ژۆزێ دێ سان مارتین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ژۆزێ دێ سان مارتین

ژۆزێ دێ سان مارتین (بە ئیسپانی: José de San Martín؛ لەدیکبووی ٢٥ی شوباتی ١٧٧٨-مردووی ١٨ی ئابی ١٨٥٠) کەسایەتییەکی نیزامی و ژەنەڕاڵێکی ئیسپانیئەرجەنتینی بوو، و ڕێبەری بەشی باشوور و بەشی ناوەندی ئەمریکای باشووری بوو کە بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە ھەوڵیدا بۆ سەربەخۆ بوون و ڕزگار بوون لەدەست ئیمپراتۆری ئیسپانی و وەک کەسایەتییەکی پارێزەری پیروو ڕۆڵی بینی. ئەو لە یاپڵیۆ کە بەشێک لە ئەرجەنتینی مودیرنە لەدایکبوو و لە تەمەنی حەوت ساڵاندا «ڤیسیرۆیاڵتی» کە سەر بە ناوچەی «ریۆ دێ لا پارتە» یە جێھێشت و بۆ خوێندن ڕووی کردە شاری مالاگا لە ئیسپانیا لە ساڵی ١٨٠٨دا کە مارتین بەشداری لەشەڕی نیمچە دورگەدا کرد دژ بە فەڕەنسا پێوەندی لەگەڵ لەندن گرت کە داشدارییان لە سەربەخۆیی ئەمریکای باشوور لە ژێر دەسەلاتی ئیسپانیا ئەکرد. لە ساڵی ١٨١٢دا ئەو بەپاپۆر کەوتە ڕێ بەرەو بۆینس ئایرس و خزمەتەکانی خۆی پێشکەشی پارێزپا یەکگرتووەکانی ڕیۆ دێ لاپارتە کرد کە ئەبێتە ئەرجەنتینـی مودیرن. پاش شەڕی «سان لۆرێنزۆ» واتە ئەو کاتەی کە فەرمانی ئەکرد بەسەر سوڵای باشووردا لە ساڵی ١٨١٤دا، دەستی کرد بە دارشتنی پلانێک بۆ شکست پێھێنانی ھێزی ئیسپانیا کە ترسی خستبووە ناو دڵی پارێزگا یەکگرتووەکانی باکوورەوە و بۆ ئەم شەڕە کەڵکی لە ڕێگایەکی جیاوازی پاشایی وەرگرت و لە لایەن «پیروو»ەوە ھێرشی کردنە سەر. ئەم کردەوەیە بووە ھۆی ساز بوونی سوپایەکی نوێ واتە سوپای «ئاند» لەپارێزگای کۆیۆ لە وڵاتی ئەرجەنتیندا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]