کارلی لۆید
ڕواڵەت
| کارلی لۆید | |
|---|---|
| بە ئینگلیزی: Carli Lloyd | |
| لەدایکبوون | ١٦ی تەممووزی ١٩٨٢ Delran Township، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
| وڵاتی وەرزش | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
| پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
| شوێنی یاریکردن لە تیپ | ناوەند |
| پەروەردە | Rutgers University، Delran High School |
| وەرزش | تۆپی پێ |
| خەڵاتەکان | National Women's Soccer League Player of the Month، خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵ، The Best FIFA Women's Player، New Jersey Hall of Fame |
| وێبگە | https://carlilloyd.com/ |
کارلی لۆید (بە زمانی ئینگلیزی Carli Lloyd؛ لە دایکبووی ١٦ی تەمموزی ١٩٨٢) یاریزانێکی ئەمریکییە و یاری تۆپی پێ دەکات.[١] ئەو لە ئێستادا یاری بۆ یانەکانی سکای بلو لە خوولی تۆپێی ژنانی ئەمریکا، هەروەها هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتمانیی ئەمریکا. ئەو لە ڕیزی ناوەند و بە درێسی ژمارە ١٠ یاری دەکات. کارلی بۆتە براوەی دوو مێدالیای زێڕی ئۆلەمپیاد (٢٠٠٨ و ٢٠١٢)،[٢] دوو جاریش جامی جیهانیی ژنان (٢٠١٥ و ٢٠١٩). کارلی دوو جار بووەتە باشترین یاریزانی ساڵی فیفا بۆ ژنان لە سالەکانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦.[٣]
ئەو پێشتر یاری بۆ یانەکانی مانچستەر ستی (خواستن)، هۆستنن داش، وێستەرن نیویۆرک فلاش، ئەتلانتا بیت، شیکاگۆ ڕێد ستارس، نیو جێرسەی وایڵدکاتس، ساوت جێرسەی بانشیش، نیو برەنسویک پاوەر و سێنترال جێرسەی سپلاش کردووە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Carli Lloyd: USA Women midfielder aims to sign off career with Tokyo Olympics gold medal». Sky Sports (بە ئینگلیزی). لە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «Carli Lloyd | USWNT | U.S. Soccer Official Site». www.ussoccer.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «FIFA Football Awards 2016 – Voting Results» (PDF). FIFA. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- دەروازەی ژن
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی تۆپی پێ
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی فیفا
- دەروازەی وەرزش
- دەروازەی ئۆڵۆمپیاد
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە کارلی لۆید تێدایە.