٨]

ڕیژەی توانست و بەربڵاوی ئینتەرنێت لە جیھان دا بۆتە ھۆکار کە دانانی سنوورێک بۆ ناوەندە ئەلکترۆنی و تەکنۆلۆژییەکان یەکجار سەخت بێت و ھەروەھا پابەندبوونی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە ھەمواری یەکەمی دەستوورەکەیان وای کردوە ئەستەم بێت یاسا و ڕێکاریی جیھانی بۆ ئینتەرنێت بێتە کایەوە.

پەیمانی جیھانی بۆ مافە مەدەنی و سیاسییەکان (ICCPR) ئاماژە دەکات: ھەر داکۆکی کردن و لایەنگرییەک لە قینی نەتەوەیی، ڕەگەزیی یان ئایینی کە ڕێخۆشکەر بێت بۆ جیکاری و توندوتیژی دەبێت بەپێی یاسا قەدەغەبکرێت."[٩] پەیمانی بنبڕکردنی ھەموو جۆرەکانی جیاکاری ڕەگەزیی (ICERD) ھەڵدەستێت بە قەدەغەکردنی ھەموو جۆرەکانی ڕەگەزپەرستیی.[١٠] چەند گفتووگۆ و باس و کۆبوونەوەیەک دەربارەی ئازادی گووفتار لە ئینتەرنێت دا لەلایەن (راسپێدراوی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان) ەوە سازکراوە.[١١]

ئینتەرنێت[دەستکاری]

لە ٣١ی ئایاری ساڵی ٢٠١٦ دا، ماڵپەرەکانی فەیسبووک (Facebook)، گووگڵ (Google)، مایکرۆسۆفت (Microsoft) و توویتەر (Twitter) ھەموویان (یاسای کارپێکردنی یەکێتی ئەورووپا) یان پەسەند کرد کە ناچاریان دەکات ھەستن بە پێداچوونەوەی زۆربەی ناوەڕۆکەکانی ماڵپەرەکانیان بەمەبەستی لابردنی ھەر گووفتارێکی کینەیی نایاسایی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لەسەر تۆرەکانیان.[١٠٨]

پێش پەسەندکردنی ئەم یاسایە، لە ساڵی ٢٠١٣ دا بە فشاری زیاد لە ١٠٠ کۆمەڵە ماڵپەری کۆمەڵایەتی فەیسبووک (Facebook) ڕێککەوت بە گۆرینی ڕێکار و یاسای گووفتارە کینییەکانیان دوای ئەوەی کە زانیاریە بڵاوکراوەکان پیشانی دەدا کە ئەو بابەتانەی پشتگیری توندوتیژی ناوخۆیی و توندوتیژی سێکسی دەکەن دژی ئافرەتان بۆتە ھۆی کەم بوونەوەی ڕێژەی رێکلام کردن لەلایەن ١٥ کۆمپانیای گەورەوە.[١٢]

زۆرێک لە ڕێکخراوە توندڕەوەکان قسەی قین-تەوەر بڵاودەکەنەوە لەڕێی دانانی پەیامەکانیان وەک لایەنگریی ڕاستەوخۆ. لۆگاریتمی ھەڵسەنگاندنی ناوەڕۆک دەتوانێت ئەو قسە قین-تەوەرانە ئاشکرایانە بگرێت بەڵام ناتوانێت قسە قین-تەوەرە شاراوەکان دەستنیشان بکات. بۆیە ھەرچەندە پەیامێک لە خۆیدا پابەندە بە یاسا و ڕێکاری قسەی قین-تەوەر بەڵام ئەو بیربۆچوونانەی دەیوروژێنێت کە وا لە بەکارھێنەران دەکات قسەی قین-تەوەر بەکاربھێنن لە بەشی لێدوان لەسەر بابەتەکە، ئەوا ئەم بەشانە بە وردی چاودێریان لەسەر نییە بەھاوشێوەی بابەت و پەیامە سەرەکییەکان و تا ڕادەیەکی زۆر کارێکی ئەستەمە قەدەغەکردنیان.[١٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Hate speech." ''Britannica Academic'', Encyclopædia Britannica, 17 Aug. 2015. academic-eb-com.ezproxy.scottsdalecc.edu/levels/collegiate/article/hate-speech/602988. Accessed 30 Mar. 2019.
  2. ^ Definitions for "hate speech" Archived ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥, لە وەیبەک مەشین., Dictionary.com. Retrieved 25 June 2011
  3. ^ Nockleby, John T. (2000), “Hate Speech” in Encyclopedia of the American Constitution, ed. Leonard W. Levy and Kenneth L. Karst, vol. 3. (2nd ed.), Detroit: Macmillan Reference US, pp. 1277–79. Cited in "Library 2.0 and the Problem of Hate Speech," by Margaret Brown-Sica and Jeffrey Beall, Electronic Journal of Academic and Special Librarianship, vol. 9 no. 2 (Summer 2008).
  4. ^ "CNN's Chris Cuomo: First Amendment doesn't cover hate speech". Archived from the original on ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٩. Retrieved ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٩. Check date values in: |access-date=, |archive-date= (help)
  5. ^ Stone, Geoffrey R. (1994). "Hate Speech and the U.S. Constitution." Archived ٢٧ی نیسانی ٢٠١٨, لە وەیبەک مەشین. East European Constitutional Review, vol. 3, pp. 78-82.
  6. ^ Volokh, Eugene (5 May 2015). "No, there's no "hate speech" exception to the First Amendment". The Washington Post. Retrieved 25 June 2017.
  7. ^ Volokh, Eugene (19 June 2017). "Supreme Court Unanimously Reaffirms: There Is No ‘Hate Speech’ Exception to the First Amendment." WashingtonPost.com. Retrieved 1 September 2018.
  8. ^ Bell, Jeannine (Summer 2009). "Restraining the heartless: racist speech and minority rights". Indiana Law Journal. ٨٤: ٩٦٣–٧٩. Archived from the original on ١٦ی ئازاری ٢٠٢٠. Retrieved October 9, 2014. More than one of |archive-url= and |ناونیشانی ئەرشیڤ= specified (help); More than one of |archive-date= and |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= specified (help); Check date values in: |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (help) Archived ١٦ی ئازاری ٢٠٢٠, لە وەیبەک مەشین.
  9. ^ Convention on the Elimination of All Forms of Racial Discrimination, Article 4
  10. ^ International Covenant on Civil and Political Rights, Article 20
  11. ^ Report of the High Commissioner for Human Rights on the use of the Internet for purposes of incitement to racial hatred, racist propaganda and xenophobia, and on ways of promoting international cooperation in this area[بەستەری مردوو], Preparatory Committee for the World Conference Against Racism, Racial Discrimination, Xenophobia, and Related Intolerance, United Nations, 27 April 2001
  12. ^ "1988 Constitution made racism a crime with no right to bail", Folha de S.Paulo, 15 April 2005.
  13. ^ Criminal Code, RSC 1985, c C-46, s 318, "Advocating Genocide".