بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کەناڵی ئەلجەزیرە ئینگلیزی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کەناڵی ئەلجەزیرە ئینگلیزی
پیشەسازیڕۆژنامەوانی
دامەزران١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦
وڵاتقەتەر
خاوەنتۆڕی میدیایی ئەلجەزیرە
بەشێکە لە کۆمپانیایکەناڵی ئەلجەزیرە
شوێنی بارەگاکاندەوحە، لەندەن، واشینگتن دی سی
زمانزمانی ئینگلیزی
خەڵاتەکانPeabody Awards
وێبگەhttps://www.aljazeera.com
Streaming media URLhttps://www.youtube.com/watch?v=WisZM9CMlTo
ژووری ھەواڵی کەناڵی ئەلجەزیرەی ئینگلیزی

ئەلجەزیرە ئینگلیزی کەناڵێکی ھەواڵی ٢٤ کاتژمێریە بە زمانی ئینگلیزی، بە لقێکی تۆڕی ئەلجەزیرە دادەنرێت، ئامانجی ڕووماڵکردنی ڕووداوەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و جیھانە، زۆرترین سەردانکەری ھەیە. بڕیار بوو لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٠٦ دەست بە پەخش بکات، بەڵام پەخشەکەی تا ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ دواکەوت، کەناڵەکە ڕۆژێک پێش دەستپێکردنی پەخشەکەی ناوی خۆی لە کەناڵی ئەلجەزیرەی نێودەوڵەتییەوە گۆڕی بۆ ئەلجەزیرە ئینگلیزی.[١]

کەناڵی ئەلجەزیرە ئینگلیزی بە یەکەمین کەناڵی ھەواڵی نێودەوڵەتی بە زمانی ئینگلیزی دادەنرێت کە بارەگا سەرەکییەکەی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە، ھەروەھا ھەوڵدەدات پەیوەندی لەنێوان ئەم ناوچەیە و زیاتر لە ملیارێک ئینگلیزی زمان لە سەرانسەری جیھاندا ببەستێ، مێژووی پێشووی کەناڵی جەزیرە کە لە ساڵی ١٩٩٦ دەستی بە پەخش کردووە و ئەو شۆڕشەی لە جیھانی عەرەبیدا دروستی کرد، پاشان ڕووماڵکردنی ھەندێک شەڕ و ڕووداوی گەرمی وەک شەڕی عێراق و شەڕی ئەفغانستان و لێدوانەکانی ئوسامە بن لادن و بۆردومانی نووسینگەکانی لە بەغدا و کابول لە کۆتاییدا بەڵگەنامەی بۆردومانی ئەلجەزیرە ھەموو ئەمانە وای کرد کەناڵەکە ناوبانگی دەربکەوێت لە جیھانی ڕۆژاوادا، بەو پێیەی ھەندێک بە کەناڵێکی ھەواڵی عەرەبی پێشەنگ لە گواستنەوەی ھەواڵ و ڕکابەریان بۆ کەناڵەکانی وەک سی ئێن ئێن و بی بی سی دەزانن، بۆیە پێشبینی میدیایی ھەیە سەبارەت بە سروشتی پەخشەکە و شێوازی کارکردن کە ئەلجەزیرە ئینگلیز ئەنجامی دەدات.[٢]

کەناڵی جەزیرە ئینگلیزی زیاتر لە ١٨ نووسینگەی ھەیە لە سەرانسەری جیھان، کەناڵەکە سوودمەندە لە نووسینگەکانی کەناڵی ئەلجەزیرەی عەرەبی، کە ژمارەی نووسینگەکانی دەگاتە شەست. پەخشی ئەلجەزیرە ئینگلیزی لەسەر چوار نووسینگەی سەرەکییە کە بە درێژایی ڕۆژ بە یەکەوە پەخش دەکەن (لەبری شێوازی تەقلیدی وەرگرتنی یەک ناوەندی پەخش)، چوار نووسینگەکە لە کوالالومپور، دەوحە، لەندەن و واشینگتن دی سی جێگیرکراون.

بەڕێوەبردن و دەستکاریکردن

[دەستکاری]

سەرنووسەری سایتی زمانی ئینگلیزی محەممەد نانابھایە و سەرنووسەری پێشووی گواستراوەتەوە بۆ ڕۆڵێکی نوێی گەشەپێدان. مێری مان لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە بەڕێوەبەرایەتی سایتەکەی کردووە و ھاوکات لەگەڵ کردنەوەی کەناڵە نوێیەکە لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٠دا سایتەکەی کردەوە، جێگەی عومەر بەی گرتەوە کە دوای ڕۆیشتنی ئەلیسۆن بالھاری سەرنووسەری بەڕێوەبەری سایتەکەی بەڕێوەدەبرد؛ کە پێشتر لەلایەن جوان تاکەر و ئەحمەد ئەلشێخەوە بەرێوەدەبرا.

گرنگترین کەسایەتییە میدیایییەکان

[دەستکاری]
  • سێر دەیڤد فرۆست
  • ڕیز خان (پێشکەشکاری پێشووی کەناڵی سی ئێن ئێن و بی بی سی)
  • ئاماندا پاڵمەر
  • دەیڤ ماراش
  • ڕاجیھ عومەر
  • سامی زیدان ئەلحەمدی
  • ڕیچارد گیسبێرت

گرنگترین بەرنامەکان

[دەستکاری]
  • People and Power (گەل و دەسەڵات)
  • Inside Iraq (لە ناوخۆی عێراق)
  • Witness (شایەت)
  • One on One (یەک لەسەر یەک)
  • Everywoman (ھەموو ژنێک)
  • Riz Khan (ڕیز خان)
  • ٤٨
  • Frost over the World (بەستەڵەک بەسەر جیھاندا)
  • The Fabulous Picture Show (نمایشی وێنەی ئەفسانەیی)
  • Listening Post (پۆستی گوێگرتن)

مانگی دەستکردی پەخش

[دەستکاری]

پەخشی تاقیکاری لە مانگی ئازاری ٢٠٠٦ لەسەر ئەم مانگە دەستکردانەی خوارەوە دەستی پێکرد:

  • ھۆت بیرد
  • SES Astra
  • Astra 1E
  • ھیسپاسات
  • Eurobird 1
  • تیلینور

Thor, Türksat و Eurobird 2.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «"گۆڕانکاری ئەلجەزیرە بۆ ڕێکخراوی میدیای تایبەت"».
  2. «"چۆن ئەلجەزیرە جیھانی (ئینگلیزی زمان)ی گرتە ئەستۆ"».

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]