کاوە ڕەزایی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کاوە ڕەزایی

نەتەوەکورد  ئێران
پیشەیاریزان

کاوە ڕەزایی یاریزانی کوردی یانەی تۆپی پێی شارلۆوای بەلجیکا و ھەروەھا یاریزانی پێشووی یانەی تۆپی پێی ئیستقلالی تاران و ھەڵبژاردەی تۆپی پێ لاوانی و تازەلاوانی ئێران بووە. کاوە ئێستایاریزانی سەرەکی یانەی نەتەوەی تۆپێ پێ ئێرانە.

ژیانی وەرزشی[دەستکاری]

ئەم یاریزانە لە ڕۆژی ٥ی ئاوریلی ١٩٩٢ ی زایینی بەرامبەر بە ١٦ ی خاکەلێوەی ساڵی ٢٦٩٢ ی کوردی لە شاری گەیڵانی پارێزگای کرماشان لە دایک بووە و یاری پرۆفشناڵی خۆی لە ئاکادمیای تۆپی پێ یانەی فولادی خوزستانی ئێران دەس پێکرد و لە ساڵی ٢٠٠٨ ی زایینی بانگھێشتی ھەڵبژاردەی تازەلاوانی ئێران کراو لە یاریەکانی تازەکاوانی کیشوەری ئاسیا نازناوی باشترین گوڵکەری بەدەس ھێنا. ڕەزایی لە وەرزی ٢٠١٢ ی لیگی ئێران پەیوەندی بە یانەی سایپای کرد و پاشان لە وەرزی ٢٠١٤ پەیوەندی بە یانەی زۆباھەن کرد و بوو بە یاریزانی ئەو یانە و ئێستاش لەو یانە یاری ئەکات.[١] ڕەزایی لە وەزری ٢٠١٧-٢٠١٨ ی خولی نایابەکانی بەلجیکا وەکوو یاریزانی بەرچاوی وەرز ھەلبژێردرا.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]