کایلی جێنەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
کایلی جێنەر
لەدایکبوون Kylie Kristen Jenner
(1997-08-10) ١٠ی ئابی ١٩٩٧ (تەمەن ٢٠)
لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا،  ویلایەتە یەکگرتووەکان
نیشتەجێ كاله‌بۆسه‌س، کالیفۆرنیا،  ویلایەتە یەکگرتووەکان.
پەروەردە Sierra Canyon School
پیشە
  • كه‌سایه‌تی ته‌له‌فزیۆنی
  • نمایشكار
ساڵانی چالاکی ٢٠٠٧ - به‌رده‌وامه‌
باڵا 168cm[١]
کێش 60kg[١]
دایک و باوک (دایک)كریس جێنه‌ر
(باوک)Caitlyn Jenner[١]
خزمەکان كێنده‌ڵ جێنه‌ر(خوشک)
كۆرتنه‌ی كارداشیان(زڕ خوشک)
كیم كارداشیان(زڕ خوشک)
كڵۆی كارداشیان(زڕ خوشک)
رۆب كارداشیان(زڕ برا)[١]
ماڵپەڕ
وێبسايتى تایبه‌ت به‌ خۆی

كه‌یلی كریسه‌ن جێنه‌ر - Kylie Kristen Jenner ناسراو بە (كه‌یلی جێنه‌ر - Kylie Jenner) لە 10/8/1997 لە لۆس ئانجلەس، ویلایەتی کالیفۆرنیا لە دایک بووە.[١]

نمایشکاری جلووبەرگ و کەسایەتی تەلەفزیۆنی ئەمریکییە، دوای دەرکەوتنی لە زنجیرەی تەلەفزیۆنی Keeping Up with the Kardashians لەساڵی ٢٠١٢ ناوبانگی دەرکرد. وه‌ خوشكێكی له‌ خۆی گه‌وره‌تری هه‌یه‌ به‌ ناوی كێنده‌ڵ - Kendall.

ئه‌م دوو خوشكه‌ له‌ 25 هه‌رزه‌كاره‌ كاریگه‌ره‌كه‌ی گۆڤاری Time دا بوون له‌ ساڵی 2014 ، به‌ تایبه‌ت له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان . وه‌ له‌ ساڵی 2015 دا به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ لیستی 30 هه‌رزه‌كاره‌ كاریگه‌ره‌كان بوون له‌ گۆڤاری Time

سه‌ره‌تای ژیان[دەستکاری]

له‌ لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا له‌ دایك بووه‌ . كه‌یلی خوشكێكی ڕاسته‌قینه‌ی له‌ خۆی گه‌وره‌ تری هه‌یه‌ به‌ ناوی كێنده‌ڵ ،

وه‌ 3 زڕخوشكی له‌ خؤی گه‌وره‌ تری هه‌یه‌ به‌ ناوه‌كانیكۆرتنه‌ی كارداشیان ، كیم كارداشیان وه‌ كڵۆی كارداشیان ، وه‌هه‌روه‌ها زڕبرایه‌ك به‌ناوی رۆب كارداشیان.

سه‌ره‌تا له‌ Sierra Canyon School خوێندویه‌تی ، به‌ڵام له‌ 2012 خۆی ناو نووس كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماڵه‌وه‌ بخوێنێ وه‌ له‌ 2015 بروانامه‌ی ئاماده‌یی وه‌رگرت.

پیشه‌[دەستکاری]

ته‌له‌فزیۆنی ڕاستی[دەستکاری]

له‌ 2007، كه‌یلی، له‌گه‌ڵ دایك و باوك و خوشك و براكانی،كێنده‌ڵ، كۆرتنه‌ی، كیم، كڵۆی و رۆب، ده‌ستیان به‌ ده‌ركه‌وتن كرد له‌ ته‌له‌فزیۆنی ڕاستی زنجیره‌ی Keeping Up with the Kardashians، زنجیره‌كه‌ سه‌ركه‌وتو بوو بۆ تۆڕی !E، خێزانه‌كه‌ واژوویان له‌ سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ تۆڕی !Eدا كرد له‌ 2015 .

ڕێكخراوی خێرخوازی[دەستکاری]

كه‌یلی، هه‌ژمارێكی له‌ eBay دانا بۆ مه‌زات كردنی جل و به‌رگه‌ كۆنه‌كانی تا پاره‌ زیاد بكات بۆ نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی لۆس ئه‌نجلس. خوشكه‌كان eBayیان به‌كارهێنا تا پاره‌كانیان به‌رز كرده‌وه‌ و گه‌شته‌ 27,682.96$ بۆ ریكخراوه‌كانیان له‌ 2013. كه‌یلی و خێزانه‌كه‌ی چونه‌ پاڵ ریكخراوێكی فرۆشتنی یارده‌ له‌ تشرینی دووه‌می 2013 . وه‌ داهاته‌كه‌ی نێردرا تا هێزێك دروست كرێت بۆ ئه‌وه‌ی هیچ منداڵێك برسی نه‌بێت له‌ لۆس ئه‌نجلس . وه‌ چه‌ندین كاری تری خێرخوازیان كرد و له‌ یه‌كێك له‌ كاره‌كانیان Chris Brownی گۆرانی بێژ به‌شدار بوو .

وێنه‌ی گشتی[دەستکاری]

له‌ ئایاری 2015، له‌ ئه‌ڵقه‌یه‌كی Keeping Up with the Kardashians بۆ یه‌كه‌م جار كه‌یلی دانی نا به‌ گه‌وره‌ كردنی لێوی. كه‌ ئه‌وه‌ش له‌ ڕێگه‌ی شێوازێك له‌ نه‌شته‌رگه‌ری بچووك، هه‌رچه‌نده‌ كه‌ هیچ نیشانه‌یه‌كی پێوه‌ دیار نه‌ بوو كه‌ ئه‌م كاره‌ی كردبێت .

ژیانی كه‌سی[دەستکاری]

له‌ شوباتی 2015، به‌ 2.7 ملیۆن دۆلار پێنج ژووری نووستنی كڕی، كۆشكێك له‌ كۆمه‌ڵگای گاته‌د له‌ كاله‌بۆسه‌س،كالیفۆرنیا، كه‌ ئه‌وه‌ یه‌كه‌م شوێنی نیشته‌جێ بوونی بوو كری له‌ 18ه‌مین ساڵیادی له‌ دایك بوونی .

فیلمۆگرافی[دەستکاری]

ته‌له‌فزیۆنی[دەستکاری]

ساڵ ناونیشان تێبینی
2007-ئێستا Keeping Up with the Kardashians كاستی سه‌ره‌كی
2010،2013 كۆرتنه‌ی و كڵۆی ببه‌ میامی ئه‌ڵقه‌: ئه‌وه‌ ژیانی منه‌ و ئه‌ژدیها من به‌ره‌وخوار
2012 ئه‌مه‌ریكای داهاتوو مۆدێلی لوتكه‌، سووڕ 18 ئه‌ڵقه‌: كریس جێنه‌ر
2012 ملیۆن دۆلابی دۆلار ئه‌ڵقه‌: فڕۆكه‌وان
2014 مامه‌ڵه‌ پێ ئه‌ڵقه‌: كێنده‌ڵ&كه‌یلی&گێری ئه‌وه‌نز
2014 مۆسیقا پاداشتی ڤیدیۆ كۆ-هۆست
2014 كۆرتنه‌ی و كڵۆی ببه‌ هامپته‌نز 1 ئه‌ڵقه‌
2015 من كایتم 3 ئه‌ڵقه‌
2015 كینگین له‌گه‌ڵ تیگا ئه‌ڵقه‌: ژیان


ڤیدیۆ كلیب[دەستکاری]

ساڵ ناونیشان هونه‌رمه‌ند ڕۆڵبینین
2013 ئه‌وه‌نده‌ كچ بدۆزه‌ره‌وه‌ پڕۆژه‌ی باندی كوڕ حه‌زی خۆشه‌ویستی
2014 ده‌ناسێته‌وه‌ ئاهه‌نگی ده‌رگای داهاتوو خۆی
2014 ده‌ریای شین جادێن سمیس خۆی
2015 هانی دا تیگا حه‌زی خۆشه‌ویستی
2015 چەورى قورس ' دى سەرەوە تیگا حه‌زی خۆشه‌ویستی
2015 من هی تۆم جه‌ستین سكیه‌ گۆرانيبێژى كێريەوكى



  1. ^ a b c d e "healthyceleb.com".