شای لەبەف

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شای لەبەف

لەدایکبوون
شای سەید لەبەف[١][٢]

(١٩٨٦-٠٦-١١) ١١ی حوزەیرانی ١٩٨٦ (تەمەن ٣٧ ساڵ)
لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
پیشە
  • ئەکتەر
  • نمایشکار
  • فیلمساز
چالاکبوون١٩٩٦–ئێستا
یارمایا گۆت
(٢٠١٢–٢٠١٨، ٢٠٢٠–ئێستا)
مناڵ(ەکان)١


شای سید لەبەف (لەدایکبووی ١١ی حوزەیرانی ١٩٨٦) ئەکتەر، نمایشکار، و فیلمسازێکی ئەمریکییە.[٣][٤] ڕۆڵی لویس ستیڤنسی گێڕا لە زنجیرەی کەناڵی دیزنیی ئیڤن ستیڤنس، کە بەھۆیەوە لە ساڵەکانی ٢٠٠١ و ٢٠٠٢دا بۆ خەڵاتی ھونەرمەندە لاوەکان پاڵێورا و خەڵاتێکی دەیتایم ئێمیی بردەوە لە ٢٠٠٣دا. یەکەم کاری فیلمیی بریتی بوو لە ڕێگای کریسمس (١٩٩٨). لە ٢٠٠٤دا، یەکەم کاری دەرھێنانی ئەنجام دا کە کورتە فیلمێک بوو بە ناوی با ڕقمان خۆشبوێت و دواتر کورتە فیلمێکی تری دەرھێنا بە ناوی شێت (٢٠١١)، لە ڕاپەرانی ئەمریکی کەیج و کید کەدی ڕۆڵی سەرەکییان تێدا گێڕا.

لە ٢٠٠٧دا، لەبەف لە فیلمە سەرکەوتووەکانی پشێوی و بەرزیی شەپۆلدا بەشداریی کرد بە ڕۆڵی سەرەکی. ھەمان ساڵ ھەڵبژێردرا بۆ فیلمی خەیاڵی زانستیی گۆڕدراوەکانی مایکڵ بەی بە ڕۆڵی سام ویتویکی، کە پاڵەوانی سەرەکیی زنجیرەکەیە. گۆڕدراوەکان لە بۆکس ئۆفیسدا سەرکەوتوو بوو و یەکێک بوو لە پڕداھاتترین فیلمەکانی ٢٠٠٧. لەبەف دواتر لە پاشھاتەکانی گۆڕدراوەکان: تۆڵەی کەوتووەکە (٢٠٠٩) و گۆڕدراوەکان: تاریکیی مانگ (٢٠١١)دا ڕۆڵی دەرکەوتەوە، و ھەردووکیان بە ھەمان شێوە سەرکەوتوو بوون. لە ٢٠٠٨دا، ڕۆڵی ھێنری «مەت ویلیامز» جۆنزی سێیەمی گێڕا لە فیلمی ئیندیانا جۆنز و شانشینی کەللەسەرە کریستاڵییەکە.

دەرکەوتنەکانی تری لە فیلمدا بریتین لە کونەکان (٢٠٠٣)، کۆنستانتین (٢٠٠٥)، وۆڵ ستریت: پارە ھەرگیز ناخەوێت (٢٠١٠)، بێیاسا (٢٠١٢)، ئەو کۆمپانیایەی دەیھێڵیتەوە (٢٠١٢)، نیمفۆمەینیاک (٢٠١٣)، چارلی کەنتریمان (٢٠١٣)، تووڕەیی (٢٠١٤)، ھەنگوینی ئەمریکی (٢٠١٦), بۆرگ دژی مەکئێنرۆی (٢٠١٧)، کوڕی ھەنگوین (٢٠١٩)، بازی کەرەی وەنەشامی (٢٠١٩)، پارچەکانی ژنێک (٢٠٢٠)، و پادرێ پیۆ (٢٠٢٢).

لە ٢٠١٤وە، لەبەف لە زۆر پڕۆژەی نمایشی گشتیدا دەرکەوتووە لەگەڵ لەبەف، ڕۆنکۆ ئاند تێرنەر.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Courtney, Kris (September 2017). Norma's Sun: Feature Narrative Screenplay Included !!. ISBN 978-1-977809-35-3.
  2. ^ "Current Biography Yearbook". 2009.
  3. ^ Forrest, N. (December 18, 2016). "Shia LaBeouf's #ANDINTHEEND Performance Artwork in Sydney". Blouin Artinfo. Archived from the original on November 16, 2018. Retrieved January 12, 2017. ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Coldwell, W. (May 25, 2016). "Shia LaBeouf embarks on a digital road trip: #TAKEMEANYWHERE". The Guardian. Retrieved January 12, 2017.
  5. ^ "Apple TV". Apple TV (بە ئینگلیزی). Retrieved January 5, 2021.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]