ڕۆژی جیھانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئیسلامۆفۆبیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕۆژی جیھانی بەرەنگاربوونەوەی ئیسلامۆفۆبیا
ناوی فەرمیInternational Day To Combat Islamophobia
دەگێڕدرێ لەلایەنسەرانسەری جیھان
ڕەنگیسەوز
جۆرجاڕنامەی نەتەوە یەکگرووەکان
ڕێکەوت١٥ی ئازار
بۆنەنێودەوڵەتی
پەیوەند بەئیسلام

ڕۆژی جیھانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئیسلامۆفۆبیا بۆنەیەکی نێودەوڵەتییە کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە ساڵی ٢٠٢٢ دیاری کراوە،[١][٢] لە ١٥ی ئازاری ھەموو ساڵێکدا لە ١٤٠ وڵاتی جیھاندا بەڕێوەدەچێت. ڕێکەوتەکە کە ١٥ی ئازارە، ھەڵبژێردرا چونکە ساڵڕۆژی ھێرشەکەی مزگەوتی کرایستچەرچە، کە تێیدا ٥١ کەس لە کاتی نوێژی ھەینیدا کوژران.

باکگراوند[دەستکاری]

ئیسلام دووەم گەورەترین ئایینە لە جیھاندا دوای ئایینی مەسیحی، بە ١٫٩ ملیار شوێنکەوتوو کە ٢٤٫٩٪ی دانیشتووانی جیھان دەنوێنێت. ئیسلامۆفۆبیا بریتییە لە ترس، ڕق لێبوونەوە، یان بە خراپ سەیرکردنی ئیسلام و شوێنکەوتووانی کە پێیان دەوترێت موسڵمانان.[٣]

بە درێژایی مێژوو، زۆر ڕووداوی پاکتاوی نەتەوەیی موسڵمانان لە سەرانسەری جیھاندا تۆمار کراوە، دیارترینیان جینۆسایدی چەرکاسییەکان، کۆشتارگەی سرێبرینیکا، کۆمەڵکوژی سابرا و شاتیلا، و کۆمەڵکوژییە بەردەوامەکانی ڕۆھینگیا و ئویغورەکان.[٤] ئیسلامۆفۆبیا دوای ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول توندتربوو لە جاران کە بووە ھۆی ناڕەحەتییەکی زۆر بۆ موسڵمانانی ئەورووپا و ئەمریکا.[٥]

لە ساڵی ٢٠٢٠، لە وتارێکدا لە دیبەیتی گشتی حەفتا و پێنجەمین خولی کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان، عمران خان بۆ یەکەمجار پێشنیاری ڕۆژێکی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئیسلامۆفۆبیا کرد[٦]

ناساندنی فەرمی[دەستکاری]

لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٢، کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەیەکی بە کۆدەنگی پەسەند کرد کە لەلایەن مونیر ئەکرەمەوە پێشکەشکرابوو، نوێنەری ھەمیشەیی پاکستان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە ھاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی ھاوکاری ئیسلامی کە ١٥ی ئازاری وەک 'ڕۆژی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئیسلامۆفۆبیا' ڕاگەیاند. .[٧][٨][٩]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "General Assembly Unanimously Adopts Texts on Combating Islamophobia, Protecting Rangelands, Tackling Difficulties for Widows, Bicycles as Public Transportation". United Nations. Retrieved 20 April 2022.
  2. ^ "UN Designated March 15 as International Day To Combat Islamophobia". Dawn.
  3. ^ "What is Islamophobia, By BBC".
  4. ^ "US cites China, Myanmar, Ethiopia in genocide report". The Hindu.
  5. ^ "Impact of 9/11 attack on Muslims".
  6. ^ "Prime Minister Imran Khan of Pakistan warns of rising Islamophobia". un.news.org. UN News. 25 September 2020. Retrieved 18 April 2022.
  7. ^ "March 15, International Day To Combat Islamophobia". UNGA text on combating Islamophobia.
  8. ^ "UN makes March 15 International Day to Combat Islamophobia". Arab News. 15 March 2022.
  9. ^ "What is Islamophobia, By BBC".

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]