کەوتنی بەغدا (٢٠٠٣)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کەوتنی بەغدا
بەشێکە لەشەڕی عێراق
وڵاتعێراق
جێبەغدا
پۆتانی شوێن٣٣°٢٠′٠″N ٤٤°٢٦′٠″E
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٣
ڕێکەوتی دەستپێکردن٣ی نیسانی ٢٠٠٣
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن١٢ی نیسانی ٢٠٠٣
بەشداربووویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، عێراق
Map

کەوتنی بەغدا (بە عەرەبی: سقوط بغداد‎) و بە شەڕی کەوتنی بەغدا ناسراوە، ئەو شەڕەیە کە لە سەرەتای مانگی نیسانی ٢٠٠٣ لەکاتی داگیرکردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ لەنێوان ھێزە چەکدارەکانی پێشووی عێراق و سوپای ئەمریکا ڕوویدا، سێ ھەفتە پێش بەرواری ئەم شەڕە، ھێزەکانی ئەمریکا دەستیان کرد بە جووڵە بەرەو بەغدا، کاتێک جۆرج بووش سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو.

بەگوێرەی ئەوەی کە میدیا ئەمریکییەکان بڵاویان کردووەتەوە، ھەزاران کەس لە ھێزەی چەکدارەکان عێراق و ژمارەیەکی کەم لە ھێزەکانی ئەمریکا کوژراون، ھەروەھا ژمارەیەکی زۆر لەو چەکدارانەی پێش لەشکرکێشی ھاتوونەتە عێراق کوژراون و بەشێکی زۆریشیان بەتایبەتی لە ناوچەی ئەعزەمییە لە بەغدا کوژران، وەک شایەتحاڵەکان باسیان لەوە کردووە کە ئەم شەڕکەرانە شەڕێکی سەختیان کردووە، بە چەکی سووک و مامناوەند، دژی ئۆتۆمبێل و ھێزی پیادەی سوپای ئەمریکا. و نەخۆشخانەی یەرمووک لە بەغدا لەم شەڕەدا لە کاتژمێرێکدا ١٠٠ حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەخۆیەوە بینی.[١]

دوای کۆتاییھاتنی شەڕەکە، ھێزەکانی ئەمریکا لە ١٠ی نیسانی ٢٠٠٣ چوونە ناو شاری کەرکووک لە باشووری کوردستان و لە ١٥ی نیسانی ٢٠٠٣دا چوونە نێو شاری تکریت کە شوێنی لەدایکبوونی سەددام حوسێن بوو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]