کفتە
کفتە خواردنێکی کوردەواریە.
کەرەستەی ھەویرەکەی[دەستکاری]
نیو کیلۆ ئارد، کوپێکی بچوک کەرەی تواوە، خوێ، نیو کەوچک خومرەی فەوری، کەوچکێک پیکن پاودەر، شیری گەرم بەپێی پێویست، کونجی و ڕەشکە بۆ ڕازاندنەوەی سەری.
کەرەستەی ناوەکەی:
نیو کیلۆ گۆشت، دوو کوپ سەوزەی ناو فرێزەر (وەکو بەزالیا و گوێزەر وقەرنابیت)، یەک پیازی ھەڕڕاو،بیبەرێک، سیر، دوو کەوچکی دۆشاوی تەماتە، بەھارات و خوێ، کەرەوز.
دروستکردنی[دەستکاری]
کەرەستەکانی ھەویرکە (ئارد، خوێ، خومرە، پیکن پاودەر، شیر) تێکەڵ بەیەک دەکەین و جوان دەیشێلین تا ھەویرێکی نەرم و لاستیکی لێ دەردەچێت و پاشان چەوری دەکەین بە کەرە و پارچە پارچەی بچوک لەشێوەی گونکی لێ دروست دەکەین و جێی دێڵین لەشوێنێکی گەرم.
لەم کاتەدا کەرەستەی ناوەوەی ئامادە دەکەین، بەم شێوەیە:
١- پیازەکە دەکەینە ناو ڕۆنەوە تاکو سور دەبێتەوە، پاشان سیرەکە و لەدواییدا بیبەرەکە.
٢- گۆشتەکەی تێ دەکەین باش تێکی دەدەین.
٣- سەوزەواتەکەو بەھارات و خوێ و دۆشاوی تەماتە و کەرەوزەکەو ھەندێ ئاوی تێ دەکەین. بەجێی دەھێڵین تاکو ھەموو ئاوەکەی نامێنێ.
٤- گونکەکان بە لاکێشەیی پان دەکەینەوەو لە کەرەستەکەی دەکرێتە سەر و لولی دەدەین و بەدەوری خۆیدا سوڕی دەدەین .
٥- ھەموویان دەخرێتە سەر سینی و چەور دەکرێن بە کەرە و دەخرێنە ناو فڕنی و دەبرژێندرێن.
پاشان دەردەھێندرێن و بەگەرمی یان ساردی پێشکەش دەکرێن لەگەڵ خواردنی تردا یان بەتەنھا.