ڕوبع ئەلخالی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕوبع ئەلخالی
بەشێکە لەڕۆژھەڵاتی ناوین
ناو بە زمانی فەرمیالربع الخالي
وڵاتمیرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان، عەرەبستانی سعوودی، یەمەن، عومان
پۆتانی شوێن٢٠°٠′٠″N ٥٠°٠′٠″E
ڕووبەر٦٨٠٬٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە
Map

بیابانی ڕوبع ئەلخالی (بە عەرەبی: الربع الخالي‎) گەورەترین بیابانی لمی جیھانە، بەشێکە لە بیابانی عەرەبی، کە چوارەم گەورەترین بیابانی جیھانە سێ یەکی باشووری ڕۆژھەڵاتی نیمچە دوورگەی عەرەبی داگیردەکات، ڕوبع ئەلخالی لە ئێستادا لە نێوان چوار وڵاتدا دابەش بووە: سعودییە، یەمەن، عومان و ئیمارات، کە بەشی زۆری بیابانەکە دەکەوێتە ناو خاکی سعودیەوە بە ڕووبەری ٤٣٠ ھەزار کیلۆمەتر دووجا، کە بڕی ٦٧٬٧٪ کۆی تەنە لمییەکانی بیابانەکە لە سعودییە دایە تەپۆلکە لمییەکانی پتر لە ٣٠٠ مەتر بەرزدەبێتەوە و بە بەردەوامی دەجولێن.[١]

یەکەم گەریدەی خۆڕھەڵاتناس کە سەردانی ئەم بیابانەی کردبێت بێرترام تۆماس (١٩٣١) و جۆن فلیپ (١٩٣٢) بوو.

سەرەڕای سەختی و نالەباری ناوچەکە و کەمی چالاکییە مرۆیییەکان، ناوچەکە دەوڵەمەندە بە نەوت و گازی سروشتی و کانزاتیشکدەرەکان، لمی شووشەو وزەی خۆر بۆیە چیتر بە واتای (روبع ئەلخالی)(گەرەکە چۆڵەکە) نایەت ھەروەک بانگیان دەکرد، ناوچەکە ئاوەدانە ئێستا لەگەڵ ناوەند و وێستگەکانی کۆمپانیای نەوتی نیشتیمانیدا، فڕۆکە و ئۆتۆمبێل بە ئاسمان و زەویی خۆیدا دەسوڕێنەوە و پاشەکەوتی کانزاکانیان پەرتەوازە دەبێت.[٢]

جوگرافیا[دەستکاری]

بیابانی ڕوبع ئەلخالی لەسەر ھێلی درێژی ٤٥ تا ٥٦ ی ڕۆژھەڵات ھەڵکەوتووە کە نزیکەی ١٢٠٠ کم. ھەروەھا درێژدەبێتەوە لە نزیک ھێلی پانی ١٦ ەوە تاوەکو ٢٣ ی باکوور. ڕووبەرەکەی نزیکەی ٦٤٠ ھەزار کیلۆمەتر دووجایە[٣]

بیابانی ڕوبع ئەلخالی بە دەنکە لمییەکان داپۆشراوە، ھەندێکیان جوڵە دەکەن و ھەندێکیشیان جێگیرن، ھەندێک لە لمەکان لە شێوەی پێڵاوی ئەسپین و ھەندێکیشیان لە شێوەی درێژکۆلەیی دان بە شێوەی ڕەگەزی پێک ھاتەکەیان دابەش بوون. ئەم دەنکە لمانە لە خۆرئاوای بیابانەکەوە تەپۆلکەی لمی دروست دەکەن تا بەرزی (١٥٠٠ پێ) و لە ڕۆژھەڵات (٥٠٠ پێ) و لە باشووری ڕۆژئاوای (٢٠٠٠ پێ) لە باکوور (١٥٠٠ پێ).[٤]

کەش و ھەوا[دەستکاری]

کەشوھەوای ڕوبع ئەلخالی کەش و ھەوایەکی بیابانی کیشوەرییە کە زۆر زۆر گەرمە و لەزستاندا سەرما و باران زۆر کەمە و خۆڵبارین بەدرێژایی ساڵ ھەڵدەکات و پلەکانی گەرمای گەورەی ھاوین لە ٤٠ بۆ ٥٠ سیلیلیزی و ھەندێک جاریش دەگاتە سەرووی ٦٠ سیلیلیزی و کەمترین پلەی گەرمی تۆمار کرابێت لەزستاندا لە ٧ سیلیلیزییەوە تا سفر بووە.[٥]

بڕوانە ڕوبع ئەلخالی لە نیمچە دوورگەی عەرەبی.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Vincent, Peter (2008-01-17). Saudi Arabia: An Environmental Overview (بە ئینگلیزی). CRC Press. ISBN 978-0-203-03088-2.
  2. ^ "Saudi Aramco World : Lakes of the Rub' al-Khali". archive.aramcoworld.com. Retrieved 2021-03-01.
  3. ^ "Southwestern Asia: Most of Saudi Arabia, extending into Oman, United Arab Emirates, Yemen, Egypt, Iraq, Jordan, and Syria | Ecoregions | WWF". World Wildlife Fund (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-01.
  4. ^ van Beek, Gus W. (1958). "Frankincense and Myrrh in Ancient South Arabia". Journal of the American Oriental Society. 78 (3): 141–152. doi:10.2307/595284. ISSN 0003-0279.
  5. ^ "NOVA Online/Lost City of Arabia/Zarins Interview". www.pbs.org. Retrieved 2021-03-01.