ڕۆژی جیھانی دڵخۆشی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕۆژی جیھانی دڵخۆشی
ڕۆژی جیھانی دڵخۆشی
وێنەی دالای لاما لە ڕۆژی جیھانی دڵخۆشی
ناوی ترڕۆژی دڵخۆشی
دەگێڕدرێ لەلایەنھەموو وڵاتانی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان
جۆرجاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان
ڕێکەوت٢٠ی ئازار
ئاھەنگەکانچەندین بۆنەی جیھانی

ڕۆژی جیھانی دڵخۆشی (یان بەختەوەری) لە ٢٠ی ئازاردا لە سەرانسەری جیھان بەڕێوەدەچێت.[١] لەلایەن کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٢ دامەزراوە.[٢]

ڕۆژی جیھانی بەختەوەری نیازییەتی بۆ ئەوەی وا لە خەڵک بکات درک بە گرنگی بەختەوەری بکەن لە ژیانیاندا.[٣]

لە ساڵی ٢٠١٥دا نەتەوە یەکگرتووەکان ١٧ ئامانجی گەشەپێدانی بەردەوامی وەشاند بۆ زیاتر بەختەوەرکردنی ژیانی خەڵک. ئامانجە سەرەکییەکانی گەشەپێدانەکەی بریتیبوون لە بنبڕکردنی ھەژاری، کەمکردنەوەی نایەکسانی و پاراستنی ھەسارەکەمان.[٤]

نەتەوە یەکگرتووەکان بانگھێشتی خەڵک دەکات لە ھەموو تەمەنەکانەوە بۆ ئەوەی ھاوبەشیان بکەن لە ئاھەنگ گێڕانی ئەو ڕۆژەدا.

بڕیارنامەی ئەنجومەن A/RES/66/281 لە بەشێکی پەیوەندیداردا دەڵێت:

کۆڕی گشتی، بە ئاگایە لەوەی کە بەدەستھێنانی بەختەوەری ئامانجێکی بنەڕەتی مرۆڤە، ھەروەھا بە زانینی پێویستی ڕێگەچارەیەکی گشتگیرتر، دادپەروەرانەتر و ھاوسەنگتر بۆ گەشەی ئابووری لە پێشخستنی گەشەپێدانی بەردەوام، نەھێشتنی ھەژاری. ، بەختەوەری و خۆشگوزەرانی بۆ ھەموو گەلان، بڕیار دەدات ٢٠ی ئازار بە ڕۆژی جیھانی بەختەوەری بناسێنێت، بانگھێشتی ھەموو وڵاتانی ئەندام و ڕێکخراوەکانی سیستەمی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆیەکانی دیکە دەکات، ھەروەھا کۆمەڵگەی مەدەنی، لەوانەش ڕێکخراوە ناحکومییەکان و تاکەکان، بۆ ئەوەی ڕۆژی جیھانی بەختەوەری بە شێوەیەکی گونجاو بەڕێوەببەن، لەوانەش لە ڕێگەی پەروەردە و چالاکییەکانی ھۆشیاری گشتی[...]

— کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، Resolution adopted by the General Assembly on 28 June 2012[٥]

مێژوو[دەستکاری]

جەیم ئیلیان باسی ئابووری بەختەوەری دەکات

پێش ئەوەی ڕۆژی جیھانی دڵخۆشی دابمەزرێت، جەیم ئیلیان لەگەڵ لویس گالاردۆی سەرۆکی ڕێکخراوی بەختەوەری جیھانی، پێکەوە «ھەپیتاڵیزم»یان دامەزراند. ئیلیان کەمپەینێکی لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەبرد لە ٢٠٠٦ تا ٢٠١٢ بۆ پاڵپشتی و پێشکەوتنی بەختەوەری و خۆشگوزەرانی و دیموکراسی.[٦]

لە ساڵی ٢٠١١ جەیم ئیلیان بیرۆکەی ڕۆژی نێودەوڵەتی بەختەوەری بردە کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان. ئەو داوای کرد لە کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کە پاڵپشتی ئابووری بەختەوەر بکەن لە سەرانسەری جیھاندا بە پێشخستنی گەشەی ئابووری ھەموو وڵاتان پێکەوە. لە ١٩ ی تەممووزی ٢٠١١، کۆڕی گشتی جاڕنامەی ٦٥\٣٠٩ی تێپەڕاند. .[٧]

ئاھەنگ گێڕان[دەستکاری]

لە ڕۆژی جیھانی بەختەوەریدا، کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە خەڵک دەکات بۆ بەرەوپێشچوونی زیاتری بەردەوام و کردنی ئەو شتە بچووکانەی کە ھێشتا ژیانیان باشتر دەکات.[٨]

بەشکردنی دڵخۆشی لەگەڵ خێزان و ھاوڕێیان دا لە ڕۆژی جیھانی دڵخۆشیدا. تەرخانکردنی کات بۆ سەرنجدان و پێزانینی ئەو شتانەی کە تاک پێویستە سوپاسگوزاربێت بۆ ھەبوونیان. تەنانەت شتانی بچووک، ڕەنگە وا لە خەڵک بکەن زیاتر ھەست بە بەختەوەری بکەن لە ژیاندا. ڕەچاوی ئەمانە بکە وەک خویێکی ڕۆژانە، وەک بەسەر بردنی کات لەگەڵ خۆشەویستان، چاککردنەوەی ھەر پەیوەندیێک کە لەوانەیە خراپ بووبێت چونکە پەیوەندی باش لەگەڵ دەوروبەر گرنگە بۆ بەختەوەر بوون. لەوانەیە تۆ بتوانی بەخشینێک ئەنجامبدەی یان بەشداری بکەی لە کارێکی خێرخوازی کە پاڵپشتی کاری چاکە دەکات. ھەروەھا تۆڕی کۆمەڵایەتی ئامڕازێکی بەھێزە لەم ڕۆژەدا چونکە یارمەتیمان دەدا لە دەستبەجێ ھاوبەشیکردن و بڵاوکردنەوەی چالاکییەکانمان، ھاوتا لەگەڵ ئەو خۆشییەی کە دەیگوازنەوە لە سەرانسەری جیھان.[٩]

بانگکردنی فەرمی[دەستکاری]

لە ٢٢ی کانونی دووەمی ٢٠١٣، سکرتێری گشتی ئەوکاتەی نەتەوە یەکگرتووەکان بان کی مون لە وتارێکدا بۆ کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕای گەیاند و جەختی کردەوە لەوەی خەڵک پێویستە پێکەوە ڕووبەڕووی ئەو کێشانە ببنەوە کە ھەمانە، و ھەوڵبدەین ئەو ئامانجە بەدیبھێنین کە بگەین بە کۆمەڵگەیەکی بەختەوەر.[١٠]

زانیاری فەرمی لە ڕۆژی بەختەوەرییەوە[دەستکاری]

دە ھەنگاو بۆ گەیشتن بە ئامانجی بەختەوەری جیھانی لە ساڵی ٢٠٢١:[١١][دەستکاری]

  1. ئەو کارانە بکە کە دڵخۆشت دەکەن
  2. بە ھەمووانی ڕابگەیەنە
  3. بەشداری و ئاھەنگگێڕان لە پێشبڕکێی بەختەوەری جیھانی
  4. بەختەوەری ببەخشە و بڵاوی بکەرەوە بۆ کەسانی تر
  5. ئاھەنگ گێڕان
  6. ئەو شتانەی دڵخۆشت دەکەن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوی بکەوە # پەرەپێدانی بڕیارنامەکە
  7. ئێمە ئامانجەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدانی بەردەوام پێشدەخەین
  8. چێژ لە سروشت وەربگرە
  9. بەرجەستەکردنی ھاپیتالیزم

حەوت ئەرکی سەرەکی لە ساڵی ٢٠٢١:[١٢][دەستکاری]

  1. بەختەوەری وەک ماف و ئامانجێکی بنەڕەتی مرۆڤ بۆ ھەمووان
  2. بەختەوەری وەک ئاواتێکی گشتگیر لە ژیانی ھەموواندا
  3. بەختەوەری وەک شێوازێکی ژیان، بوون، و خزمەتکردنی کۆمەڵەکان و کۆمەڵگە
  4. بەختەوەری وەک ئەستێرەیەکی باکوور بۆ تاک و کۆمەڵەکان و حکوومەت و کۆمەڵگە.
  5. ڕێگای بەختەوەری بەرەو گەیشتن بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام
  6. بەختەوەری وەک "مۆدێلێکی نوێ' بۆ گەشەسەندنی مرۆڤ
  7. ئاھەنگ گێڕانی جیھانی بۆ ڕۆژی جیھانی بەختەوەری کە دیموکراسی، ھەمەچەشن، ڕێکخراو و گشتگیرە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "International Day of Happiness, 20 March". United Nations: Department of Economic and Social Affairs Social Inclusion. United Nations. 31 July 2015. Retrieved 16 July 2021.
  2. ^ "International Day of Happiness 2021: Theme, history of the day". Hindustan Times (بە ئینگلیزی). 2021-03-16. Retrieved 2021-07-16.
  3. ^ Nations, United. "International Day of Happiness". United Nations (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-04-29.
  4. ^ Nations, United. "国际幸福日 | 联合国". United Nations (بە چینی (چینیی ئاسانکراو)). Retrieved 2021-04-27.
  5. ^ Resolution adopted by the General Assembly on 28 June 2012
  6. ^ "About The Day". International Day of Happiness - 20 March (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-04-29.
  7. ^ "When is the International Day of Happiness 2021 and what is it?". happiness.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-04-29.
  8. ^ "International Day of Happiness, 20 March | DISD". www.un.org (بە ئینگلیزی). 2015-07-31. Retrieved 2021-04-29.
  9. ^ "International Day of Happiness". Days of the Year (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-04-29.
  10. ^ "Jayme Illien". International Day of Happiness (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-04-29.
  11. ^ "The International Day of Happiness". International Day of Happiness (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-04-29.
  12. ^ "The International Day of Happiness". International Day of Happiness (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-04-29.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]