ڕۆبێرتۆ مارتینێز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕۆبێرتۆ مارتینێز
لەدایکبوون (١٩٧٣-٠٧-١٣) ١٣ی تەممووزی ١٩٧٣ (تەمەن ٥٠ ساڵ)
Balaguer، ئیسپانیا
ناوی خوازراوRobert، Bob، Robbie
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی کەتەلانی، ئیسپانی، ئینگلیزی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ، association football coach
شوێنی یاریکردن لە تیپناوەڕاست (تۆپی پێ)
Coach of sports teamSwansea City A.F.C.، Wigan Athletic F.C.، ئێڤەرتۆن، ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەلجیکا
وەرزشتۆپی پێ

ڕۆبێرتۆ مارتینێز مۆنتۆلیو لەدایکبووی ١٣ی تەمموزی ١٩٧٣، ڕاهێنەری پیشەگەری تۆپی پێی ئیسپانییە و پێشتر یاریزانی پیشەگەربوو و لە ئێستادا ڕاهێنەری هەڵبژاردەی پورتوگالە .

مارتینێز وەک یاریزانێکی ناوەڕاست یاری کردووە ، یەکەم یاری ڕکابەریی خۆی بۆ تیپی لاوانی یانەکە ئەنجامداوە کاتێک تەمەنی نۆ ساڵ بووە. لە هەموو ئاستەکانی تۆپی پێی لاوان بۆ یانەکە یاری کردووە پێش ئەوەی لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا بچێتە ڕیاڵ زاراگۆزا. [١] لە یانەی ڕیال زاراگۆزا نازناوی جامی شای ئیسپانیا بەدەستهێناوە . ساڵێک لە یانەی سی ئێف بالاگێری خولی خوارەوە بوو، پێش ئەوەی گرێبەست لەگەڵ یانەی ویگان ئەتلەتیکی خولی پلە سێی ئینگلیزی واژۆ بکات. بەهۆی ئەوەی بووە بەشێک لە تیپێکی بچووکی ئیسپانی لە یانەکەدا کە بە "سێ ئامیگۆ" ناسراوە شانبەشانی خیسۆس سێبا و ئیسیدرۆ دیاز ، بۆ ماوەی شەش ساڵ یاریزانێکی ئاسایی تیپی یەکەم بووە، ئەمەش درێژترین ماوەی بووە کە لە یەکێک لە یانەکاندا بەسەری بردووە، نازناوی خولی پلە سێ و جامی خولی بەدەستهێنا. پاشان ڕووی لە یانەی مازەروێڵی سکۆتلەندی کرد، دواتر ڕووی لە یانەی والساڵ کرد، پێش ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٣ پەیوەندی بە یانەی سوانزی سیتی بکات. بووە کاپتنی یانەکە و یارمەتی تیپەکەی دا بۆ ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٥ سەرکەوتن بۆ خولی یەکەم بەدەستبهێنێت. لە ساڵی ٢٠٠٦ ڕووی لە شاری چێستەر سیتی کرد، و دیسانەوە هەڵبژێردرا بۆ ئەوەی ببێتە کاپتن.

دواتر لە ساڵی 2009 وەک ڕاهێنەر پەیوەندی بە یانەی ویگان ئەتلەتیکەوە کرد و یارمەتی یانەکەی دا بۆ ماوەی سێ وەرزی لەسەریەک لە دابەزین دوور بکەوێتەوە. لە وەرزی چوارەمدا ویگان دابەزی ، بەڵام لە ساڵی 2013 جامی یەکێتی ئینگلتەرای بەدەستهێنا بۆ یەکەمجار لە مێژووی یانەکەدا. لە کۆتایی ئەو وەرزەدا بووە بەڕێوەبەری یانەی ئێڤەرتۆن و لە یەکەم وەرزیدا لە یانەکەدا پلەی پێنجەمی بەدەستهێنا. لە مانگی ئایاری ٢٠١٦ وەک ڕاهێنەری یانەکەیان لە پلەی ١٢ دوورخرایەوە، لە مانگی ئابی ٢٠١٦ بووەتە ڕاهێنەری بەلجیکا. مارتینێز ڕێنمایی کرد بۆ پلەی سێیەم لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨, باشترین پێگەی خۆیان لەم پێشبڕکێیەدا، هەروەها پلەی یەکەمی بۆ بەلجیکا لە ڕیزبەندی جیهانی فیفا لە 2018 تا 2022 بەدەستهێنا. دوای جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ دەستی لە کاری ڕاهێنەرایەتی بەلجیکا کشاندەوە . لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٣ وەک ڕاهێنەری پورتوگال دەستنیشانکرا.


ڕێزلێنان[دەستکاری]

یاریزان[دەستکاری]

ڕیاڵ زاراگۆزا

ویگان ئەتلەتیک

  • خولی تۆپی پێ خولی سێیەم : 1996-97 [٢]
  • جامی خولی تۆپی پێی ئینگلیزی : 1998-99 [٣]

سوانزی سیتی

  • جامی خولی تۆپی پێ: ٢٠٠٥-٢٠٠٦ [٣]

تاکە کەسی

  • باشترین تیپی ساڵی PFA : 1995–96 خولی سێیەم, 1996–97 خولی سێیەم

بەڕێوەبەر[دەستکاری]

سوانزی سیتی

  • خولی نایابی ئینگلیزی خولی پلە یەک : ٢٠٠٧-٢٠٠٨ [٤]

ویگان ئەتلەتیک

  • جامی یەکێتی ئینگلتەرا : 2012-13 [٥]

بەلجیکا

تاکە کەسی

  • باشترین بەڕێوەبەری خولی یەکەم : 2007–08 [٤]
  • باشترین بەڕێوەبەری مانگی تۆپی پێ خولی یەک : تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ ، [٧] کانوونی دووەمی ٢٠٠٧، [٨] ژانویەی ٢٠٠٨ [٩]
  • باشترین ڕاهێنەری پریمەرلیگ : نیسانی ٢٠١٢ [١٠]
  • باشترین ڕاهێنەری جامی یەکێتی ئینگلتەرا : 2012–13 [١١]
  • باشترین ڕاهێنەری وەرزشی بەلجیکا : 2018 [١٢]
  • پاڵێوراوانی فیفا بۆ ڕاهێنەری پیاوان : 2018 [١٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Roberto Martinez's seat of learning". The Times. London. 18 October 2009. Retrieved 20 March 2011.(خۆتۆمارکردن پێویستە)
  2. ^ ئ ا "Roberto Martinez: Everton appoint former Wigan manager". BBC Sport. Retrieved 18 April 2015.
  3. ^ ئ ا "Aranalde – My mate Martinez deserved it". Cumbria Life. 4 April 2006. Archived from the original on 22 March 2012. Retrieved 8 April 2011. ٢٢ی ئازاری ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ ئ ا "Martinez agrees 'improved' deal". BBC Sport. 23 April 2008. Retrieved 20 March 2011.
  5. ^ "FA Cup final: Manchester City v Wigan". The Independent. London. 11 May 2013. Archived from the original on 9 June 2013. Retrieved 12 May 2013. ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "World Cup 2018: England finish fourth after Belgium defeat". BBC Sport. 14 July 2018. Retrieved 17 January 2020.
  7. ^ "Martinez lands manager gong". Sky Sports. Retrieved 18 April 2015.
  8. ^ "Martinez handed managerial award". BBC Sport. 3 January 2008. Retrieved 2 October 2022.
  9. ^ "Martinez scoops monthly accolade". BBC Sport. 31 January 2008. Retrieved 2 October 2022.
  10. ^ "Manager profile: Roberto Martínez". Premier League. Retrieved 19 September 2018.
  11. ^ Ridley, Ian (26 January 2014). "Everton manager Roberto Martinez can write his name in FA Cup history". The Daily Telegraph. London. Archived from the original on 12 January 2022. Retrieved 1 October 2015.
  12. ^ "Roberto Martinez is als eerste buitenlander Coach van het Jaar" (بە ھیندی).
  13. ^ "FIFA nomineert Roberto Martinez voor Coach van het Jaar". 24 July 2018.