ڕۆنی پینەت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕۆنی پینەت

ڕۆنی پینەت کە پێشی دەوترێ رۆنی زەوى رۆنێکی دەستکردە دروستدەکرێت لە ڕوەکێک لە ڕوەکەکە و هەم چەڵتوکیئەو ناوکەش کە ڕۆنەکەی لێ دەردەهێنریت شیاون بۆخواردن وە تام و بۆنێکی بەهێزی هەیە بەزۆری لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و چین و باشووری ئاسیا و چەند وڵاتێکی تریش دروستدەکرێت لە ماوەی جەنگی جیهانی یەکەم دروستکردنی ڕۆنی پینەت بەرەو کەمی ڕۆیی وە پێشی دەوترێ رۆنی ڕوەکی بەزۆری مەبەست لە بەکارهێنانی رۆنی (پینەت) بۆ چێشتلێنان و سورکردنەوە بەکاردێت لە جێی رۆنی برژاندن.

ئەم رۆنە لە ناوک دروستدەکرێت لەبەر ئەوەشە پێی دەوترێ (نەت) لە بەروبومی پاقلەدا ناوکی پاقلە نزیکەی ٪٦٥ بۆ ٪ ٧٥ مادەی سودبەخشی تێدایە وە سەرچاوەیەکی گرنگی ترشی نیکۆتینیە دەتوانرێت چەند بەرهەمێکی لێ دروست بکرێت بەتایبەت سابون لەوکاتەی لەگەڵ رۆنی ڕوەکی تێکەڵ دەکرێت.

بەکارهێنانەکان[دەستکاری]

سەرەڕای سودە دیارەکانی پینەت چەندەها سودی دیکەی تەندروستی هەیە لەوانە بەکاردێت بۆ کەمکردنەوەی کۆلیستڕۆڵ و لابردنی نەخۆشیەکانی دڵ و و چارەسەرکردنی هەوکردنی جومگەکان و دابەزاندنی کێش و چارەسەرکردنی جومگە لەسەر یەک چوەکان و وشکبونی پێست و چەند نەخۆشیەکی دیکەی تایبەت بە پێست لەوانە وشکبونی پێست و وەرینی قژ و کەمکردنەوەی ئەگەری توشبون بە شێرپەنجە و قەبزی وکەمردنەوەی نەخۆشیەکانی دڵو بەڵەک بونی پێست (بیرۆ) و پێکهاتەی ئەو ڕۆنە بڕێکی زۆری ڤیتامین (ئی) تێدایە کە لەناو جەستەدا ڕۆڵێکی دیاری هەیە جگە لە ڤیتامین (ئی) بە چەند سەرچاوەیەکی دیکەش دەوڵەمەندە وەکو مەگنسیۆم و فۆسفۆر و مەنگەنیز و چەند مادەیەکی دیکەش ٠ جەستە پیویستی بە پێکهاتەی ئەم جۆرە ڕۆنەیە بە بڕێکی کەم وە هیچ زانیاریەک نیە بەوەی چی دەبێت ئەگەر بە بڕێکی زیاتر بەکاربێت بۆ ژنی دووگیان و شیردەر ئەبێت بە بڕیکی ئاسایی بەکاربێت ٠ لە هەندێ باردا ئەم ڕۆنە دەبێتە هۆی هىەستیاری ( حەساسی ) بە تایبەت ئەو کەسانەی کە هەستیار ( حساسن) پێی خەڵکی پییان وایە ڕۆنی پینەت نابێتە هۆی هەستیاری چونکە دەپاڵێورێ و پڕۆتینی لێلادەبردرێت بەڵام ئەمە نەسەلمێنراوە ئاسایی کردنەوەی پەستانی خوێن : وەک پێشتر باسمان کرد کە ڕۆنی پینەت ڕۆڵێ گرنگی هەیە لە

ئاسایی کردنەوەی پەستانی خوێن بەشێوەیەک کە کارلێک دەکات لەگەڵ چەندەها هۆڕمۆنی خوێن و لەش کە کاردەکەنە سەر تێپەرینی خوێن بەناو لولوکانی خوێن کەمکردنەوەی پەستان لەسەر مولولەکانی خوێن ئەمەش وادەکات پەستان لەسەر جەستە کەمببێتەوە لەش کەمتر توشی تەقینی مولولەکانی خوێن و جەڵتە ببێت کەمکردنەەوەی ئەگەری توشبون بە شێرپەنجە و سەرەتان : ڕۆنی پینەت ڕۆڵی هەیە لە کەمکردنەوەی ئەگەری توشبونی لەش بە نەخۆشی شێرپەنجە و سەرەتان بەوەی کە ڕۆنی پینەت دەوڵەمەندە بە (پۆڵیفرینەکان) کە ڕۆڵیان هەیە لە کە یارمىتی لەش دەدەن بئ ئەوەی لەش ڕێگری بکات لى توشبون و دەرکەوتنی مادە زیان بەخش و ڤایرۆسیەکان و نیشانەکانی شێرپەنجە لەسەر جەستە بەوەی هەبونی مادە زیان بەخشەکان وادەکات لەش توشی نەخۆشی ببێت بەڵام هەبونی ( پۆڵیفرینەکان) وا لە جەستە دەکات کە کۆئەندامی بەرگری بەهێز ببێت وە بۆ ئەو کەسانەی کە هەستیار و حەساسن بە ڕۆنی پینەت تاقیکردنەوەکان سەلماندویانە کە ڕۆنی پینەت زیان بەو کەسانەش ناگەیەنێت کە پێی حەساسن چونکە ڕۆنی پینەت دەپاڵێورێت و لەو پڕۆتینانە پاکدەکرێتەوە کە دەبنە هۆی هەستیاری و زیان گەیاندن بە لەش تاقیکردنەوەکان سەلماندویانە کە لەسە دا ٦٠ ی ئەو کەسانەی کە بە ڕۆنی پینەت حەساسن و تاقیکردنەوەیان لەسەر کراوە بەوەی ٦٠ لەسەدی ئەو کەسانە کاردانەوەیان هەبووە زیانی پێ نەگەیاندون وە ئەوەش سەلماوەکە ڕۆنی پینەت کاریگەری خراپ لەسەر جەستەدروست ناکات.


ڕۆنی پینەت پوختە دەکرێت لە ناوکی روەکێک بە دووهەنگاو یەکەم دروستکردنی پەستان لەسەری دووەم پاڵاوتنی ڕۆنەکە. مەبەستی سەرەکی لە بەکارهێنانی ئەو رۆنە بۆ چێشتلێنانە بەڵام بۆ سوورکردنەوەش بەکاردێت جۆرێکی ئەو ڕۆنە کە پاڵاوتە نەکراوە بۆسورکردنەوە بەکاردێ چونکە پلەیەکی بەرزی کوڵانی هەیە کە دەکاتە ١٦٠ سیلیزی واتە درەنگتر دەبێت بە هەڵم بەمەش دەتوانرێ زیاتر بەکاربێت وە جۆری پاڵاوتەکراو پلەی کوڵانی دەگاتە ٢٣٢ سیلیزی و ٤٥٠ فەهرەنهایت کە ئەمەشیان هەر بۆ سورکردنەوە بەکاردێت بەڵام بە پلەیکی زیاتر وە دەتوانرێ لە بەکارهێنانی دەرمانیش سودی لێ ببینرێت ڕۆنی پینەت هەندێ جار بۆ چارەسەری هەندێ نەخۆشی پێستیش بەکاردێن.


ئەم جۆرەی ڕۆن وەک گشت جۆرەکانی تری ڕۆن دەپاڵێورێت و بۆنی ناخۆش و مادەی زیانبەخشی تیالادەبرێت لە ڕاستیدا ئەم پڕۆسەیە زۆر بەسودە چونکە ئەو پڕۆتینانەی کە دەبنە هۆی هەستیاری لادەبرێن ئەم ڕۆنە وای لێدەکرێت کە نەبێتە هۆی هەستیاری کە ئەمەش هەواڵێکی خۆشە بۆ ئەو کەسانەی کە هەستیارن بەو جۆرەی ڕۆن ئەم جۆرە لە ناو گشت جۆرەکانی تر بەرزترین بەکارهێنانی هەیە لە ئێستادا لە ناو خواردنە خێراکانی وڵاتی بەڕیتانیا بەکاردێت.

لە قوتو نانی ئەمجۆرەی ڕۆن کەمێک ناڕونە چونکە هەمیشە بەرهەمهێنەرانی ئەم ڕۆنە ڕۆنی دیکە بەم جۆرە لە قەڵەم دەدەن بەمەش کڕیار توشی دودڵی دەبێت بۆ نمونە بەرهەمهێنەران دەڵێن ڕۆنی پاڵاوتەکراوە لە ڕاستیدا نە پاڵ جۆری پاڵاوتەکراو : ئەم جۆرە رۆنە پاڵاوتەدەکرێ پاشان ئەو مادانەی کە دەبنە هۆی هەستیاری و زیانگەیاندن بە مرۆڤ لادەبرێن ئەم جۆرە لە ڕێستورانتەکان بەکاردێت بۆ سورکردنەوەی خۆراک وەک مریشک و گۆشت.

جۆری سارد پەستراو : ئەم جۆرەیان ناوکەکە لەناو ڕۆنە لادەبرێت . ئەم پڕۆسەیە گەرمیەکی کەمی پێویستە . ئەم جۆرە ڕۆنە تامێکی تایبەتی هەیە وە سروشتی تریشە لە جۆری یەکەم .

جۆری تایبەت بە چێشت لێنەران : ئەم جۆرەی ڕۆن جیاوازیەکی زۆری هەیە لەگەڵ جۆری یەکەم کە جۆری پاڵێوراوە و ئەم جۆرەش دەکرێتە دووبەش جۆری تایبەت و جۆری بە تەواوی نەپاڵێوراو ئەم جۆرە ڕۆنە ڕۆنێکی شیاوە جۆرێکی تایبەتی ڕۆنە کە دەپاڵێورێت و بۆ سورکردنەوەش بە کاردێت تامێکی زیاتر دەدات بە بەراورد بە جۆری پاڵاوتەکراو وە داواکاریەکی زۆریشی لەسەرە.


لە سەردەمی ئێستادا زۆربەی خەڵکی توشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبن بەهۆی زۆری ڕێژەی چەوری لە خواردنەکانیان لە ساڵێ ٢٠٠٥ ڵێکۆڵەرانی بواری خؤراکی لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئامؤژگاری خەڵکیان کرد بەوەی ڕێژەی کالؤری و چەوری لە خواردنەکانیان کەمبکەنەوە بۆ رێژەی ٢٠ تا ٣٥ لە سەدی ڕێژەی ئاسای وە بە میوە و جۆرەکانی سەوزە جێگەی چەوری بگرنەوە کە هۆکارێکی سەرەکیە بۆ نەخۆشیەکانی شێرپەنجە لە ڕاستیدا سەوزە و میوە جێگرەوەیکی باشن بۆ چەوری وە لێکؤڵەرانی پزیشکی دڵ لە ئەمریکا ئامژژگاری خىڵکی دەکەن بەوەی دوربکەونەوە لە بەکارهێنانی چەوری و ڕۆن کە زیانی دیاریان بۆ جەستە هەیە وە سەوزە و میوە بە هەموو جۆرەکانیان بکەنە سەرچاوەی خۆراکیان لە سودە تەندروستیەکانی ڕۆنی پینەت ئەمانەن : یەکەم مانەوەی تەندروستی دڵ بە جێگیری وەک پێشتر باسمان کرد رۆنی پینەت سەرچاوەیە بۆ ئەو ترشانەی کە دەبنە هۆی قەڵەوی وە ئەو ترشانەش یارمەتی بەرزبونەوەی تەندروستی لەش دەدەن وەکو کۆلیستڕۆلە بە سودەکان بۆ لەش وە بەرزبونەوەی رێژەی کۆلیستڕۆڵەکان لە خوێندا یارمەتی دڵت دەدەات کە تەندروست بێت و بەدوربێت لە جەڵتەو و نەخۆسیەکانی دڵ و مردنی لەناکاو.

دووەم : مانەوەی جوانی پیست : هەموو جۆرەکانی میوە و رۆنی پینەتیس کەلە روەک وەردەگیرێت سەرچاوەیەکی گەورەی بەدەست هێنانی ڤیتامین (پ) ین کە گرنگیەکی زۆری هەیە لە هێشتنەوەی پێست بە جوانی و ڕێکی کاریگەری دیاری هەیە لە لابردنی مادە زیانبەخشەکان لە پێستدا ڕێگریکردن لە تێکچونی پێست و پیر بون و چرچ بونی پێست و و دەرکەوتنی پێست بە گەنجی و جوانی هۆکاروکەی ڤیتامین ( ئی) یە کە سەر چاوەکەی ڕۆنی پینەتە.