ناوەوەی مەنگۆلیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەخشە

ناوەوەی مەنگۆلیا بە فەرمی ناوچەی ئۆتۆنۆمی ناوەوەی مەنگۆلیا ناوچەیەکی خۆبەڕێوەبەری مەنگۆلی سەربە کۆماری گەلی چینە، زۆربەی سنوورەکانی ھاوسنوورە لەگەل مەنگۆلیا، وە ھەنێک سنووری ھەیە لەگەڵ رووسیاش،

ناوچەکە یەکێکە لە گەورەترین بەشەکانی چین بە ھەبوونی ١،٢٠٠،٠٠٠ کیلۆمەتر دووجا وە %١٢ی خاکی چین پێکدێنێت، بەھۆی فراوانییەکەی لە ڕۆژھەڵاتەوە بەرەو رۆژاواو ناوەوەی مەنگۆلیا بە شێوەیەکی حوگرافی بۆ دوو بەشی ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوا دابەش کراوە، بەشی ڕۆژھەڵات ناوچەکانی باکوور و ڕۆژھەڵاتی چین پێکدینێ (مەنچوریای پێشوو) وەک شارەکانی تۆنگ لیاۆ، چی فێنگ، ھای لای ئاڕ، ئولانھۆت، بەشی رۆژاواکەی  شارەکانی باوۆتۆو، ھۆھۆت پێکدێنێت، ناوچەکە بەپێی لێکۆلینەوەیەکی ٢٠١٠ ڕێژەی دانیشتووانی بە زیاتر لە ٢٤،٧٠٦ کەسە کە !.٨٤%ی ڕێژەی دانیشتووانی چین پێکدێنێ، ناوەوەی مەنگۆلیا ٢٣مینە لە زۆری ڕێژەی دانیشتووانی پارێزگا، زۆرینەی دانیشتووانی ناچوەکە بریتین لە (خەڵکی ھانی چینی، لەگەل مەنگۆلی بە ڕێژەی ٥ ملیۆن کەس (٢٠١٩) بە ھەبوونی زۆرترین ڕێژەی دانیشتووانی خەڵکی مەنگۆ کە تەنانەت زۆرترە لە خودی مەنگۆلیا، ناوەوەی مەنگۆلیا یەکێکە لە باشترین پارێزگاکان بۆ گەشەی ئابووری لە چین کە بۆ یەک کەس $١٣ ھەزار دۆلاری بەبەر دەکەوێت، کە بە زۆری پلەی پێنجەم دەھێنێ لە نیشتمانەکە، زمانی فەرمی ناوچەکە بریتیە لە مەنداری و مەنگۆلی.


سەرچاوەکان[دەستکاری]