کۆرگ
کۆرگ (بە ژاپۆنی: 株式会社コルグ)، کە سەرەتا بە تاقیگەی ئەلیکترۆنی کەیۆ ناسراوبوو، کۆمپانیایەکی چەند وڵاتیی ژاپۆنییە کە بارەگای سەرەکییان لە شاری تۆکیۆیە لە وڵاتی ژاپۆن، کۆمپانیای کۆرگ تایبەتە بە بەرھەمھێنانی ئامێری مۆسیقی وەک تەختەکلیل و دەزگای مۆسیقی ئەلیکترۆنی.
ھەروەھا کۆمپانیای کۆرگ لەژێر ناوی ڤۆکس ەوە ئامێری دەنگ بەرزکەرەوەی گیتار و گیتاری کارەبایی بەرھەم دەھێنێت.[١]
مێژوو[دەستکاری]
کۆرگ لە ساڵی ١٩٦٢ لە لایەن تسوتۆمو و تاداشی وەک تاقیگەی ئەلیکترۆنی کەیۆ دۆزرایەوە، دواتر ناوەکەیان گۆڕی و سوودیان لە کورتکراوەی ناوەکەی خۆیان بینی بۆ ناوە تازەکە. لە ساڵانی ١٩٧٠ کۆمپانیای کۆرگ بەشی بەرھەمێنانی سینتسایزەر کردە دوو بەش: بەشێکیان بۆ ئەوانەی خولیایان ھەیە و بەشەکەی تریشیان بەشی پرۆفیشناڵانە بوو کە تێچوویان زۆر زیاتر بوو. لە ساڵی ١٩٨٠ کۆرگ لقی بەرھەمێنانی پیانۆی دیجیتاڵی کردەوە، و لە ساڵی ٢٠١٥ش کۆمپانیای کۆرگ خاوەنی ٢٩٠ کارمەند بوو. دامەزرێنەری کۆرگ تسوتۆمو بە نەخۆشی شێرپەنجە لە ئازاری ٢٠١١ کۆچی دوایی کرد.[٢]
بەرھەمەکانی کۆمپانیای کۆرگ[دەستکاری]
لیستی بەرهەمەکانی کۆمپانیای کۆرگ
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "وێبسایتی کۆمپانیای کۆرگ". Archived from the original on ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤. Retrieved ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨. Check date values in:
|access-date=, |archive-date=
(help) - ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Korg»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨.