شادمانی
Jump to navigation
Jump to search
شادمانی ھەستێکی ئەرێنییە لە ئینساندا و وەکوو وشە بە مانای بەھرەمەند بوون لە شادیی گەورە و درێژخایەنە. [١] ڕووت ڤینھۆڤن کە پێشەنگی لێکۆڵینەوەی زانستی لەمەڕ شادمانییەوەیە ئاوەھا پێناسەی ئەکا: شادمانی ڕادەی دڵخواز بوون و جێی پەسەند بوونی سەرجەم ژیانی ئینسانە بە پێی داوەریی خۆی. [٢]
ھەر کەسەو شیاوی بارودۆخی خۆی شادمانی تەجروبە ئەکات، بەڵام ناساندنی بە قەدەر تەجروبەکردنی ئاسان نییە. ھەر لە کۆنەوە فەیلەسووفان و بیرمەندان سەرنجیان داوەتێ و ھەوڵیان داوە بیناسێنن. ئەفلاتوون لە کتێبی کۆماردا بە سێ ھێمان یان بنەما لە ئینساندا ئاماژە ئەکا: ئەقڵ (reason)، کوڵوکۆ (emotion)، مەیل (appetite). ئەو ئەڵێ شادمانی ئەو کاتەیە لە نێوان ئەم سێ ھێمانەدا ھاوسەنگی ھەبێت. بە لای ئەرەستووەوە شادمانی ژیان بەسەربرن بە لەبەرچاوگرتنی ئەخلاق و فەزیلەتەکانە.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ مەردۆخ ڕۆحانی، ماجد (١٣٨٥). فەرھەنگی فارسی-کوردیی زانستگای کوردستان. پەخشانگای زانستگای کوردستان. پەڕە ١٥٠٠.
- ^ ڤینھۆڤن (Veenhoven)، ڕووت (Ruut). "چەمکی شادمانی (CONCEPT OF HAPPINESS)" (PDF). worlddatabaseofhappiness.eur.nl. لە ڕەسەن (PDF)ەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧. لە ڕێکەوتی ٢٨-٠٢-٢٠١٩ ھێنراوە.