ملەخڕە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مناڵێکی تووشی ملەخڕە

ملەخڕە یان ملەخڕێ یان سەرپنوم یان سەرپەنام نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە.[١] ئەو میکرۆبەی دەبێ بە ھۆی ئەم نەخۆشییەوە بە میکرۆبی ملەخڕە ناسراوە.[٢] ئەم نەخۆشییە دەبێتە ھۆی ئێشی ماسوولکەکان، یاو و ھەست بە ماندوویی کردن. ھەروەھا، وەک لە ناوەکەیەوە دیارە، دەبێتە ھۆی ماسینی ملی نەخۆشەوە. ئەم ماسینە بەرھەمی ھێرشی ڤایرۆسەکەیە بۆ سەر گلاندە لیکسازەکان. نەخۆشییەکە زیاتر مناڵان تووش دەکات، بەڵام تەنیا تایبەت بە مناڵان نییە.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "ملەخڕێ: فەرھەنگی ئاناھیتا".
  2. ^ ""Mumps virus vaccines" (PDF). Weekly epidemiological record. 82 (7): 49–60" (PDF).
  3. ^ "ڕووداو: زیاتر لە ٥٠٠ حاڵەتی ملەخڕە لە کوردستان تۆمار دەکرێت،".