ڕسق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕسق یان بانبانک (بە ئینگلیزی: Least weasel) گیانەوەرێکی گۆشتخۆری پشیلە ئاسایە کە لە زۆربەی دەڤەرەکانی کوردستاندا دەژی و بە مێمڵ و ئافاتی باڵندەکان دەناسرێت (بە تایبەت مریشک و جووچکە).

ئەم جانەوەرە بە دژمنی سەرەکی مار بەناوبانگە و لەو شوێنانەدا کە مار لە زۆربووندایە بەڕەڵای دەکەن. بژیوی ئەم گیانەوەرە بێجگە لە مار، باڵندە، ھێلکەی باڵندە، ئاژەڵی بچووک و تەنانەت ڕیشەی گژ و گیایشە.

ڕسق لەو شوێنانە کە مریشک و جووچک ڕادەگرن بە ئافەتێکی گەورە دەناسرێت. لە ھەموو وەرزەکانی ساڵدا زاوزێ دەکا، بۆیە ھەژماریان لە کەمبوونەوەدا نییە.

دوو جۆری گەورە و بچووکی ناسراوە.