کریس کایڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کریس کایڵ

borde
لەدایکبوون۸ی نیسانی ۱۹۷٤
مەرگ۲ی شوباتی ۲۰۱۳ (لەتەمەنی۳٥ساڵی)
ھۆکاری مەرگکوژران
شوێنی دۆزینەی تەرمچیا
شوێنی گۆڕگۆڕستانی ویلایەتی تەکساس
نیشتەجێیئەمریکا
نەتەوەئەمریکی
ناوەکانی ترamerican sniper, american hero
پیشەسەربازی سووپای ئەمریکا.
چالاکبوون١٩٩٩ - ٢٠٠٩
ئایینمەسیحی
ھاوسەرتایا کایڵ
خزمەکانوەین کێنیس کایڵ(باوک)، دێبی لین مێرکێر (دایک)
خەڵاتەکان۲خەڵاتی ئەستێرەی زیوی

٥خەڵاتی ئەستێرەی بڕۆنزی

خەڵاتی مارێنز


کریس کایڵ ناوی تەواوی کریستۆڤەر سکۆت کریس کایڵ (بە ئینگلیزی: Christopher Scott "Chris" Kyle). (نیسانی ۱۹۷٤ - ۲ی شوباتی ۲۰۱۳). کریس سەربازێکی سووپای ئەمریکا بوو، کە نیشانشکێن بوو لە شەڕێ عێڕاقدا و ناوبانگێکی گەورەی هەبووە لەنێو سووپای ئەمریکا، بەتایبەتی دوای کوژرانی. "کریس" بە یەکێک لە ئەفسانەکانی مێژووی سووپای ئەمریکا ئەژمار دەکرێت ئەویش بەهۆی کوشتنی زیاتر لە (۱٦۰) کەس بە فەرمی.

"کریس کایڵ" بە چوار جار بەژداری لە شەڕ گردووە لە عێڕاق، و خەڵاتی ئازایەتیشی پێ بەخشراوە لە لایەن سووپاکەیەوە، کەئەوانیش بریتیبون لە (دوو مەدالیای ئەستێرەی زیو، پێنچ مەدالیای ئەستێرەی بڕۆنز، خەڵاتی مارێنز). وەلەساڵی ۲۰۰۹ دا کتێبێکی بەناوی (نشانەشکێنی ئەمریکی|american sniper) بڵاوکردەوە کەباس لە ئەزموونەکانی دەکات لە کاتی جەنگدا، وەلەساڵی (۲۰۱۲) بەشێوتی فیلم بەناوی (american sniper) لە لایەن (کلینت ئیستوۆد)ەوە بەرهەمهێنرا، کە داهاتێکی باشی هەبوو لە (بۆکس ئۆفیس)دا، کەتاوەکو دوو ساڵ دواتر فرۆشی هەبوو. "کایڵ" لە ۲ی شووباتی،۲۰۱۳ تەقەی لێکرا کاتێک تەمەنی (۳٥) ساڵ بوو، لەلایەن سەربازێکی هاوڕێی کوژرا. وەلەنێو خەڵکی ئەمریکاشدا وەکو پاڵەوانێک چاوی لێدەکرێت، وە کۆمەڵێک نازناویان پێ بەخشیوە وەکو (american sniper-نیشانەشکێنی ئەمریکی، american hero-پاڵەوانی ئەمریکا).

پەراوێزەکان[دەستکاری]