وتووێژ:ڕێکخراوەی ھاوکاریی شانگھای

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاک چالاک دەستت خۆش بێت بۆ ھەندێ لە دەست کاریەکان لەو شتانەی کە تێیدا ھەڵەم کردووە وەکو (روسیا) کە بە یەک (و) نوسیبوم کە راستەکەی دوو (وو) ە بەڵام لە ڕووی زمانەوانیەوە بەڕاستی ڕەخنەی زۆرم ھەیە بەرانبەر بەڕێزتان /یەکەم:-(ڕێکخراو) وشەیەکی کوردی یە کە ھاوواتای (المنظمة) عەرەبی یە کە باس لە رێکخراوێک دەکرێت دەوترێت (رێکخراوی فڵان) نەک (رێکخراوەی فڵان) ئەو بزوێنە کورتە (ە)زیادەیە و بگرە ماناکەشی تێک دەدات و بە ئاسانیش نایەتە سەر زار ئەگەر بۆیە (رێکخراو) راستە نەک (ڕێخکراوە)، (رێکخراوە) تەنیا کاتێک دەتوانی بەکاریبھێنیت کە باس لە کۆمەڵێک رێکخراو بکەیت بۆ نمونە (رێکخراوە ناحکومیەکان)یاخود(ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان) لێرەدا دەتوانی بڵێی رێکخراوە بەڵام وەکو کۆ بەکار ھاتوە نەک وەکو تاک. دووەم:- ناوی وتارەکەتان گۆڕیووە لە (رێکخراوی شانگھای بۆ ھاوکاری) بۆ (رێکخراوی ھاوکاری شانگھای) بەڕێزم ئەوەی تۆ نوسیوتە واتایەکی تەواو جیاواز دەبەخشیت لەگەل وتارەکە ئەو ناونیشانەی تۆ ئەگەر بە باشی لێکی بدەینەوە یەعنی ڕێکخراوێکی ھاوکاری دامەزراوە بۆ ھاوکاری کردنی شانگھای نەک ڕێکخراوەکە ناوی شانگھای بێت کە بۆ ھاوکاری دانرابێت، ئیتر سوپاس .....ئەگەر ناونیشانەکەشت نەگۆڕی کێشە نیە قەیناکات با وابێت بەڵام ناوی رێکخراو چاک بکەرەوە .........ئەم ڕەخنانەش ھیوادارم بە دڵێکی فراوانەوە وەریان بگریت.....لەگەڵ رێزدا..... --Ferxwaz (لێدوان) ١٢:١٢, ٣٠ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)

من پێشوازی لە ڕەخنە دەکەم کاک Ferxwaz گیان. جارێ با سەبارەت بە ناوی وتارەکە وتووێژ بکەین. براکەم بێجگە لە زمانی عەرەبی کە ناوەکەی «بۆ ھاوکاری»یە (للتعاون) لە ھیچ کوێدا ناوەکەم بەم جۆرە نەدیوە. ڕاست دەڵێی ئێستا ناوەکە بەم جۆرە مانایەکی تریش دەدا بەڵام ئەم مانایە بەڕاستی دوور لە زەینە. ئەگەر وا با لە ئینگلیزیشدا دەیان‌نووسی "Shanghai Organisation for Cooperation" نەیان‌دەنووسی "Shanghai Cooperation Organisation"، ڕاستە؟ یا خۆ لە ڕووسیشدا ھەر وا نووسراوە (کە یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەم ڕێکخراوەیەیە). بە بڕوای من ناوی پێشوو زیاتر عەرەبییە و نێوەنەتەوەیی نییە.--چالاکWьтуwеж (٩ی ڕەزبەری ٢٧١٢) ١٢:٤١, ٣٠ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)
کاکە کێشە نیە بۆ ناونیشانەکە لەسەرەوەش ئامەژەم پێی کردووە بەڵام بۆ گۆرێنی (ڕێکخراو) بۆ (ڕێکخراوە) کێشە ھەیە چونکە ھەر کەسێک کە بابەتێک بخوێنێتەوە ئەگەر وشەی رەوان و جوانی بەبەرچاو نەکەوت بەڕاستی توانای بەردەوام بوونی نابێت لەسەر خوێندەوەی ئەوەی ماوە و باری دەرونی تێک دەچێت و لە جیاتی دەست خۆشی ھەزار نەعلەتیش بۆ نوسەرەکەی دەنێرێت.--Ferxwaz (لێدوان) ١٢:٤٩, ٣٠ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)
ڕێکخراوە باشترە، چونکە ناوە بەڵام ڕێکخراو ئاوەڵناوە.--Aza (لێدوان) ١٢:٥٥, ٣٠ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)
برایان من بۆ ئەم مەبەستە ھەر دووک ناوی ڕێکخراو و ڕێکخراوەم بیستووە، بەڵام ڕێکخراوەم پێ باشتر بوو چون ڕێزمانەکەی زۆرتر لە کوردیدا باوە و دروستترە. بۆ نموونە لە کوردیدا بە poem دەڵێن ھۆنراوە نەک ھۆنراو یان بە winner دەڵێن براوە نەک براو. بۆیە بە بڕوای من ڕێکخراوە لە ڕێکخراو باشترە. جا کاک Ferxwaz گیان ڕای جنابت چی بێ، ئەوە بۆ ئێمە زۆر گرنگە.--چالاکWьтуwеж (٩ی ڕەزبەری ٢٧١٢) ١٣:٢٥, ٣٠ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)