ڤینس ماکمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڤینس ماکمان

لەدایکبوون٢٤ی ئابی ١٩٤٥
شاری پینەھێرست لە ویلایەتی کارۆلینای باکوور
ناوەکانی تربەرێز ماکمان، ڤینس ماکمان
خاوەنکاربەڕێوبەری WWE، دامەزرێنەر و خاوەنی ئەلفا ئینتەرتەیمێنت
باڵا١٨٨ سانتیمەتر
حیزبی سیاسیکۆماری
ھاوسەرلیندا ئێدوارد
مناڵ(ەکان)٢


ڤینسێنت کێنەدی ماکمان (بە ئینگلیزی: Vincent Kennedy McMahon؛ لەدایکبووی ٢٤ی ئابی ١٩٤٥) جێبەجێکاری زۆرانبازی ئەمریکی، جێبەجێکاری تۆپی پێی ئەمریکی، و خاوەن میدیایییە لە ئێستادا وەک سەرۆک و بەڕێوەبەری کۆمپانیای WWE، دامەزرێنەر و خاوەنی ئەلفا ئینتەرتەیمێنت.[١] ماکمان بە فراوانی وەک پێشەنگی شۆڕشی زۆرانبازی پیشەیی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ١٩٨٠ و ١٩٩٠ ناسراوە، ھەروەھا بە گرنگترین کەسایەتی پیشەسازی وێنە بۆ سەدەی ٢١.

ماکمان لە شاری پینەھێرست لە ویلایەتی کارۆلینای باکوور لەدایکبووە، و لە ساڵی ١٩٦٨ لە زانکۆی ڕۆژھەڵاتی کارۆلینا دەرچووە و پلەی بازرگانیشی ھەیە. ئەو کاری بۆ WWE باوکی کردووە، کۆنترۆڵی کۆمپانیاکەی لە ساڵی ١٩٨٢ دانا، ماکمان توانای بازرگانی پیشەسازی بینی، کە پێشتر وەک دووانەی جیا لە سەرانسەری ئەمریکا کاری دەکرد. ئەمەش بووە ھۆی گەشەکردنی ساڵانەی زۆرانبازی، کە لەو کاتەوە بووەتە سەرکەوتووترین ڕووداوی زۆرانبازی و پیشەیی لە مێژوودا. ئەو لە دەیەی ١٩٩٠ ڕووبەڕوی کێبڕکێی پیشەسازی پاڵەوانێتی جیھانی زۆرانبازی WCW بۆوە، بەڵام دواجار دوای ململانێیەکی زۆری دەسەڵات کۆمپانیاکەی کڕی، ھەروەھا سەرمایەکانی زۆرانبازیی پاڵەوانییەتی «توندڕەوە لەناوچوەکەی ECW» لە ساڵی ٢٠٠٦ کڕی. ماکمان لە ژمارەیەک لە سەرکێشییەکانی پەیوەندی بە WWE سەرکەوتنی لە ساڵی ٢٠١٤ بەدەست ھێناوە، ھەروەھا تۆڕی WWEی دەست پێ کرد، کە خزمەتگوزارییەکی ڤیدیۆیییە. ماکمان خاوەنی چەند کۆمپانیای تری WWE، کە پەیوەندی بە چەند میدیایەکی وەک فیلم و مۆسیقا و گۆڤارەوە ھەیە، ھەروەھا خاوەنی سیستەمی قوتابخانەی زۆرانبازی پیشەیییە. ھەروەھا ماکمان وەک زۆرانبازێکی پرۆفیشناڵ و کەسایەتی ناسراو بە ناوی ئەڵقەی بەڕێز ماکمان کاری کردووە، بە بەکارھێنانی بنەمای کەسایەتی ژیانی ڕاستەقینەی خۆی. ئەو تا ساڵی ١٩٩٧ سەرۆکی پەخشبوو، دوو جار پاڵەوانی جیھانە، براوەی یاری ڕۆیاڵ ڕومبلە، چەندین ڕووداوی بە نرخی بۆ ھەر بینینێکی WWE بەخشیووە. ئەو لە ساڵی ١٩٦٦ ھاوسەرگیری لەگەڵ بەڕێوەبەری سیاسی لیندا ئێدوارد کرد، باوکی بازرگانەکانی ستیفانی و شەین، و ھەروەھا خەزوورە بۆ زۆرانباز تریپل ئێچ.

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

ماکمان لە ٢٤ی ئابی ١٩٤٥ لە شاری پینەھێرست لە ویلایەتی کارۆلینای باکوور لە دایک بووە،[٢] کوڕە بچووکەکەی ڤیکتۆریا و ڤینسنت جەیمس ماکمانە، باوکی لە تەمەنی منداڵیدا لە خێزانەکەی ڕۆیشت، کاتێک لە شۆڕش بوو، ڕۆدی کوڕی لەگەڵ خۆی برد، ئیتر ماکمان ھەتا تەمەنی ١٢ ساڵی چاوی پێی کەوت.[٣] ماکمان دایک و باوکی کۆچبەری ئیرلەندی بوون لە ناوچەی گالوەی، نەنکی ڕۆز دەیڤس، بە ڕەچەڵەک ئیرلەندی بوو، ماکمان وەک ڤینی لوپتۆن گەورە بوو، و زۆرینەی تەمەنی منداڵیی کە لەگەڵ دایکی «ڕیزێک» و باوکەکانی دەژیا.[٤][٥] ئەو بانگەشەی ئەوەی کرد کە یەکێک لە باوکانی زڕ باوکی بە ناوی لیۆ لۆپتۆن، لە دایکی دەدا و ھێرشی دەکردە سەر ماکمان کاتێک ھەوڵی پاراستنی دەدا پاشان گوتی: «بەداخەوە پێش ئەوەی بیکوژم مرد. من چێژم لەوە دەبوو».[٦] ماکمان لە ٢٦ی ئابی ١٩٦٦ لە شاری نیو بێرن لە کارۆلینای باکوور ھاوسەرگیری لەگەڵ لیندا ماکمان کرد، ھەردووکیان لە کەنیسەیەکدا کە لیندا ١٣ ساڵ بوو و ڤینس ١٦ ساڵ بوو، لە کەنیسەدا کۆدەبوونەوە. ئەو کاتە ماکمان بە ناوی ڤینس لوپتۆن ناسراو بوو، پاشناوی زڕباوکی بەکارھێنا، دوو منداڵیان ھەیە بە ناوەکانی شەین و ستیفانی، ھەردووکیان لە ھەردوو شاشەی (WWF/WWE) و لە پشتی دیمەنەکان کاتیان بەسەر بردوە، شەین لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ کۆمپانیاکەی جێھێشت (دواتر لە ساڵی ٢٠١٦ دەگەڕێتەوە) لەکاتێکدا ستیفانی بەردەوامە لە چالاکی لە ڕۆڵی پشت شانۆ و شاشەدا. ھەروەھا ماکمانیش برایەکی بەتەمەنتری ھەیە، ڕۆدریک جەیمس ماکمانی سێیەم، کە لە پیشەسازیی زۆرانبازیدا بەشدار نییە. ماکمان شەش نەوەشی ھەیە، «دەکلان جەیمس، کینیۆن یەسا، ڕۆگان ھێنری ماکمان»، «کوڕەکانی شەین و ماریسای ژنی: ئارورا ڕۆز و مورفی کلەیر و ڤۆگن ئێڤلین لیڤسکی»، لەگەڵ کچەکانی ستیفانی و ھاوسەرەکەی تریپل ئێچ.[٧] لە ساڵی ٢٠٠٦، ماکمان ١٢ ملیۆن دۆلاری لە مەنھاتان لە نیویۆرک ھەیە، کۆشکێکی ٤٠ ملیۆن دۆلاری لە گرینویچ لە کۆنێکتیکەت و ٢٠ ملیۆن دۆلار بۆ پشوو.[٨] یەختێکی وەرزشی ٤٧ پێ بەناوی (سکی دبلە) ھەیە. لە ٣ی نیسانی ١٩٩٢ ڕیتا چاتەرتۆن (ناوبژیوانێکی پێشوو ئاماژەی بۆ ماوەی خۆی کرد وەک ڕیتا ماری لە دەیەی ١٩٨٠ لەبەر ئەوەی یەکەم ناوبژیوانە ژنبێت لە WWF)، لە مێژووی زۆرانبازی پرۆفیشناڵدا دەرکەوتەیەکی لە بەرنامەی جیرالۆ ڕیڤێرادا کرد، ئێستا دەکرێت بە وتە بگوترێ، ئەو ژنە بانگەشەی ئەوەی کرد کە لە ١٦ی تەممووزی ١٩٨٦ ماکمان ھەوڵیداوە ناچاری بکات کە لە لیمۆزینەکەیدا سێکسی زارەکی لەسەر ئەنجام بدات، و کاتێک ئەو ڕەتی کردەوە دەستدرێژی سێکسی کردبووە سەری. ھەروەھا لە ١ی شوباتی ٢٠٠٦، ماکمان تۆمەتبارکرا بە گێچەڵی سێکسی لەلایەن کرێکارێک لە باڕێکی تەنینگ لە بۆکا ڕاتۆن لە فلۆریدا. لە سەرەتادا تۆمەتەکە وا دەردەکەوت کە متمانەیان پێنەکرابوو، چونکە ماکمان لە میامی بوو بۆ ساڵی ٢٠٠٦ بۆ ڕۆیاڵ ڕومبل، لەو کاتەدا ھەر زوو ڕوونکراوەتەوە کە ئەو ڕووداوە گوایە لە ڕۆژی ڕومبلدا بە پۆلیس کراوە، بەڵام لە ڕاستیدا ڕۆژی پێشتر بووە کارەکە. لە ٢٥ی ئازاردا ھەواڵی ئەوە درا، کە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەدا ھیچ تۆمەتێک لەسەر ماکمان نەبڕدرا.

پیشەی زۆرانبازی[دەستکاری]

پێش پەرەسەندنی کەسایەتی بەڕێز ماکمان، ماکمان لە بنەڕەتدا وەک توانج تێگرێک لە تەلەڤیزیۆندا تەماشا دەکرا، لەگەڵ ئەوەی لە پشت پەردەوە بە گشتی لە تەلەڤیزیۆن دوور دەوەستا لەبەر ھۆکاری کەیفابی (قسەکردن). لەکاتێکدا کە بە ئاشکرا خۆی بە خاوەنی WWF لە دەرەوەی بەرنامەی WWF دەناسی، لە تەلەڤیزیۆندا خاوەندارییەتی خۆی لە WWF بە نھێنییەکی کراوە لە ناوەڕاستی دەیەی ١٩٩٠ دادەنرا، جاک تونێی لە جیاتی ئەو وەک سەرۆکی WWF ناونرا. لە کۆتایییەکانی ساڵی ١٩٩٦ بۆ ساڵی ١٩٩٧، ماکمان بە ھێواشی دەستی کرد بە ناوھێنانی وەک خاوەنی تەلەڤیزیۆنێکی WWF لەکاتێکدا کە وەک کۆمێنتاری سەرەکی کۆمپانیاکە ناودەدرا، لە ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٩٦ شەوی دووشەمە لە بەشی Raw، جیم ڕۆس لە کاتی باسکردنی ماکمان ئەوی وەک سەرۆک لیژنە پیشاندا.

میدیاکانی دیکە[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠٠١ ماکمان لەلایەن «پلەی بۆی» چاوپێکەوتنی لەگەڵ شەین کرد، بۆ ئەوەی ژمارەیەک گۆڤار لەو ساڵەدا ئەنجامبدات.[٩] لە مانگی ئازاری ٢٠٠٦ لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا ماکمان لەسەر بەرگی گۆڤاری Muscle & Fitness تایبەتمەندیی ھەبوو. لە مانگی ئابی ٢٠٠٦ ماکمان دی ڤی دییەکی دوو دیسکی نمایشکاری کاری ماکمانی بۆ دەرچوو.[١٠]

فیلمۆگرافی

ساڵ ناونیشان ڕۆڵ تێبینی
٢٠١٤ Scooby-Doo! WrestleMania Mystery بەرێز ماکمان دەنگ
٢٠١٥ The Flintstones & WWE: Stone Age SmackDown! بەرێز ماکماگما
٢٠١٦ Camp WWE بارێز ماکمان
٢٠١٦ Scooby-Doo! and WWE: Curse of the Speed Demon
٢٠١٧ Surf's Up 2: WaveMania
٢٠١٧ The Jetsons & WWE: Robo-WrestleMania!

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Alpha Entertainment LLC". www.alphaentllc.com.
  2. ^ "IGN: Vince McMahon Biography". IGN.com. Archived from the original on November 16, 2007. Retrieved September 14, 2007. ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Vince McMahon Biography". SLAM! Sports. ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
  4. ^ "The fighting Irish and the WWE". Irish Examiner. September 20, 2013.
  5. ^ Hornbaker, Tim (2007). National Wrestling Alliance: The Untold Story of the Monopoly That Strangled Professional Wrestling. ECW Press. ISBN 1-55022-741-6.
  6. ^ "Playboy Interview: Vince McMahon". Playboy. February 2001. p. 61.
  7. ^ "Heavy Muscle Radio/Access Bodybuilding: (1-3-11):TRIPLE H! Plus, Dr. Scott Connelly!". rxmuscle.com. Retrieved January 3, 2011.
  8. ^ "Vince McMahon's house in Greenwich, CT (Google Maps)". February 19, 2008.
  9. ^ "Playboy Interview: Vince McMahon". Playboy. February 2001. pp. 55–68.
  10. ^ "WWE Chief Vince McMahon Is Still Making Gains".