ڕێککەوتننامەی ناگۆرنۆ-قەرەباغ (٢٠٢٠)
جۆر | ئاشتی |
---|---|
ناوەڕۆک | شەڕی ناگۆرنۆ-قەرەباغ ٢٠٢٠ |
ڕێکەوتی ئیمزاکردن | ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ |
جێبەجێکردن | ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ |
نێوەندگیران | |
Signatories |
ڕێککەوتننامەی ناگۆرنۆ-قەرەباغ ٢٠٢٠ کە بریتییە لە ئاگربەستی ئاشتی بۆ کۆتایی ھێنان بە شەڕی ناگۆرنۆ-قەرەباغ ٢٠٢٠ کە لە ٩ی تشرینی دووەم ٢٠٢٠ ئیمزاکرا لەلایەن سەرۆکی ئازەربایجان، ئیلھام عەلیێڤ و سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا، نیکۆڵ پاشینیان و سەرۆکی ڕوسیا، ڤلادیمیر پوتین، کە کۆتایی بە ھەموو پێکدادانەکانی ھەرێمی ناگۆرنۆ-قەرەباغ ھێنرا، لە کاتژمێر ٠٠:٠٠ لەسەر ڕێکەوتی ١٠ی تشرینی دووەم ٢٠٢٠ بەکاتی مۆسکۆ.[١][٢]
ڕووداوەکان
[دەستکاری]دوای ڕاگەیاندنی شەڕ لە نێوان ئازەربایجان و کۆماری ئارتساخ لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠دا، کە پشتگیر دەکرا لەلایەن ئەرمینیا، ئازەربایجان لە ماوەی شەش ھەفتەدا توانی چەندین دەسکەوتی زەمینی بەدەست بھێنت کە توانی شارۆچکەی ستراتیژی شوشە بگرێت و بەھۆی توندی پێکدادانەکان لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا ئاگربەست لەنێوان ھەردوو لەلایەن کرا.[٣]
بە شێوەیەکی گشتی
[دەستکاری]بەپێی ئاگربەستەکە ھەردوو لایەن دیلەکانی شەڕ و تەرمی کوژراوان ئالوگۆر دەکەن، ھەروەھا بە ھاتنی ١ی مانگی کانوونی یەکەم ھێزەکانی ئەرمینیا دەکشێنەوە لەو شوێنانەی کە کۆنترۆلی کردووە لە بەرزایەکانی قەرەباغ، و ھێزی ئاشتی پارێزی ڕوسی کە ٢٠٠٠ سەربازی زەمینی ڕوسیا دەگرێتەوە لە ھەرێمەکە دەمێننەوە بۆ ماوەی پێنج ساڵ بە لانیکەم بۆ پاراستنی ڕاڕەوەی لاچین لە نێوان ئەرمینیا و ناوچەی بەرزایییەکانی قەرەباغ.[٤][٥][٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Путин выступил с заявлением о прекращении огня в Карабахе». RIA Novosti (بە ڕووسی). ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Пашинян заявил о прекращении боевых действий в Карабахе». RIA Novosti (بە ڕووسی). ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Armenian President says nation 'misjudged' its negotiating power in Nagorno-Karabakh conflict». SBS News.
- ^ «Пашинян заявляет о подписании мирного соглашения». BBC Russian Service (بە ڕووسی). ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Armenia, Azerbaijan and Russia sign Nagorno-Karabakh peace deal». BBC News. ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Azerbaijan, Armenia sign peace deal to end conflict». GulfToday. ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- دەروازەی شەڕ
- دەروازەی ئەرمەنستان
- دەروازەی ئازەربایجان
- دەروازەی ڕووسیا
- دەروازەی دەیەی ٢٠٢٠
- دەروازەی پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕێککەوتننامەی ناگۆرنۆ-قەرەباغ (٢٠٢٠) تێدایە. |