ڕۆژی جیھانی حیجاب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ڕۆژی جیهانی حیجابەوە ڕەوانە کراوە)
وێنەی کچێکی حیجاب پۆش دروستکراو بە زیرەکی دەستکرد
ڕۆژی جیھانی حیجاب
ڕێکەوت ١ی شوبات
ڕێکەوتی دامەزراندن ٢٠١٣
دامەزرێنەر نازمە خان
ماڵپەڕ Worldhijabday.com[١]

ڕۆژی جیھانی حیجاب بۆنەیەکی ساڵانەیە لە ساڵی ٢٠١٣ ەوە لەلایەن نازمە خانەوە دامەزراوە،[٢] لە ١ی شوباتی ھەموو ساڵێک لە ١٤٠ وڵاتی جیھانەوە بەڕێوەدەچێت.[٣] مەبەستی سەرەکی لەم بۆنەیە ھاندانی ژنانە جا لەسەر ھەر ئایین و بیر و باوەڕێک بن بۆ ئەوەی حیجاب بپۆشن و ئەزموونبکەن بۆ یەک ڕۆژ، ھەروەھا بۆ فێرکردن و بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری لە ناو خەڵک کە بۆچی حیجاب دەپۆشرێ.[٤] نازمە خان ئاماژەی بەوەکرد ئامانجی ئەو ھەروەھا ئاسایکردنەوەی حیجابیش بوو.[٥]

باکگراوند[دەستکاری]

نازمە خان، کە ژنێکی ئەمریکی-بەنگلادێشییە، لە ساڵی ٢٠١٣ دا ڕۆژی جیھانی حیجابی (World Hijab Day) ڕاگەیاند. ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانجی ئەو "بەرزکردنەوەی ھۆشیاری و ئاسایکردنەوەی پۆشینی حیجاب بووە". نازمە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ڕۆژەی دیاریکردووە بەو ھیوایەی "پەرە بدرێ بە لێبووردەیی ئاینی" و ھەستکردن بە ڕووبەڕووبوونەوەی "جیاکاری و بێزارکردن لە قوتابخانە و زانکۆدا بە تفلێکردن، ڕاوەدوونان، لێدان و بانگکردن بە "تیرۆریست"". بەم شێوەیەش ژنانی دیکە ڕووبەڕووی ھەمان ئەزموون نەبنەوە "کە ئەو دەبوو بەرگەی بگرێت".[٥]

ناساندنی فەرمی[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١٧ دا ویلایەتی نیویۆرک ڕۆژی جیھانی حیجابی ناساند، و ھەروەھا بۆنەیەکیش بۆ یادکردنەوەی ڕۆژەکە سازدرا لە ئەنجومەنی نوێنەران، کە تێیدا تێری زا مەی (سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەڕیتانیا) ئامادەبوو.[٦] ئەنجومەنی نوێنەرانی فلیپینیش ١ی شوباتی وەک «ساڵ ڕۆژی نەتەوەیی حیجاب» پەسەند کرد بۆ زیاتر تێگەیشتن لە نەریتی موسڵمانان لە ساڵی 2021.[٧]

ڕەخنەکان[دەستکاری]

ئەی جەی کاشێتا ڕەخنە لە ڕێکەوتی ١ی شوباتی ئەم بۆنەیە دەگرێت و بە شتێکی گاڵتەجاڕانە و ناخۆشی دەزانێت بەو پێیەی ھاوکاتە لەگەڵ گەڕانەوەی ئایەتوڵڵا ڕوحوڵڵا خومەینی بۆ ئێران لە دوای کۆچکردنی بۆ فەرەنسا، کە دواتر سەپاندنی بە زۆرە ملێی پۆشینی حیجابی لێدەکەوێتەوە لە ئێران و ڕۆژھەڵاتی کوردستان.[٦][٨] کاشێتا دەڵێ لەکاتێکدا کە حیجاب لە جیھانی ڕۆژاوادا وەک بەشێک لە مافی ھەڵبژاردنی جلوبەرگ پشتگیری لێدەکرێت، ھەمان مافی ھەڵبژاردن بۆ ژنانی چەوساوە کە ڕەتیدەکەنەوە حیجاب لەبەر بکەن، شەڕی بۆ ناکرێت.[٨]

لە شوباتی ٢٠١٣، مریەم نەمازی، چالاکوانێکی پێشتر-موسڵمان ڕەخنەی لە ڕۆژی جیھانی حیجاب گرت و بەراوردی کرد وەک ڕۆژی جیھانی بە شوودانی منداڵ یان ڕۆژی جیھانی خەتەنەکردنی کچان.[٩] ماجید نەوازیش ڕەخنە لەو بۆنەیە دەگرێت و پێشنیار دەکات کە ناوەکەی بگۆڕن بۆ (حیجابیش بژاردەیەکە).[١٠]

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان[دەستکاری]

ڕۆژی جیھانی حیجاب تا ڕادەیەکی زۆر کاریگەری ھەبووە لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە. بانگەشەکارانی ڕۆژی جیھانی حیجاب بە ھاشتاگی جۆراوجۆر بانگەشە بۆ بۆنەکە دەکەن وەک #EmpoweredinHijab.[١١][١٢]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

بیبیلۆگرافی[دەستکاری]

  • ڕەھباری، ل. دیریککس، س. کۆین، گ؛ و لۆنگمان، سی. (٢٠٢١). ھاوپشتی نێودەوڵەتی لەگەڵ کام ژنی موسڵمان؟ دۆسیەی ھەڵمەتەکانی ئازادی دزێوەکەم و ڕۆژی جیھانی حیجاب. سیاسەت و جێندەر، ١٧ (١)، ١١٢–١٣٥.
  • ڕەیھانا، ئێم ئێم (٢٠١٧). " 'ڕۆژی جیھانی حیجاب': جێگیرکردنی حیجابی لە فەزای ئەلیکترۆنیدا". لە فیلمی بینراو و نەبینراودا. لیدن، ھۆڵەندا: بریل. دۆی: https://doi.org/10.1163/9789004357013_007
  • ڕەھبەری، لادان (٢٠٢١)، لە پێڵاوەکانیدا: ھاوپشتی دیجیتاڵی فرانتەیشناڵ لەگەڵ ژنانی موسڵمان، یان حیجاب؟. تیژدس. voor econ. en Soc. جیۆگ. 112: 107–120. https://doi.org/10.1111/tesg.12376
  • شیرازی، فایغە. ٢٠١٩. "پرسی پەردەپۆشکردن لە ئێرانی سەدەی بیستەمدا لە مۆدە و کۆمەڵگا، ئایین و حکومەتدا" ئایینەکان ١٠، ژمارە ١. 8: 461. https://doi.org/10.3390/rel10080461
  • ئۆرن، ئەلیزابێس. "کلتوور لە جیھانێکی تەمومژاویدا: ڕەوتی حیجاب لە کولتووری باوی جیھادیدا." پێداچوونەوەی بەرگری ئەلیکترۆنی, vol. 3، ژمارە ١٠. ٣، پەیمانگای ئەلیکترۆنی سوپای ئەمریکا، ٢٠١٨، ل. ٨٣–٩٢، JSTOR 26554999
  • ئانوار ئێل یونسی (٢٠١٨) مەجید نەواز، ئیرشاد مەنجی، و بانگەواز بۆ چاکسازی موسڵمان، سیاسەت، ئایین و ئایدۆلۆژیا، ١٩:٣، ٣٠٥–٣٢٥،doi:10.1080/21567689.2018.1524327
  • غومخۆر سەحەر. (٢٠٢٠) جەستەی دانپێدانان. لە: دەروونناسی سیاسی پەردە. توێژینەوەکانی پاڵگرەڤ لە دەروونناسی سیاسی. پاڵگرەڤ ماکمیلان، چام. https://doi.org/10.1007/978-3-030-32061-4_6

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "World Hijab Day - Better Awareness. Greater Understanding. Peaceful World". World Hijab Day (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-13.
  2. ^ "World Hijab Day - Better Awareness. Greater Understanding. Peaceful World". Archived from the original on 2016-10-06. Retrieved 13 September 2016.
  3. ^ Participating Countries. "Worldwide Support". World Hijab Day. Archived from the original on 10 March 2016. Retrieved 6 March 2016. ١٠ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "World Hijab Day". worldhijabday.com. Retrieved 6 March 2013.
  5. ^ ئ ا "'We're not oppressed': Canadians unite to mark World Hijab Day - National | Globalnews.ca". Global News. Retrieved 14 February 2022.
  6. ^ ئ ا Grewal, Kairvy (2020-01-31). "On World Hijab Day, women across the globe are polarised". ThePrint (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-01.
  7. ^ "House OKs bill declaring National Hijab Day". The Manila Times (بە ئینگلیزی). 26 January 2021. Retrieved 2021-02-01.
  8. ^ ئ ا Caschetta, A. J. (2020-01-30). "The Irony and Hypocrisy of World Hijab Day". National Review (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-01.
  9. ^ Maajid Nawaz (29 December 2015). "The Great Hypocritical Muslim Cover-Up". The Daily Beast. Archived from the original on 5 March 2016. Retrieved 6 March 2016.
  10. ^ "World Hijab Day", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-11-19, retrieved 2023-12-13
  11. ^ "World Hijab Day: Proud to be a hijabi and breaking stereotypes". BBC.
  12. ^ "World Hijab Day and the women who are breaking boundaries and stereotypes". Sky News. 1 February 2023.