تریپل ئێچ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تڕیپڵ ئەیچ

لەدایکبوونلەدایکبووی ٢٧ی تەممووزی ١٩٦٩
ناشوا ، نیو ھامپشایەر
ناوەکانی ترتریپل ئێچ، ھنتەر ھێڕست، تێریی ڕایزینگ، تێرا ڕیسین، ژان پۆڵ ڵڤێك
پیشەزۆرانباز، ئەکتەر، بازرگان،سەرۆکی جێبەجێکار
باڵا١٩٣ سانتیمەتر
ئایینمەسیحی
ھاوسەرستێفانی مکمان
مناڵ(ەکان)٣


پۆڵ مایکڵ ڵڤێك (بە ئینگلیزی: Paul Michael Levesque؛ لەدایکبووی ٢٧ی تەممووزی ١٩٦٩) زیاتر بە ناوی گۆڕەپانی تڕیپڵ ئەیچ ناسراوە، جێبەجێکاری بازرگانی ئەمریکی، زۆرانبازێکی پرۆفیشناڵ بووڵ و ئەکتەرە، ئەو لە ئێستادا جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری WWEیە ، ھەروەھا دامەزرێنەر و بەرھەمھێنەری جێبەجێکاری نمایشی NXT بووە

ڵڤێك لە شاری «ناشوا لە نیو ھامپشایەر» لە دایک بووە و گەورە بووە، لە ساڵی ١٩٩٢ لەگەڵ فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی زۆرانبازی IWF بە ناوی تێرا ڕیزینگ دەستی بە کاری زۆرانبازیی پیشەیی کردووە. ساڵی ١٩٩٤ پەیوەندی کرد بە زۆرانبازی پاڵەوانێتی جیھانی WCW کە ھەر زوو وەک کەسێکی فەرەنسی- کەنەدی بەناوی ژان پاول لیڤێسک پێچرایەوە،[١] دواتر لە ساڵی ١٩٩٥ دەرچوو، کاتێک لەگەڵ فیدراسیۆنی زۆرانبازی جیھانی (WWF، ئێستایی WWE) واژووی کرد، لەوێ بوو بە «هنتەر ھێڕست ھێڵمسڵی»،[٢] دواتریش ناوی خۆیکردە تڕیپڵ ئەیچ. لە WWF تریپل ئێچ ناوبانگی بەدەستھێنا دوای پێکەوە دامەزراندنی تیمی ئەفسانەیی D-Generation X، لە ساڵانی ١٩٩٠ بووە توخمێکی سەرەکی «سەردەمی ھەڵوێست» دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٩٩ یەکەم پاڵەوانێتی جیهانیی پشتێنی WWF بردەوە، بووە جێگیری سەرەکیترین دیمەنی ڕووداوی کۆمپانیاکە، بە شێوەیەکی بەرفراوان بە باشترین زۆرانباز لە ئەمریکای باکور دەناسرێت.

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

پۆڵ مایکڵ لیڤاسک[٣] لە ٢٧ی تەممووزی ١٩٦٩ لە شاری ناشوا لە نیو ھامپشایەر لە دایک بووە.[٤] لیڤاسک تەماشای یەکەم یاری زۆرانبازی خۆی کرد کە «شیف جەی سترۆنگبۆو» بوو، کاتێک تەمەنی پێنج ساڵان بوو لە قوتابخانەی ئامادەیی ناشوا بوو، لەوێ یاری بەیسبۆڵ و باسکەی دەکرد.[٥] لە دوای دەرچوونی لە ساڵی ١٩٨٧ لیڤاسک بەردەوام بوو لە چوونە ناو پێشبڕکێکانی لەش جوانی، لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا دەستی بە دروستکردنی جەستە کرد، چونکە دەیویست لە زۆرانبازە پرۆفیشناڵەکان بچێت کە لە تەلەڤیزیۆن بینیویەتی، لە ساڵی ١٩٨٨ پێشبڕکێی بەڕێز تیناجی لە نیو ھامپشایەر لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا بردەوە. لە کاتی کارکردندا وەک بەڕێوبەری لە شجوانی، بە پاڵەوانێتی جیھان «تێد ئارچیدی» ناسرا، کە لەوکاتەدا لیڤاسک بەوناوە لە WWE دامەزرابوو. لیڤاسک لە ساڵی ١٩٩٦ تا ٢٠٠٠ لە پەیوەندیدا بوو لەگەڵ ھاوەڵی زۆرانباز جۆن چینا لاور.[٦][٧] ئەوان لەسەر کێشە دەروونییەکانی و حەزو ئارەزووی لە منداڵبووندا لە یەک جیابوون، خوشکی چینا باسی ئەوەی کرد کە ئەحمەد «زۆر باش بوو بۆ چینا» وە ھەروەھا وتی «ئەوان بەردەوام نەدەبوون لەوەی کە ستیفانی (کچێکی تر) ھاتە ناو ژیانیان یان نا». ئەوەی کە لە ساڵی ٢٠٠٠ دەستی پێکرد وەک ھاوسەرگیرییەکی چیرۆک بوو، کاتێک لیڤاسک دەستی کرد بە ژوانی ستیفانی ماکماھۆن لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣ لە گوندی سلایپی ھۆڵۆ لە نیویۆرک ھاوسەرگیریان کرد. ئەوانیش سێ کچیان ھەیە: ئاورا ڕۆز لێڤاسک (لەدایکبووی ٢٠٠٦)، مۆرفی کلەیر لیڤاسک (لەدایکبووی ٢٠٠٨)، وە ڤۆگن ئیڤلین لێوسک (لەدایکبووی ٢٠١٠). لە کۆتایییەکانی ساڵی ٢٠٠٤ لیڤاسک کتێبێکی بڵاوکردەوە، بە ناونیشانی ئەنجامدانی یارییەکە: نزیکبوونەوەی تریپل ئێچ بۆ جەستەیەکی باشتر. زیاتر بۆ ئامۆژگاری لەشدروستکردن تەرخانکراوە، بەڵام ھەندێک زانیاری و یاداشت و بیروڕا لەخۆدەگرێت.

پیشەی زۆرانبازی[دەستکاری]

لە سەرەتای ساڵی ١٩٩٢ لیڤاسک دەستی کرد بە ڕاھێنان وەک زۆرانبازێکی پیشەگەر لە قوتابخانەی کێڵ کۆوالسکی لە ماڵدن،[٥][٨] لیڤاسک یەکەم دەرکەوتنی پیشەیی خۆی لە ٢٤ی ئازاری ١٩٩٢ لە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی زۆرانبازی IWF، بەناوی تێرا ڕایزینگ کرد. لیڤاسک زۆرانبازی کرد بۆ بەرزکردنەوەی کێشی جۆراوجۆر لە «کەناری ڕۆژھەڵات» بۆ خولی سەربەخۆی تا ساڵی ١٩٩٤. لیڤاسک لە سەرەتای ساڵی ١٩٩٤ گرێبەستێکی یەک ساڵەی لەگەڵ زۆرانبازی پاڵەوانێتی جیھانی WCW واژوو کرد. لە یەکەم یاری تەلەفزیۆنیدا لیڤاسک وەک خراپەکار بەناوی تیرۆر ڕیسن دەرکەوت، وە کیت کۆڵی بەزاند.[١] لێڤاسک بە یەکێک لە ئەندامانی «کلیک» ناسراوە، کە جێگیری زۆرانبازە لەوانە: شاون میشێلس و کێڤن ناش و شۆن واڵتمان و سکۆت ھۆل، وە بە تیمی داھێنەری WWF ناسراوبوون. لیڤاسک ھەروەھا لە پیشەکەیدا ژمارەیەک پاڵەوانێتی بردەوە، لەوانە پاڵەوانی پێنج جار لە ناو کیشوەر، وە پاڵەوانی تیپی تاگی جیھانی سێ جار (دوو پاڵەوانێتی تیمی تاگی جیھانی فەرمانڕەوایی دەکات و یەک پاڵەوانێتی تیمی WWE تاگ پاشایەتی دەکات)، دوو جار پاڵەوانی ئەورووپا و پاڵەوانی چواردە جاری جیھانی بردووەتەوە. ھەروەھا دوو جار براوەی یاریی ڕۆیاڵ ڕومبل و براوەی خولی بازنەیی پاشایە.

فیلمۆگرافی[دەستکاری]

ساڵ ناونیشان ڕۆڵ تێبینی
٢٠٠٤ Blade: Trinity جارکۆ گریموود
٢٠٠٦ Relative Strangers زۆرانباز[٩] باوەڕ پێنەکراو
٢٠١١ The Chaperone ڕایمۆند
٢٠١١ Inside Out ئەی جەی
٢٠١٤ Scooby-Doo! WrestleMania Mystery خۆی دەنگ
٢٠١٤ WWE Power Series خۆی
٢٠١٦ Scooby-Doo! and WWE: Curse of the Speed Demon تریپل ئێچ دەنگ
٢٠١٧ Surf's Up 2: WaveMania ڕاوکەر دەنگ

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا Milner, John; Clevett, Jason; Kamchen, Richard (December 5, 2004). "Hunter Hearst Helmsley". Canoe.ca. Canadian Online Explorer. Retrieved July 11, 2007.
  2. ^ "Wrestler snapshot: Triple H". Wrestling Digest. August 2002. Archived from the original on November 21, 2007. Retrieved September 20, 2007. ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Triple H Bio". Online World of Wrestling. Retrieved August 30, 2011.
  4. ^ "Famous People From New Hampshire". NH Tour Guide. Retrieved October 3, 2011. ٣ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ ئ ا "An Interview With WWE Star Triple H Paul Levesque". September 18, 2013.
  6. ^ Triple H and Chyna (1999). It's Our Time (VHS). World Wrestling Federation.
  7. ^ Peter McGough (July 2002). "Coming to grips with Triple H". Flex. Archived from the original on October 14, 2007. Retrieved September 20, 2007. ٤ی شوباتی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "Full interview with Triple H from the Flex Magazine". ٨ی ئایاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ "Paul Levesque". IMDb. Retrieved September 8, 2011.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]