ژیانی بزنەکە (فیلم)
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
| ژیانی بزنەکە | |
|---|---|
| سەرناو | ആടുജീവിതം |
| چەشن | دراما |
| ڕۆڵگێڕ | ئەی ئار ڕەحمان |
| وڵاتی بنەڕەت | ھیندستان |
| زمانی سەرەکی | مالەیالم |
| دەرھێنەر | Blessy |
| سیناریۆنووس | Blessy |
| ئەکتەران | Prithviraj Sukumaran، Amala Paul، Shobha Mohan، Jimmy Jean-Louis |
| بەڕێوەبەری وێنەگرتن | K. U. Mohanan |
| ئێدیتەر | A. Sreekar Prasad |
| ئاوازدانەر | ئەی ئار ڕەحمان |
| کۆمپانیای بەرھەمھێنان | Visual Romance |
| دابەشکەر | Prithviraj Productions |
| شوێنی گێڕانەوە | عەرەبستانی سعوودی |
| شوێنی ڕێکخستنەکان | بیابان |
ژیانی بزنەکە یان بزنە ژیان فیلمێکی درامای مانەوەی ھیندییە و لە مانگی ئازاری ٢٠٢٤ بە زمانی مالایالم بڵاوکرایەوە، لە نووسین و دەرھێنان و ھاوبەشی بەرھەمھێنانی بلێسی. فیلمەکە بەرھەمێکی ھاوبەشی نێونەتەوەیییە و کۆمپانیاکانی ھیندستان و ئەمریکا بەشدارن، سیناریۆی فیلمەکە لە ڕۆمانی ڕۆژانی بزنەکە کە لە ساڵی ٢٠٠٨دا بڵاوکرایەوە کە زۆرترین فرۆشی ھەبووە، لەلایەن ڕۆماننووسی ھیندی بنیامینەوە وەرگیراوە، لەگەڵ ھەندێک گۆڕانکاری و کورتەچیرۆکی دراماتیکی ڕۆمانەکە لەسەر بنەمای چیرۆکی ڕاستەقینەی کرێکارێکی مالایالمی خەڵکی ویلایەتی کیرالا لە باشووری ھیندستان بە ناوی نەجیب محەممەد ئیستغلال کرا و بەر بارودۆخێکی سەخت و تاڵ کەوت دوای ئەوەی ھات بۆ سعوودییە ناچارکرا مەڕ لە بیابان و ناوچەیەکی دابڕاودا بەڕێ بکات، کە دواجار ھەڵھات و پاشان دیپۆرتکردنەوەی بۆ وڵاتەکەی، یەکێکە لە ھەزاران چیرۆکی ئەو کرێکارانەی کە لە بیابانەکاندا بارودۆخێکی ھاوشێوەیان بەسەر بردووە، بەپێی ئەوەی بەرھەمھێنەرانی فیلمەکە باسیان کردووە.[١]