بەڕێوەبەرایەتیی سامانی ژێرخانەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پێویستە لە بەڕێوەبەرایەتیی ساماندا بازنەی ژیانی ژێرخانەکان ڕەچاو بکرێت. بازنەی ژیانی ژێرخانێک بە کورتی لەو بەشانەی سەرەوە پێک دێت.

بەڕێوەبەرایەتیی سامانی ژێرخانەکان (بە ئینگلیزی: Infrastructure Asset Management) بریتییە لە بەکارھێنانی تەکنیکەکانی بەڕێوەبەرایەتیی سامان بۆ مەبەستی بەڕێوەبردنی باشتری ژێرخانەکان. کاتێک قسە لە بەڕێوەبەرایەتیی سامانی ژێرخانەکان دەکرێت، زیاتر مەبەست لە ژێرخانە فیزیکییەکان وەک ڕێگە، پرد، تۆڕی ئاو و زێرابە،[١] بەڵام ئەم پێناسەیە دەکرێت بەربڵاوتر بکرێتەوە و تێکڕای ژێرخانە ڕەقەکان و ژێرخانە نەرمەکان بگرێتەوە. لە بەڕێوەبەرایەتیی سامانی ژێرخانەکاندا پێویستە بازنەی ژیانی ژێرخانەکان لە بەرچاو بگیرێت. واتە ھەر بڕیارێک کە دەدرێت بە ڕچاو کردنی ھەموو خەرجەکانی ژێرخانەکە بدرێت، ھەر لە سەرەتای دروست کردنیەوە ھەتا لەناوبردنی. لەبەر ئەوەی لە زۆربەی وڵاتەکانی جیھاندا ژێرخانەکان دەوڵەتین، حکوومەتەکان لە ئاستی جیاوازدا، وەک فێدراڵ، ئوستان و شار، پلانی بەڕێوەبەرایەتیی سامان بۆ ژێرخانەکان دادەڕێژن.[٢]

کارە سەرەکییەکان[دەستکاری]

لە بەڕێوەبەرایەتیی سامانی ژێرخانەکاندا چەندین کاری سەرەکی پێویستە.

کۆکردنەوەی دراوە[دەستکاری]

یەکەم ھەنگاو کۆکردنەوەی داتا یا دراوەی سامانەکانە. ھەندێک لە گرنگترین دراوەکان بریتین لە شوێنی جوگرافی، قیمەتی ژێرخانەکان، بارودۆخی فیزیکیی ژێرخانەکان و مێژووی نۆژەنکردنەوەی ژێرخانەکان.[٣]

لیستی سامانەکان[دەستکاری]

پێویستە لیستی سامانەکان، شوێنەکەیان و زانیارییەکانیان کۆ بکرێتەوە.

مۆدێلکردنی داوەشان[دەستکاری]

مۆدێلکردنی داوەشانی سامانەکان لە گرنگترین کارەکانە لە بەڕێوەبەرایەتیی سامانە ژێرخانەکاندا. دروستکردنی ئەم مۆدیلانە پێویستی بە دراوەی ڕابردووی ژێرخانەکان ھەیە.[٣]

پێناسەی ئاستی خزمەت[دەستکاری]

پێویستە ئاستی خزمەتی ئێستە و ئاستی خزمەتی دڵخوازی ژێرخانەکان دیاری بکرێت. ئاستی خزمەت دەکرێت بە پێوەرە فیزیکییەکان یا بە ئاستی دڵخۆشیی مشتەری پێناسە بکرێت.

دارایی[دەستکاری]

پێویستە بیر لە سەرچاوەی ماڵی بۆ دارایی ژێرخاوەکان بکرێتەوە. باوترین سەرچاوەکانی دارایی بریتین لە ماڵیات یا خەراج، بڕی پارە بۆ بەکارھێنان و یارمەتیی دەوڵەتی.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Mirza, S. (2007). “Danger Ahead: The Coming Collapse of Canada's Municipal Infrastructure,” Federation of Canadian Municipalities, Ottawa.
  2. ^ ئ ا "El-Diraby, T. E. , Kinawy, S. , & Piryonesi, S. M. (2017). A Comprehensive Review of Approaches Used by Ontario Municipalities to Develop Road Asset Management Plans (No. 17-00281)". ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ ئ ا Piryonesi, S. M.; El-Diraby, T. E. (2020) [Published online: December 21, 2019]. "Data Analytics in Asset Management: Cost-Effective Prediction of the Pavement Condition Index". Journal of Infrastructure Systems. 26 (1). doi:10.1061/(ASCE)IS.1943-555X.0000512.{{cite journal}}: CS1 maint: url-status (link)