بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کودۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کودۆ یان دای دۆ جۆکۆ (بە ژاپۆنی: 空道 Kūdō) ھونەرێکی جەنگی تێکەڵاوی ژاپۆنییە. ئەم ھونەرە جەنگییە تێکەڵەیەک لە بۆکسێن و کاراتێی کیۆکوشین و جودۆیە. ھەروەھا دەتوانرێت ئەم ھونەرە بە بەھێزترین شێوازی کۆنتڕۆڵنەکراو لە جیھاندا ناوببرێت. تەکنیک و لێدانەکانی ئەم بوارە زۆر تەواون و دەتوانرێت ئەم بوارە بخرێتە ڕیزی باشترین مەیدانەکانی جەنگی جیھان. کورتە مێژووی ئەم بوارە یەکێکە لەو ھۆکارانەی کە مرۆڤەکان ئاشنا نین پێی؛ بەڵام ئەمە بەھاکانی تەواوی ڕیزەکەی دایس کەم ناکاتەوە. فەلسەفەی دای دۆ ھەوڵ دەدات پراکتیزەکردنی کاراتێ بەھێز بکات و بەڕێز پرۆفیسۆر تاکاشی ئازوما ئەم فەلسەفەیەی لە میتۆدەکەیدا لە ھەموو جیھاندا بەکارھێناوە. ئێمە پەیڕەوی فەلسەفەی خۆمان دەکەین، واتە بە پەیڕەوکردنی مەعریفەی کاراتێ لەگەڵ میتۆدی فیکری و فیزیکی بەردەوام دەبین و زۆر کەسیش بە جۆش و خرۆشەوە ئارەزووی پەیڕەوکردنی ئەم شێوازە دەکەن بۆ ئەوەی ببنە مرۆڤێک کە بە زانست ڕۆشنبیرن، بەسوود بۆ کۆمەڵگاکەیان. بە فێربوونی ئەم بوارە دەتوانیت بەشداری لە شەڕ و پێشبڕکێکان بکەیت لە بوارەکانی وەک وشو ساندا، کیک بۆکسینگ، موای تای، بۆکسێن و ئێم ئێم ئەی.

مێژوو

[دەستکاری]

کودۆ لە ساڵی ١٩٨١ لە ژاپۆن لەلایەن تاکاشی ئازوما دامەزراوە.[١]

شەڕێک

[دەستکاری]

کودۆ ھونەرێکی تەواو بێکۆنتڕۆڵ و ئازادە کە ئیلھامەکەی لە تێکەڵکردنی بۆکسێن و جودۆ و کیۆکۆشین کاراتێ وەرگرتووە. لەم ھونەرەدا لێدان بە ئەژنۆ و تەنانەت لێدان بە سەریش ئازادە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «[daidojuku] Official site of the International Kudo Federation Daidojuku» (بە ئینگلیزی). web.archive.org. ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.