کوڕی ھەنگوین (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کوڕی ھەنگوین
پۆستەری سینەمایی
دەرھێنەرئەلما ھەرئێڵ
بەرھەمھێنەر
  • ئانیتا گۆ
  • ئەلما ھەرئێڵ
  • برایان کاڤانا-جۆنس
  • کریستۆفەر لێگێت
  • دانیێڵا تاپلین لوندبێرگ
نووسەرشایا لابەف
ئەکتەران
مۆسیقائەلێکس سۆمەرس
وێنەگری سینەماییناتاشا برایەر
مۆنتاژ
  • دۆمینیک لاپێریێر
  • مۆنیکا سالازار
بڵاوکردنەوەستودیۆکانی ئەمەزۆن
دەرچوون
  • ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (2019-01-25) (فێستیڤاڵی فیلمی سەندانسی ٢٠١٩)
  • ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (2019-11-08) (ویلایەتە یەکگرتووەکان)
ماوەی فیلم٩٤ خولەک[١]
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون$٣٫٥ ملیۆن[٢][٣]
داھات$3.3 million[٤][٣]

کوڕی ھەنگوین فیلمێکی درامیی ئەمریکیی ساڵی ٢٠١٩یە لە دەرھێنانی ئەلما ھەرئێڵ و سیناریۆی شای لەبەف، کە لە ژیانی منداڵیی شایا لەگەڵ باوکیدا وەرگیراوە. ئەکتەران لابەف، لوکاس ھێجس، نۆوا جوپ، و ئێف کەی ئەی تویگس ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن.

لابەف لەڕاستیدا دەستنووسەکەی وەک چارەسەرێکی دەروونی نووسی لە شایستە کارییەکەیدا. پڕۆژەکە لە ئازاری ٢٠١٨دا ڕاگەیەندرا، و کاستەکەش لە ماوەی دوو مانگدا پڕکرایەوە. لە لۆس ئەنجلس وێنەگیرا و لە نزیکەی سێ ھەفتەدا تەواوبوو.

کوڕی ھەنگوین لە فێستیڤاڵی فیلمی سەندانس لە ڕێکەوتی ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ پریمیەر کرا و لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لەلایەن ستودیۆکانی ئەمەزۆنەوە بڵاوکرایەوە. فیلمەکە پێشوازییەکی پۆزەتیڤانەی لێکرا لەلایەن ڕەخنەگرانەوە، کە ستایشی دەرھێنانەکەی ھەرئێڵیان دەکرد لەگەڵ نواندنەکانی لابەف و جوپ.

چیرۆک[دەستکاری]

لە ٢٠٠٥دا، ئۆتیس لۆرت (لوکاس ھێجس) ئەستێرەیەکی فیلمە کە کێشەیەکی ئەلکھولی گەورەی ھەیە. سەیارەکەی پێکدادەکەوێت و دەکەوێتە دەمەقاڵێیەکی توندوتیژ و سەرخۆشانە لەگەڵ پۆلیسەکەدا. زۆری لێدەکرێت کە بڕواتە چارەسەری ئالوودەبوون، کە ڕاوێژکارەکەی، دکتۆر مۆرینۆ (لۆرا سان گیاکۆمۆ)، پێی دەڵێت کە ئەگەر شوێنەکە بەجێبھێڵێت پێش ئەوەی پێی بڵێن کە ئامادەیە ئەوا دادگا دەینێرێتە زیندان لەبەر کردارە توندوتیژییەکانی. دکتۆر مۆرینۆ بە ئۆتیس دەڵێت کە نەخۆشیی PTSDی ھەیە، و ھانی دەدات کە سەیری ڕابردووی بکات بە چارەسەری دەربڕین.

گەڕانەوە بۆ دە ساڵ پێشتر بۆ ساڵی ١٩٩٥، ئۆتیس (نۆوا جوپ) کاردنی وەک ئەکتەرێکی منداڵ بیردەکەوێتەوە، کە لە سێتەکەیە لەگەڵ باوکی، جەیمس (شایا لابەف) کە لێبووکێکی ڕۆدیۆ بووە. جەیمس چوار ساڵە وازی لە ئەلکھول و ماددەی ھۆشبەر ھێناوە بەڵام بێ ھۆکار تووڕە و شەڕانییە. ھەردووکیان لە نۆتێلێکی خراپ و ئاڵۆزدا دەژین کە کچێکی شەرمنیش (ئێف کەی ئەی تویگس) لە بەرامبەریان نیشتەجێیە. ئۆتیس لە پڕۆگرامی برا و خوشکە گەورەکانی ئەمریکادایە بە فەرمانی دایکی، کە جەیمس حەزی پێی نییە. ئۆتیس دەیەوێت بڕواتە یارییەکی بەیسبۆڵ لەگەڵ تۆم (کلیفتۆن کۆڵینس جونییە) کە لەگەڵیدایە لە پڕۆگرامەکەدا، جەیمس ڕازیدەبێت بە مەرجێک گەر تۆم بێت بۆ باربەکیویەک.

دووبارە بۆ ٢٠٠٥، ئۆتیس دیارە لە لەگەڵ ھاوژوورەکەیدا بەناوی پێرسی (بایرۆن باوەرس ڕۆڵیگێڕاوە) قسە دەکات و بەردەوام دەبێت لە چارەسەر. پڕۆسەکە ڕەتدەکاتەوە، چونکە پێیوایە بێسوودە. گەڕانەوە بۆ یادەوەرییەکانی، ئۆتیس ھاتنی تۆمی بۆ باربەکیوەکەی بیردێتەوە، کە جەیمس ھەڵیدەداتە ناو ئاوەکەوە و چەند جوێنێکی پێدەدات. کاتێک ڕۆڵێکی پێدەدرێت لە فیلمێکدا کە لە کەنەدا وێنەدەگیرێت، ئۆتیس تەلەفۆن بۆ دایکی دەکات چونکە دڵنیا نییە کە جەیمس لەگەڵیدا دێت چونکە جەیمس تاوانباری سێکسییە. وا لە جەیمس دەکات کە بەسەر ئۆتیسدا ھاواربکات، کە گفتوگۆی ھەردووکیان بۆ یەکتری دووبارە دەکاتەوە.

گەڕانەوە بۆ ئێستا، دوای دیسان ڕەتکردنەوە، ڕاوێژکارەکەی ئۆتیس بەناوی ئالێک (مارتن ستار) ئامۆژگاری دەکات کە بڕواتە دارستانەکەوە و تا توانای ھەیە بقیژێنێت. دواتر فیلمەکە جەیمس پیشاندەدات لە چاوپێکەوتنێکی ئالکۆھۆلیکس ئەنۆنیمۆس، کە تێیدا باسی زڕ دایکە ئابڕووبەرەکەی، چۆن دەستیکرد بە ماددەی ھۆشبەر و ئەلکھول، و کە لە ھۆش خۆی چووە ھەوڵیداوە دەستدرێژیی بکاتە سەر ژنێک و کە کردوویەتی بە تاوانباری سێکسی. بەتەنیا لە شوێنەکەی، ئۆتیس کات لەگەڵ کچە شەرمنەکە بەسەردەبات، ھەردووکیان ئامێزدەگرن و ئۆتیس پارەی پێدەدات.

جەیمس زۆر لە ئۆتیس دەکات کە دووبارە و دووبارە دیمەنەکانی پڕۆڤە بکاتەوە، و جەیمس دەوەستێت و ھاواردەکات بەسەر دراوسێکاندا چونکە زۆر دەنگیان بەرزە. ئۆتیس داوای لێدەکات بوەستێت، و پێی دەڵێت کەس بۆ کار وەری ناگرێت چونکە ئەو تاوانبارێکی سێکسییە، و کە ئۆتیس سەرۆکییەتی چونکە جەیمس پارە لەڕێی ئۆتیسەوە پەیدادەکات. لە ٢٠٠٥، ئۆتیس سوپاسی ئالێک دەکات بۆ ئامۆژگارییەکە، و بەردەوام دەبێت لە کارەکەی لەگەڵ دکتۆر مۆرینۆ لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی تووڕەیییەکەی.

لە ١٩٩٥، ئۆتیس لەکۆتاییدا ڕووبەڕووی باوکی دەبێتەوە و پێی دەڵێت کە دەبێت ببێت بە باوکێکی باش بۆی. جەیمس دوو زلەی لێدەدات، و بە ماتۆڕەکەی دەڕوات و لە تیاترۆخانەیەکدا ماددەی ھۆشبەر بەکاردێنێت. بەتەنیا، ئۆتێس کات لەگەڵ کچە شەرمنەکەدا بەسەردەبات، ھەردووکیان دەگیرێن لەکاتی ھەستاندا لەلایەب جەیمسەوە. کچە شەرمنەکە زلەیەک لە جەیمس دەدات و دەڕوات، و جەیمسیش دەڕشێتەوە و لە ئۆتیس دەپرسێت کە ھەستت چۆن دەبێت لەکاتێکدا گوێت لە کوڕەکەت دەبێت بەو شێوەیە قسەت لەگەڵ دەکات، کە دەڵێت ئەوە پارەت بۆ دەدات. ئۆتیس بە جەیمس دەڵێت گەر پارەی بۆ جەیمس نەدایە ئەوا جەیمس لێرە نەدەبوو.

جەیمس ئۆتیس دەباتە لای ئەو ڕوەکە ماریجوانایانەی کە لە ڕێگایەکی گشتی چاندوونی و حەشیشی لەگەڵدا دەکێشێت. لە ٢٠٠٥، ئۆتیس سەردانی مۆتیلەکە دەکاتەوە، و خەیاڵدەکات کە باوکی لەوێیە بە جلەکانی لێبووکی ڕۆدیۆنەوە. بە باوکی دوڵێت کە فیلمێکی لەبارەوە دروستدەکات. جەیمسیش داوای لێدەکات کە جوان ئەو پیشان بدات. ھەردووکیان لێدەخوڕن لەسەر ماتۆڕەکەی جەیمس، کە کز دەبێتەوە بۆ ئۆتیس کە بەتەنیا لێدەخوڕێت.

کاست[دەستکاری]

  • شای لەبەف ڕۆڵی جەیمس لۆرت
  • لوکاس ھێجس ڕۆڵی ئۆتیس لۆرت (٢٢ ساڵ)
  • ئێف کەی ئەی تویگس ڕۆڵی کچە شەرمنەکە
  • مایکا مۆنرۆ ڕۆڵی ساندرا
  • ناتاشا لایۆن ڕۆڵی دایک
  • مارتن ستار ڕۆڵی ئالێک
  • بایرۆن باوەرس ڕۆڵی پێرسی
  • لۆرا سان گیاکۆمۆ ڕۆڵی دکتۆر مۆرینۆ
  • کلیفتن کۆڵینس جونییە ڕۆڵی تۆم

بەرھەمھێنان[دەستکاری]

شایا لابەف سیناریۆکەی لە ژیانی خۆیەوە وەرگرتووە، کە ئەو کاراکتەرەی کە خۆی ڕۆڵی دەگێڕێت لە باوکییەوە وەرگیراوە، و ناونیشانی فیلمەکەش لە نازناوی منداڵییەوەیەتی.[٥][٦] لابەف دەستنووسەکەی وەک بەشێک لە پڕۆگرامی چارەسەرکردنەکەی نووسی.[٧]

لە ئازاری ٢٠١٨دا، ڕاگەیەنرا کە لوکاس ھێجس و لابەف بەشدارییان کردووە لە کاستی فیلمەکەدا، کە ئەلما ھەرئێڵ دەرھێنانی بۆ دەکات و لە سیناریۆیەک کە لابەف خۆی نووسیویەتی. برایان کاڤانا-جۆنس، دانیێڵا تاپلین لوندبێرگ، کریستۆفەر لێگێت فیلمە بەرھەمدێنن لەژێر سێبەری کۆمۆانیاکانی ئاوتۆماتیک، ستەی گۆڵد ڤیچەرز و دێلیریۆ فیلنز. فرێد بێرگەر دەبێتە بەرھەمھێنەری جێبەجێکار.[٨] لابەف سیناریۆکەی پیشانی ھەرئێڵ دا، کە ھاوڕێ و ھاوکاریکەرێکی دروستکەر بوو، کە ھەرئێڵ بڕیاردیدابوو کە دەیەوئت دەری بھێنێت.[٧] لە نیسانی ٢٠١٨دا، نۆوا جوپ بەشداریکرد لە کاستی فیلمەکەدا.[٩] لە ئایاری ٢٠١٨، کلیفتن کۆڵینس جونییە، مایکا مۆنرۆ، ناتاشا لایۆن، مارتن ستار، بایرۆن باوەرس و لۆرا سان گیاکۆمۆ بەشداریی کاستەکەیان کرد.[١٠][١١] لە حوزەیرانی ٢٠١٨دا، ڕاگەیەندرا کە ئێف کەی ئەی تویگس بەشدرایی کاستەکەی کردووە.[١٢]

پرسیارکرا دەربارەی ئەوەی چۆن دروستکردنی فیلمێک لەسەر دەستنووسەکەی کاریگەریی ھەبووە لەسەر چارەسەرکردنەکەی، لابەف وتی:

"سەیرە کە ئازارەکانت بپەرستیت و بەرھەمێکی لێ دروستبکەیت و ھەست بە تاوان بکەیت لەبارەیەوە. زۆر خۆپەرستانە دیاربوو. ھەموو ئەم شتە خۆپەرستانە دیاربوو. ھەرگیز نەکەوتوومەتە ئەم بیرکردنەوەیەوە، 'ئۆو، من یارمەتیی خەڵک ئەدەم.' ئەمە ئامانجی من نەبوو. من پارچە پارچە دەبووم."[٧]

بەرھەمھێنان لە ئایاری ٢٠١٨ دەستیپێکرد، لە لۆس ئەنجلس، کالیفۆرنیا، و ١٩ ڕۆژی خایاند.[٢][١٣]

دەرچوون[دەستکاری]

فیلمەکە لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ پریمیەری جیھانی بۆ کرا لە فێستیڤاڵی فیلمی سەندانس.[١٤] دوای ماوەیەکی کورت، ستودیۆکانی ئەمەزۆن مافی بڵاوکردنەوەی فیلمەکەی کڕییەوە[١٥] و لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بڵاوکرایەوە.[١٦]

پێشوازیکردن[دەستکاری]

بۆکس ئۆفیس[دەستکاری]

کوڕی ھەنگوین ٣ ملیۆن دۆلاری لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و کەنەدا کۆکردەوە،[٤] و $٢٥٨٬٠٨٧ لە وڵاتانی دیکە، کە کۆی گشتیی ھەموو جیھان ٣٫٣ ملیۆن، بەرامبەر بوودجەی بەرھەمھێنانی $٣٫٥ ملیۆن.[٣][٢] فیلمەکە $٣٠١٬٠٧٥ی کۆکردەوە لە چوار سینەما لە یەکەم ھەفتەیدا، کە بە دەستپێکردنێکی «بەھێز» دانرا.[١٧] تەشەنەی کرد بۆ ١٧ سینەما لە ھەفتەی دواتردا، $٢٠٣٬٢٧٢ی کۆکردەوە.[١٨]

پێشوازیی ڕەخنەیی[دەستکاری]

لە کۆکەرەوەی ھەڵسەنگاندنی ڕۆتن تۆمەیتۆس، فیلمەکە ھەڵسەنگاندنی پەسەندکردنی %٩٤ی ھەڵگرتووە لەسەر ٢١١ ڕیڤیو، و ھەڵسەنگاندنی گشتیی ٧٫٦٩/١٠. ڕیڤیوی گشتیی وێبسایتەکە نووسراوە: «کوڕی ھەنگوین وەک ئاکتێکی چارەسەکردنی سینەمایی دەردەکەوێت بۆ سیناریۆنووسەکەی و بابەتەکەی - ئەوەی کە دیدگاکەی دەبێت لە ژێیەک بدات لە خەڵکیدا لە ھەموو باکگراوندەکاندا.»[١٩] لە مێتاکریتیک، فیلمەکە خاڵی ٧٣ ھەیە لە ١٠٠، لەسەر بنچینەی ٤١ ڕەخنە، کە «بە گشتی ڕیڤیوی پەسەندکەر» ن.[٢٠]

ئەی. ئەی. دۆودی یانەی ئەی. ڤی. لەبارەیەوە نووسیویەتی، «وەک[و] فۆڕمێکی شکۆدارکراوی چارەسەرکردنی درامیی، کوڕی ھەنگوین دڵڕفێنە».[٢١]

کوڕی ھەنگوین لە پێڕستی باشترین فیلمەکانی ٢٠١٩ ھاتبوو کە لەلایەن لیندسی بەھری Associated Pressەوە ھاتبوو، کە لە پلەی حەوتەمدا بوو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Honey Boy". Sundance Film Festival. Retrieved December 15, 2018. ٩ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ئ ا ب "Shia LaBeouf's Process Was Unpredictable, So the 'Honey Boy' Crew Learned to Improvise". IndieWire. November 1, 2019. Retrieved November 10, 2019.
  3. ^ ئ ا ب "Honey Boy (2019)". The Numbers. Nash Information Services, LLC. Retrieved January 7, 2020.
  4. ^ ئ ا "Honey Boy (2019)". Box Office Mojo. IMDb. Retrieved December 31, 2019.
  5. ^ "First pictures emerge of Shia LaBeouf playing his own father in Shia LaBeouf biopic".
  6. ^ "Here's Shia LaBeouf playing his own father in new biopic Honey Boy". 1 June 2018.
  7. ^ ئ ا ب Shia LaBeouf on Writing Biopic 'Honey Boy': "I Was Falling Apart" hollywoodreporter.com
  8. ^ Busch, Anita (March 16, 2018). "Shia LaBeouf, Lucas Hedges To Star In 'Honey Boy'". Deadline Hollywood. Retrieved May 26, 2018.
  9. ^ Kit, Borys (April 17, 2018). "'A Quiet Place' Actor Noah Jupe to Play Young Shia LaBeouf in 'Honey Boy'". The Hollywood Reporter. Retrieved May 26, 2018.
  10. ^ N'Duka, Amanda (May 10, 2018). "'Westworld's Clifton Collins Jr. Joins Lucas Hedges & Shia LaBeouf In 'Honey Boy'". Deadline Hollywood. Retrieved May 26, 2018.
  11. ^ Kit, Borys (May 24, 2018). "Maika Monroe Joins Shia LaBeouf's 'Honey Boy'". The Hollywood Reporter. Retrieved May 26, 2018.
  12. ^ Nazin, Hafeezah (June 14, 2018). "FKA Twigs Is Reportedly Starring In Shia LaBeouf's New Film". Nylon. Retrieved June 20, 2018.
  13. ^ McNary, Dave (May 24, 2018). "Maika Monroe Joins Shia LaBeouf's Drama 'Honey Boy'". Variety. Retrieved May 26, 2018.
  14. ^ Debruge, Peter (November 28, 2018). "Sundance Film Festival Unveils 2019 Features Lineup". Variety. Retrieved November 28, 2018.
  15. ^ Siegel, Tatiana (February 2, 2019). "Sundance: Shia LaBeouf's 'Honey Boy' Lands at Amazon (Exclusive)". The Hollywood Reporter. Retrieved February 2, 2019.
  16. ^ D'Alessandro, Anthony (May 9, 2019). "Shia LaBeouf's 'Honey Boy' To Sweeten Up Awards Season". Deadline Hollywood. Retrieved May 9, 2019.
  17. ^ D'Alessandro, Anthony (November 10, 2019). "How 'Doctor Sleep' Went Into A Coma At The B.O. With Dreary $14M+ Opening, Following Surprise $17M+ Attack By 'Midway' – Update". Deadline Hollywood. Retrieved November 10, 2019.
  18. ^ Brueggemann, Tom (November 17, 2019). "'Waves' Makes Box Office Splash as Amazon and Netflix Stay Quiet". IndieWire. Retrieved November 23, 2019.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  19. ^ "Honey Boy (2019)". Rotten Tomatoes. Retrieved November 23, 2019.
  20. ^ "Honey Boy Reviews". Metacritic. Retrieved February 11, 2020.
  21. ^ Dowd, A.A. (January 27, 2019). "Zac Efron Plays Ted Bundy, Shia LaBeouf Plays His Dad. What a Day for Former Teen Stars". The A.V. Club. Retrieved February 11, 2019.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]