کارمین پیرێرا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کارمین پیرێرا
بە پورتوگالی: Carmen Pereira
لەدایکبوون٢٢ی ئەیلوولی ١٩٣٦
بیساو، گینێ بیساو
مردن٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦(٢٠١٦-٠٦-٠٤) (٧٩ ساڵ ژیاوە)
بیساو، گینێ بیساو
پیشەسیاسەتوان، partisan
پۆستەکانPresident of Guinea-Bissau، Member of the National People's Assembly of Guinea-Bissau، Minister of Health of Guinea-Bissau
پەیوەستبوونNational People's Assembly
ئەندامی حیزبیAfrican Party for the Independence of Guinea and Cape Verde
ناکۆکیGuinea-Bissau War of Independence

کارمین پیرێرا (Carmen Pereira؛ لە دایکبووی ٢٢ی ئەیلوولی ١٩٣٦ - مردووی ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی گینێ بیساو، ئەو بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە ماوەی ١٤ی ئایاری ١٩٨٤ تاکوو ١٦ی ئایاری ١٩٨٤ بە وەکالەت بووە سەرۆکی وڵاتەکەی. کارمین پیرێرا یەکەم ژنی گینێ بیساوییە کە ئەم پۆستەی وەرگرتبێت.[١]

کارمین پیرێرا لە ڕۆژی ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦، لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.

ژیان[دەستکاری]

کارمین پیرێرا کچی یەکێک بوو لە پارێزەرە کەمەکانی سەردەمی کۆلۆنیالیزمی پورتووگالی، ئەو لە تەمەنێکی زۆر لاویدا هاوسەرگیری کرد، خۆی و هاوسەرەکەی ڕۆڵیان هەبوو لە بزووتنەوەی سەربەخۆیی وڵاتەکەیان لە دژی دەسەڵاتی پوورتووگالی لە ماوەی ١٩٥٨ تاکوو ١٩٦١.[٢]

ئەو لە ساڵی ١٩٦٢، چووە پاڵ حیزبی ئازادی گینێ بیساو و کەیپ ڤێردی. ئەو ماوەیەک لە سەنیگال ژیاوە، بەرلەوەی بچێتە یەکێتیی سۆڤیەت بۆ خوێندنی بەشی پزیشکی.[٣] لە دوای گەڕانەوە ئەوا وەک ئەندام پەرلەمان هەڵبژێردرا، لە ماوەی ١٩٧٣ بۆ ١٩٨٤ بووە جێگری سەرۆکی پەرلەمان. دواتر لە ماوەی ١٩٧٥ بۆ ١٩٨٠ بووە سەرۆکی پەرلەمان. دوای ئەوەش لە ماوەی ١٩٨١ بۆ ١٩٨٣ بووە وەزیری تەندرووستی و کارووباری کۆمەڵایەتی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Morreu Carmen Pereira, combatente pela independência da Guiné-Bissau". Publico.pt. 2016-06-05. Retrieved 2017-04-02.
  2. ^ Catherine Coquery-Vidrovitch (Beth Gillian Raps, Trans.). African Women: A Modern History. Westview Press (1997); ISBN 0-8133-2361-4, pp. 196-97
  3. ^ Barbara Cornwall, The Bush Rebels, Barbara Cornwall, Holt, Rinehart and Winston, 1972, pp. 128-29.