گادەر
ڕواڵەت

گادەر یان چۆمی گادەر ناوی ڕووبارێکە لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ئەم ڕووبارە لە شاخەکانی ڕۆژئاوای شاری شنۆ سەرچاوە دەگرێت.[١] بە مەودای نزیکەی ۱۰۰ کیلۆمەتر درێژیی شارەکانی شنۆ و نەغەدە دەبڕێت و دواجار دەڕژێتە گۆلی ورمێ.[٢]
گادەر لە بەرزاییە سنوورییەکانی کێلەشینی (زنجیرە چیا) شنۆ لەسەر سنووری باشووری کوردستانەوە سەرچاوە دەگرێت و شارەکانی نەغەدە و محەممەدیار لە دەشتی نەغەدە تێ دەپەڕێنێت و لە باشووری ڕۆژهەڵاتی نەغەدەوە دەچێتە ناو گۆلی ورمێ. درێژیی ئەم ڕووبارە دەوروبەری ٩٠ کیلۆمیترە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «معرفی شهرستان نقده». لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «مشخصات رودخانههای مهم استان آذربایجان غربی». لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئازاری ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە گادەر تێدایە.