ڕوت پێری
ڕواڵەت
ڕوت پێری | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٦ی تەممووزی ١٩٣٩ Grand Cape Mount County، لیبێریا |
مردن | ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ کۆڵومبس، ئۆھایۆ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | (٧٧ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | Ruth Sando Fahnbullah |
پیشە | سیاسەتوان |
پۆستەکان | President of Liberia، Member of the Senate of Liberia |
پەروەردە | University of Liberia |
ئەندامی حیزبی | Unity Party |
ئایین | ئیسلام |
ڕوت پێری (بە ئینگلیزی: Ruth Perry؛ لە دایکبووی ١٧ی تەممووزی ١٩٣٩ - مردووی ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧) ژنە سیاسەتوانی لیبێریاییە، ئەو لە ماوەی ٣ی ئەیلوولی ١٩٩٦ تاکوو ٢ی ئابی ١٩٩٧ سەرۆکی ئەنجومەنی وڵاتی لیبێریا بوو (ھاوتای سەرۆکی وڵات).[١] ئەو لەکۆتاییەکانی شەڕی ناوخۆیی لیبێریا لەو پۆستەدا بوو، لە ماوەی ١٩٩٠ بۆ ١٩٩٥، بۆ یانزدە جار ھەوڵی نێونەتەوەیی درا بۆ کۆتایی ھێنان بەو شەڕە.
ڕوت بە یەکەم سەرۆکی ژن لە لیبێریا و تەواوی ئەفریقا دادەنرێت. دواتر ھەر لە لیبێریا لەڕێی ھەڵبژاردنەوە ئاڵن جۆنسن سیرلیف وەک دووەم سەرۆکی ژن لەوڵاتەکەیدا دیاری کرا.[٢][٣]
ڕوت لە قوتابخانە ڕۆمان کاتۆلیکییەکان دەستی بە خوێندن کرد، دواتر لە زانکۆی لیبێریا خوێندنی مامۆستایی تەواو کرد و لە قوتابخانەی سەرەتایی وانەی گوتووەتەوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Ruth Perry is elected to lead Liberia, thus becoming Africa's first female head of state | South African History Online». www.sahistory.org.za. لە ١ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Jenda Journal, "African Women Premier Ministers"». لە ڕەسەنەکە لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Skard, Torild (2014) "Ruth Perry" in Women of Power – Half a century of female presidents and prime ministers worldwide, Bristol: Policy Press, ISBN 978-1-44731-578-0
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕوت پێری تێدایە. |