بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕێککەوتننامەی ناگۆرنۆ-قەرەباغ (٢٠٢٠)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕێککەوتننامەی ناگۆرنۆ-قەرەباغ ٢٠٢٠
ڤلادیمیر پوتین و ئیلھام ئالیڤ لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە ڕێککەوتننامەکە واژوو دەکەن
جۆرئاشتی
ناوەڕۆکشەڕی ناگۆرنۆ-قەرەباغ ٢٠٢٠
ڕێکەوتی ئیمزاکردن٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (2020-11-09)
جێبەجێکردن١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (2020-11-10)
نێوەندگیران
Signatories

ڕێککەوتننامەی ناگۆرنۆ-قەرەباغ ٢٠٢٠ کە بریتییە لە ئاگربەستی ئاشتی بۆ کۆتایی ھێنان بە شەڕی ناگۆرنۆ-قەرەباغ ٢٠٢٠ کە لە ٩ی تشرینی دووەم ٢٠٢٠ ئیمزاکرا لەلایەن سەرۆکی ئازەربایجان، ئیلھام عەلیێڤ و سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا، نیکۆڵ پاشینیان و سەرۆکی ڕوسیا، ڤلادیمیر پوتین، کە کۆتایی بە ھەموو پێکدادانەکانی ھەرێمی ناگۆرنۆ-قەرەباغ ھێنرا، لە کاتژمێر ٠٠:٠٠ لەسەر ڕێکەوتی ١٠ی تشرینی دووەم ٢٠٢٠ بەکاتی مۆسکۆ.[١][٢]

ڕووداوەکان

[دەستکاری]

دوای ڕاگەیاندنی شەڕ لە نێوان ئازەربایجان و کۆماری ئارتساخ لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠دا، کە پشتگیر دەکرا لەلایەن ئەرمینیا، ئازەربایجان لە ماوەی شەش ھەفتەدا توانی چەندین دەسکەوتی زەمینی بەدەست بھێنت کە توانی شارۆچکەی ستراتیژی شوشە بگرێت و بەھۆی توندی پێکدادانەکان لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا ئاگربەست لەنێوان ھەردوو لەلایەن کرا.[٣]

بە شێوەیەکی گشتی

[دەستکاری]

بەپێی ئاگربەستەکە ھەردوو لایەن دیلەکانی شەڕ و تەرمی کوژراوان ئالوگۆر دەکەن، ھەروەھا بە ھاتنی ١ی مانگی کانوونی یەکەم ھێزەکانی ئەرمینیا دەکشێنەوە لەو شوێنانەی کە کۆنترۆلی کردووە لە بەرزایەکانی قەرەباغ، و ھێزی ئاشتی پارێزی ڕوسی کە ٢٠٠٠ سەربازی زەمینی ڕوسیا دەگرێتەوە لە ھەرێمەکە دەمێننەوە بۆ ماوەی پێنج ساڵ بە لانیکەم بۆ پاراستنی ڕاڕەوەی لاچین لە نێوان ئەرمینیا و ناوچەی بەرزایییەکانی قەرەباغ.[٤][٥][٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Путин выступил с заявлением о прекращении огня в Карабахе». RIA Novosti (بە ڕووسی). ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. «Пашинян заявил о прекращении боевых действий в Карабахе». RIA Novosti (بە ڕووسی). ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. «Armenian President says nation 'misjudged' its negotiating power in Nagorno-Karabakh conflict». SBS News.
  4. «Пашинян заявляет о подписании мирного соглашения». BBC Russian Service (بە ڕووسی). ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  5. «Armenia, Azerbaijan and Russia sign Nagorno-Karabakh peace deal». BBC News. ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  6. «Azerbaijan, Armenia sign peace deal to end conflict». GulfToday. ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.