ڤارڤارا سەحاکیان
ڕواڵەت
ئەندامی پەرلەمانی ئەرمینیا | |
---|---|
لە پۆستدا بووە ١٩١٩ - ١٩٢٠ | |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
مردن | ١٩٣٤ بەیروت، لوبنان |
نەتەوە | ئەرمەنی |
ڤارڤارا سەحاکیان (بە ئەرمەنی: Վարվառե Սահակյան)، سیاسەتمەدارێکی ئەرمەنیی بوو. لە ساڵی ١٩١٩دا بۆ پەرلەمانی ئەرمەنیا ھەڵبژێردرا و بووە یەکێک لە سێ پەرلەمانتاری یەکەمی ژن لە وڵاتەکەدا. ھاوسەرگیری لەگەڵ ئاڤێتیک سەحاکیان کرد کە بووە یەکەم سەرۆکی پەرلەمانی ئەرمینیا. دوای دەستبەسەرداگرتنی بەلشەفیەکان لە ساڵی ١٩٢٠، لەگەڵ ھاوسەرەکەی ئاڤێتیک سەحاکیان زیندانی کران[١]، دوای ئازادکردنیان ئەو دوو ھاوسەرە و منداڵەکانیان بە پێ ھەڵھاتن بۆ تەورێز لە ئێران، و پاشان لە عێراق نیشتەجێ بوون. بەڵام کەشوھەوای عێراق کاریگەری خستە سەریان، بۆیە خێزانەکەش ڕوویان لە بەیروت، لوبنان کرد. پاشان ڤارڤارا بەشداری لە ڕێکخراوی خاچی سووری نێوخۆیی ئەرمەنستان کرد، دوای خزمەتەکانی لەو ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٣٤ کۆچی دوایی کرد[٢].
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «The women MPs of the First Republic of Armenia | Hayern Aysor». web.archive.org. ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩. لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «Առաջին հանրապետության կին պատգամավորները». Կինը և հասարակությունը (بە ئەرمەنی). لە ڕەسەنەکە لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.