کودۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە کاراتێ دای دۆ جۆکۆەوە ڕەوانە کراوە)

کودۆ یان دای دۆ جۆکۆ (بە ژاپۆنی: 空道 Kūdō) ھونەرێکی جەنگی تێکەڵاوی ژاپۆنییە. ئەم ھونەرە جەنگییە تێکەڵەیەک لە بۆکسێن و کاراتێی کیۆکوشین و جودۆیە. ھەروەھا دەتوانرێت ئەم ھونەرە بە بەھێزترین شێوازی کۆنتڕۆڵنەکراو لە جیھاندا ناوببرێت. تەکنیک و لێدانەکانی ئەم بوارە زۆر تەواون و دەتوانرێت ئەم بوارە بخرێتە ڕیزی باشترین مەیدانەکانی جەنگی جیھان. کورتە مێژووی ئەم بوارە یەکێکە لەو ھۆکارانەی کە مرۆڤەکان ئاشنا نین پێی؛ بەڵام ئەمە بەھاکانی تەواوی ڕیزەکەی دایس کەم ناکاتەوە. فەلسەفەی دای دۆ ھەوڵ دەدات پراکتیزەکردنی کاراتێ بەھێز بکات و بەڕێز پرۆفیسۆر تاکاشی ئازوما ئەم فەلسەفەیەی لە میتۆدەکەیدا لە ھەموو جیھاندا بەکارھێناوە. ئێمە پەیڕەوی فەلسەفەی خۆمان دەکەین، واتە بە پەیڕەوکردنی مەعریفەی کاراتێ لەگەڵ میتۆدی فیکری و فیزیکی بەردەوام دەبین و زۆر کەسیش بە جۆش و خرۆشەوە ئارەزووی پەیڕەوکردنی ئەم شێوازە دەکەن بۆ ئەوەی ببنە مرۆڤێک کە بە زانست ڕۆشنبیرن، بەسوود بۆ کۆمەڵگاکەیان. بە فێربوونی ئەم بوارە دەتوانیت بەشداری لە شەڕ و پێشبڕکێکان بکەیت لە بوارەکانی وەک وشو ساندا، کیک بۆکسینگ، موای تای، بۆکسێن و ئێم ئێم ئەی.

مێژوو[دەستکاری]

کودۆ لە ساڵی ١٩٨١ لە ژاپۆن لەلایەن تاکاشی ئازوما دامەزراوە.[١]

شەڕێک[دەستکاری]

کودۆ ھونەرێکی تەواو بێکۆنتڕۆڵ و ئازادە کە ئیلھامەکەی لە تێکەڵکردنی بۆکسێن و جودۆ و کیۆکۆشین کاراتێ وەرگرتووە. لەم ھونەرەدا لێدان بە ئەژنۆ و تەنانەت لێدان بە سەریش ئازادە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "[daidojuku] Official site of the International Kudo Federation Daidojuku" (بە ئینگلیزی). web.archive.org. 2013-10-19. Archived from the original on 19 اکتبر 2013. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)CS1 maint: bot: original URL status unknown (link) ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.