دارچین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دارچین، توێکڵی دارێکی چڕ و ھەمیشە سەوزە و بەرزییەکەی دەگاتە دە بۆ چل مەتر. شوێنە ڕەسەنەکەی لە سریلانکایە بەڵام لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا و ئەمریکای باشوور و ڕۆژاوای ھیندستان دەچێنرێت. لە خێزانی سامرۆبیایە، بەرزییەکەی ٣-٥ مەتر دەبێت، گەڵاکانی یەک لە دوای یەکن و تێگەڵن، گوڵەکانی بچووک و زەردن، و بەرەکەی بچووکە و لە مێخەک دەچێت. توێکڵی دارچین ڕۆنی بۆنداری تێدایە، تا ٤٪.

سەرچاوەکان[دەستکاری]