کاک
چەشن | شیرینی |
---|---|
شوێنی سەرچاوە | ئێران، ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
هەرێم یان وڵات | کرماشان |
پێکهاتە سەرەکییەکان | ئارد، ھێلکە، ھێل، شەکر، ڕۆن و دارچین |
|
کاک جۆرێک شیرینییە کە وەکوو دیاریی شاری کرماشان بەرھەم دەھێنرێت. کاک ڕوخسارێکی تەنک و ناسک و ڕۆڵیی ھەیە و لە ئاردی گەنم، ھێلکە، ھێل، ڕۆن و دارچین بەرھەم دێت و بە تۆزە شەکر، گوێزی وشککراو، بادەم، فستق و گوێزی ھیندی سەری دادەپۆشرێت.[١] ھەرچەندە ئەم شیرینییە بە دیاری و یادیگاریی شاری کرماشان دادەنرێت، بەڵام بەرھەمھێنانی لە کرماشان تێدەپەڕێت و لە پارێزگاکانی دراوسێی وەک ئیلام، کوردستان و لوڕستانیشدا دەکوڵێنرێت. ھەروەھا جۆرێک لە شیرینیی ھاوشێوەی کاک بە ناوی یووخێ لە شاری شیراز بەرھەم دەھێنرێت.
لە ساڵی ٢٠١٢ لەنێو حەوتەمین کۆبوونەوەی نیشتمانیی ئەنجومەنی سیاسەتی تۆمارکردنی کەلەپووری مەعنەوی ئێران، کاک لە پێڕستی کەلەپووری مەعنەویی پارێزگای کرماشان تۆمار کرا.[٢]
وشەڕەت
[دەستکاری]وشەی کاک لە وشەی عەرەبیی کعک (بە واتای بسکویت، کۆکی) وەرگیراوە کە ئەوەیش لە وشەی ئارامیی کعکا (כַּעְכָּא/ܟܥܟܐ - kaʿkā، بە واتای کێک، نان) و ئەوەیش بە نۆری خۆی لە وشەی ئەکەدیی کوککو (𒈖 - kukku، بە واتای کێک، نان، شیرینی، پارچە ھەویر) و ئەوەیش لە ئاکامدا لە وشەی سۆمەریی گوگ (𒈖 - gug، بە واتای پێشکەشی، کێک) وەگیراوەتەوە. ئەم وشەگەلە و وشەگەلێکی پەرش و بڵاوی دیکە کە لە زۆرێک لە بنەماڵە زمانییەکاندا دەدۆزرێت، وەکوو کک و ـق (ꜥkk و ꜥq، جۆرێک نان) لە زمانی میسری و وشەی بنەڕەتی-ھیندوئەورووپیی گەگ-/گوگ- (*gag- / *gōg-، بە واتای شتێکی بازنەیی و ھاوشێوەی تۆپ، پارچە، بارستە) لەوانەیە لە خێزانە دوورەکانی وشەی ئینگلیزیی کێک (Cake)یش بن.[٣] [٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ وێلکام توو ئێران: دیارییەکانی کرماشان چیین؟ (بە ئینگلیزی)، نووسراو لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣؛ سەردان لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤.
- ^ ئاژانسی ھەواڵی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا): "کاک"ی کرماشان لە پێڕستی کەلەپووری مەعنەویدا (بە فارسی)، نووسراو لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣؛ سەردان لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤.
- ^ Fraenkel, Siegmund (1886) Die aramäischen Fremdwörter im Arabischen (in German), Leiden: E. J. Brill, page 35.
- ^ Steingass, Francis Joseph (1884) “کعک”, in The Student's Arabic–English Dictionary, London: W.H. Allen, page 888.