کەوتن (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کەوتن
Fall
دەرھێنەرسکۆت مان
بەرھەمھێنەرکریستیان مێرکۆری
جەیمس هاریس
مارک لەین
سکۆت مان
دەیڤید هارینگ
نووسینسکۆت مان
جۆناسان فرانک
چەشنی فیلمھەستبزوێن
زیندوومانەوە
کاستجێفری دین مۆرگان
گرەیس کارۆڵاین کۆری
ڤێرجینیا گاردنەر
مەیسن گوودینگ
مۆسیقاتیم دێسپیک
وێنەگری سینەماییماکگریگۆر
دەستکاریڕۆب ھۆڵ
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەڵایەنزگەیت فیلمز
سیگنێچەر ئینتەرتەینمێنت (شانشینی یەکگرتوو)
ڕێکەوتی دەرچوون١٢ی ئابی ٢٠٢٢ (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا)
ماوەی فیلم١٠٧ خوولەک
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
شانشینی یەکگرتوو
زمانئینگلیزی
بەشێکە لە زنجیرەی٣ ملیۆن دۆلار
داھات٢١،٨ ملیۆن دۆلار

کەوتن (بە ئینگلیزی: Fall) فیلمێکی ھەستبزوێن و زیندوومانەوەی ٢٠٢٢ی ئەمریکییە، و کاری دەرھێنان و ھاونووسینی لەلایەن سکۆت مان و جۆناتان فرانک بۆ کراوە. ئەستێرەکانی نێو فیلمەکە بریتیین لە گرەیس کارۆڵاین کۆری، ڤێرجینیا گاردنەر، مەیسن گوودینگ و جێفری دین مۆرگان. فیلمەکە باس لە دوو ژن دەکات کە سەردەکەونە سەر تاوەرێکی پەخشی تەلەڤیزیۆنی کە بەرزییەکەی ٢٠٠٠ پێیڵ (٦١٠ میل)، پێش ئەوەی لە لووتکەی تاوەرەکە گیر بخۆن. لە ١٢ی ئابی ٢٠٢٢ لەلایەن کۆمپانیای ڵایەنزگەیت فیلمز لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە شێوەی شانۆیی نمایشکرا.

سەرکەوتنی بەدەستھێنا لە بۆکس ئۆفیسدا، داھاتی ٢١ ملیۆن دۆلاری لە سەرانسەری جیھاندا بەدەستھێنا لە بەرامبەر بوودجەی ٣ ملیۆن دۆلاردا، ھەروەھا بە گشتی پێداچوونەوەی ئەرێنی بەدەستھێنا، ڕەخنەگران ستایشی دەرھێنانی مان و کەشوھەوا و سینەماکاری و جێگەی سەرنج و ڕۆڵی کۆری و گاردنەریان کرد.

کورتە[دەستکاری]

دوو باشترین ھاوڕێی یەکتر بەناوەکانی (بێکی) و (ھەنتەر)، خۆیان لە لووتکەی تاوەرێکی ٢ ھەزاری پێی بەرزی ڕادیۆیی دەبیننەوە و دەبێت ھەوڵی ھاتنە خوارەوە بدەن لە تاوەرەکە، پێش ئەوەی بەھۆی برسێتییەوە گیان لەدەست بدەن.

ڕۆڵەکان[دەستکاری]

بەرھەمھێنان[دەستکاری]

بورجی KXTV/KOVR لە کالیفۆڕنیا ئیلھامبەخش بوو بۆ دیمەنی تاوەرە ڕادیۆیییەکە لە فیلمەکەدا.

لە بنەڕەتدا فیلمەکە وەک کورتە فیلمێک بوو. بەپێی وتەی دەرھێنەر سکۆت مان، بیرۆکەکە لەکاتی وێنەگرتنی فیلمی فیناڵ سکۆر لە یاریگایەکی شانشینی یەکگرتوو بەخەیاڵماندا ھات: «ئێمە لە بەرزاییدا وێنەمان دەگرت، و لە دەرەوەی کامێرا کەوتینە ناو ئەم گفتوگۆ سەرنجڕاکێشە سەبارەت بە باڵا و ترس لە کەوتن و چۆن ئەوە لەناو ھەمووماندایە وەک فۆبیایەک، دەبێت چۆن بێت گەر ترس لەکەوتن و بەرزایی بکرێت بە فیلمێک». فیلمی کەوتن بە شێوەی ئایماکس لە شاخەکان لە بیابانی مۆجاڤیی کالیفۆڕنیا وێنەگیراوە. دیمەنی تاوەری خەیاڵی بی-٦٧ لە فیلمەکەدا ئیلھامێکی لە تاوەری ڕاستەقینەی KXTV/KOVR وەرگرتووە، کە تاوەرێکی ڕادیۆیییە لە شاری والنات گڕۆڤ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا، کە بەرزییەکەی ٢٠٤٩ پێ (٦٢٥ میل)ە و یەکێکە لە بەرزترین دروستکراوەکانی جیھان. بە گوتەی دەرھێنەر سکۆت مان، سینەماکاران شاشەی سەوز (گرین سکرین)یان سێتی دیجیتاڵییان لەبەرچاو گرت بوو، بەڵام لە کۆتاییدا بەشێوەی ڕاستەقینە کارەکەیان ھەڵبژارد؛ بۆیە بڕیاریان دا بەشی سەرەوەی تاوەرەکە لەسەر لووتکەی شاخێک دروست بکەن بۆ ئەوەی ئەکتەرەکان وەک ھەزاران پێ لە ھەوادا دەرکەون، ھەرچەندە لە ژیانی ڕاستەقینەدا ھەرگیز لە سەد پێ زیاتر لە زەوییەوە دوور نەبوونە ئەکتەرەکان.[١] وێنەگرتن قورس بوو، چونکە زۆرجار کەشوھەوای وەک ڕەشەبا و بای بەھێز دژی فیلمەکە دەوەستایەوە. بەرھەمھێنانی فیلمەکە سێ ملیۆن دۆلاری تێچووە.[٢]

ھەرچەندە فیلمەکە لەلایەن کۆمپانیای تی شۆپ پرۆدەکشنز و کەپستۆن پیکچەرز بەرھەم ھێنراوە، بەڵام کاتێک بەرھەمھێنان تەواو بوو، ڵایەنزگەیت فیلمز مافی دابەشکردنی فیلمەکەی بەدەستھێنا بەبێ ئەوەی کەمترین گەرەنتی بۆ بەرھەمھێنەران ھەبێت.[٣][٤] دوای ئەوەی لە نمایشە تاقیکارییەکاندا ئاستێکی باشی بەدەستھێنا، کۆمپانیای ڵایەنزگەیت بڕیاریدا لە سینەماکاندا بڵاوی بکاتەوە.[٥] فەرمانیان بە تیمەکە کرد زیاتر لە ٣٠ بەکارھێنانی وشەی "Fuck" لە فیلمەکەدا بگۆڕن یان لاببەن بۆ ئەوەی بتوانێت لە کۆمەڵەی فیلمە جووڵاوەکانەوە پلەی PG-13 بەدەستبھێنێت لەبری ئەوەی پلەی Rی ئەگەریی ھەبێت، بۆ زیادکردنی قازانج بۆ فیلمەکە.[٦][٧]

بڵاوکردنەوە[دەستکاری]

فیلمەکە لە ١٢ی ئابی ٢٠٢٢ لە سینەماکانی ئەمریکا نمایشکرا، لەلایەن کۆمپانیای ڵایەنزگەیت کە ٤ ملیۆن دۆلاری خەرجکرد بۆ بڵاوکردنەوە و بانگەشەکردنی فیلمەکە.[٨] لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ بە شێوەیەکی دیجیتاڵی بڵاوکرایەوە، دواتر لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢دا بلو ڕای و دی ڤی دی بڵاوکرایەوە.[٩]

پێشوازی[دەستکاری]

فیلمیوکەوتن لە ئەمریکا و کەنەدا ٧٫٢ ملیۆن دۆلار و لە ناوچەکانی دیکەش ١٤٫٦ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێناوە، کە کۆی گشتی داھاتی جیھانی ٢١٫٨ ملیۆن دۆلار بووە، لە بەرامبەر بوودجەی ٣ ملیۆن دۆلار.[١٠] لە ئەمریکا و کەنەدا، فیلمی کەوتن شانبەشانی فیلمی ماک و ڕیتا نمایشکرا، و پێشبینی دەکرا لە کۆتایی ھەفتەی یەکەمی فیلمەکەدا لە ١٥٤٨ سینەمادا ١–٢ ملیۆن دۆلار داھاتی ھەبێت.[١١] لە یەکەم ڕۆژیدا ٩٢٣ ھەزار دۆلاری بەدەستھێنا، و بۆ یەکەمجار گەیشتە ٢٫٥ ملیۆن دۆلار.[١٢] لەکاتێکدا پلەی ١٠ی لە بۆکس ئۆفیسدا بەدەستھێنا، بەڵام زۆرترین داھاتی بەرھەمە نوێیەکەی بوو بۆ ئەم ھەفتەیە. لە ماڵپەڕی کۆکەرەوەی پێداچوونەوەکان ڕاتن تۆمەیتۆز ، ٧٩٪ی ١٤١ پێداچوونەوەی ڕەخنەگران ئەرێنین، بە تێکڕای ڕیزبەندی ٦٫٤/١٠. مێتاکریتیک کە ناوەندی قورسکراو بەکاردەھێنێت، بە پشتبەستن بە ٢٣ ڕەخنەگر نمرەی ٦٢ لە کۆی ١٠٠ فیلمەکەی بۆ فیلمەکە داناوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ «پێداچوونەوەی بە گشتی لەبار».[١٣]

پاشکۆ[دەستکاری]

دوای بەناوبانگبوونی فیلمەکە لە نێتفلیکس، لە مانگی ئازاری ٢٠٢٣دا بەدواداچوونێکی فیلمەکە ڕاگەیەندرا.[١٤][١٥][١٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ FALL: The Making Of (Blu-ray). 2022.
  2. ^ Fall (2022 Movie) – Official Clip “Stunts” - Grace Caroline Currey, Virginia Gardner. Lionsgate Movies. September 27, 2022. Retrieved April 8, 2023.
  3. ^ Cremona, Patrick (2022-09-02). "How they filmed Fall: 'The fear of heights and falling is in us all'". Radio Times. Retrieved 2023-01-16.
  4. ^ Scott Mann (August 12, 2022). Director of New Fall Movie Says Actors Were Never More Than 100 Feet High (video). Inside Edition. Retrieved August 16, 2022.
  5. ^ D'Alessandro, Anthony (August 12, 2022). "Bullet Train Heading For $12M+ Second Weekend During Sluggish Summer Frame – Friday PM Update". Deadline Hollywood. Retrieved August 13, 2022.
  6. ^ Spangler, Todd (August 9, 2022). "Lionsgate's Fall Used Deepfake-Style Tech to Change 30-Plus F-Bombs, Bringing Movie From R to PG-13 Rating". Variety. Retrieved August 10, 2022. had a production budget of about $3 million
  7. ^ Goldsmith, Jill (August 14, 2022). "Director Scott Mann's AI Startup Helps Fall Nab PG-13 Rating, $2.5M Open – Specialty Box Office". Deadline Hollywood. Retrieved August 14, 2022.
  8. ^ Griffin, David (June 8, 2022). "Fall: Exclusive Trailer and Movie Poster Reveal". IGN. Retrieved June 9, 2022.
  9. ^ "Fall DVD Release Date". www.dvdsreleasedates.com. Retrieved October 27, 2022.
  10. ^ "{{{title}}}". The Numbers. Nash Information Services, LLC. Retrieved 2023-01-16. Missing or empty |title=
  11. ^ Rubin, Rebecca (August 10, 2022). "Box Office: Lionsgate's Action-Thriller Fall and A24's Bodies Bodies Bodies Hope to Benefit From Utter Lack of New Blockbusters". Variety. Retrieved August 10, 2022.
  12. ^ Murphy, J. Kim (August 13, 2022). "Bullet Train Repeating on Top as August Box Office Slows Down". Variety. Retrieved August 13, 2022.
  13. ^ D'Alessandro, Anthony (August 13, 2022). "'Bullet Train' Second Go-Round Now At $13.3M As Summer 2022 Clocks Lowest Weekend To Date With $64M – Saturday PM Box Office Update". Deadline Hollywood. Archived from the original on August 13, 2022. Retrieved August 14, 2022.
  14. ^ Kanter, Jake (2023-03-17). "'Fall' Sequel In The Works After Vertigo-Inducing Thriller Becomes Surprise Netflix Hit". Deadline (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-03-18.
  15. ^ "Horror Film Fall Getting Sequel Following Streaming Popularity". comicbook.com. Retrieved 2023-03-18.
  16. ^ Villei, Matt (2023-03-17). "'Fall' Sequel in the Works After Surprise Success in 2022". Collider (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-03-18.