کلەودیوس جەیمز ڕیچ
ڕواڵەت
| کلەودیوس جەیمز ڕیچ | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ٢٨ی ئازاری ١٧٨٧ دیجۆن، فەڕەنسا |
| مردن | ٥ی تشرینی یەکەمی ١٨٢١ (٣٤ ساڵ ژیاوە) شیراز، ئێران |
| ھۆی مەرگ | کۆلێرا |
| ھاوسەر | ماری ڕیچ |
| زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئینگلیزی |
| زمانی نووسین | زمانی ئینگلیزی |
| پیشە | مرۆڤناس، شوێنەوارناس، assyriologist، گەڕیدە، زمانناس |
کلەودیوس جەیمز ڕیچ (بە ئینگلیزی: Claudius James Rich) (٢٨ی ئازاری ١٧٨٧ - ٥ی تشرینی یەکەمی ١٨٢١)[١] نووسەر، زانای بواری شوێنەوارناسی و گەشتیاری بەریتانی بووە. ئەو لە ئاخرەکانی عومریدا لە ساڵی ١٨٢٠دا سەفەرێکی بۆ کوردستان کردووە و لە باشووری کوردستانەوە چووە بۆ ڕۆژھەڵاتی کوردستان و دوای ئەوە کتێبە بەناوبانگەکەی گێڕانەوەی مانەوە لە کوردستانی[٢] نووسیوە کە سەفەرنامەیەکە کە بە وردی باسی شوێنەوارەکان و فەرھەنگی کورد دەکات.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Rich, Claudius James (1786/7–1821), traveller and collector of manuscripts and antiquities». Oxford Dictionary of National Biography (بە ئینگلیزی). doi:١٠.١٠٩٣/ref:odnb/٢٣٤٨٣. لە ٢١ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ Rich, C. J (2014). Narrative of a Residence in Koordistan, and on the Site of Ancient Nineveh, Cambridge University Press.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە کلەودیوس جەیمز ڕیچ تێدایە.