وتووێژ:ڕسق

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو. وێڕای سپاس بۆ دانەری ئەم بابەتە بەڵام من وشەی «ڕزق»م بۆ «سمور»ی فارسی و عەرەبی (بە ئینگلیزی sable) بیستووە نەک «خدنگ». Monogooseیش کە لە وتارەکەدا ھاتووە ھەڵەیە و دروستەکەی Mongooseە. لە کام سەرچاوەدا «ڕزق» وەک ھاوتای Mongoose ھاتووە؟--چالاکWьтуwеж (١٧ی پووشپەڕی ٢٧١٣) ١٧:١٠, ٨ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

لای سەقز بەم حەیوانە "ڕسق"یش ئێژن. مادیوتووێژ (٢١ی پووشپەڕی ٢٧١٢) ١٦:٢٨, ١٢ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

یەکەم؛ من ڕزقم نەبیستووە و وەک مادی وتی ڕسقم بیستووە. دووھەم ڕسق ئەشێ بکرێت بە ناوی ئەم وتارە. یانی کورد بەو خانەوادەیە ھەر دەڵێت ڕسق. ڕەنگە لە شوێنی جۆراوجۆر ڕسقی جۆراوجۆرمان ببێت. بۆ ئەوەی کە بەڕێز چالاکیش نووسی، بۆ سموری فارسی، بە کوردی بە سەمووری ئاوی (beaver) ئەڵێن سەگاو. ئەو سموری ناو وشکییەش لە خانەوادەی ڕسقە. بەڵام ڕسق بە گشتی وائەزانم لە کوردیدا بە چەن جۆر جانەوەری لە یەک خانەوادە بوترێت. بۆیە باشتر وایە ناوی بنەماڵەکە بنێین ڕسق. جا ڕسقیش ملێکی باریک و درێژ و ئەندامێکی درێژی پێوەیە، وەکوو ئەوەی لە وتاری بەوەرزدا باسی کراوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٨:٣٦، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من دواتر لێکۆڵینەوەیەکم کرد بەڵام ساغ نەبوومەوە و ھەر ئەوەم زانی رزق «سمور»ی فارسی (Martenی ئینگلیزی) نییە و وابزانم لە کوردیدا پێی دەڵێن «دەڵەک».
لە ھەنبانەدا رزق یان رسق بانبانک مانا لێدراوەتەوە. لە پێناسەی بانبانکدا نووسراوە «جانەورێکە لە تیرەی سمۆرە دەست کورت و قاچ درێژە و لە رەوەزەبەرداندا دەژی». لە قامووسی مامۆستا زەبیحیدا ھاتووە: «گیاندارێکی کێوییە لە شێوەی سمۆرە، دەستەکانی لە قاچی کورتترن، ڕەنگی بەپێی فەسڵی ساڵ دەگۆڕێ، کەوڵەکەی بۆ ھێندێ شتی وەکوو کیسەباخەڵ و بەرگەکالان بەکەڵک دێت، بۆیە لە زستانان کە ڕەنگی سپی و جوان دەبێ زیاتر ھەوڵی ڕاوکردنی دەدرێ، لە ناو غەڵەبەرداندا دەژی، لە ناو کوردەواریدا دەڵێن ئەم گیاندارە پارەی زێڕ دەدزێ و دەیشارێتەوە».
دەی ئەگەر رزق Weasel بێ ئەی مشکەخۆرە چیە؟ لە پێناسەی مشکەخۆرەی ھەنبانەدا ھاتووە «جانەورێکە لە تیرەی سمۆرە مشک دەخوا» (فارسیەکەی راسو). ئەگەر رزق Weaselە بۆ لە قامووسی مامۆستا زەبیحیدا یان ھەر لە ھەنبانەدا بە فارسی راسو مانا لێ نەداروەتەوە؟
لە وتاری راسوی ویکی فارسیدا ھاتووە «خز برخی گونه‌های راسو در زمستان کاملاً سفید می‌شود» ئەمە یانی چی؟ یانی رزق دەبێ جۆرێکی تایبەتی Weasel بێ. بێگومان ئەم جۆرەش دەبێ لە مەڵبەندی ئێمەدا ھەبێ. ھەر لەوێدا نووسراوە تەنیا جۆرێکی Weasel کە لە ئێراندا دەژی «راسوی کوچک»ە. پێناسەی راسوی کوچک لەگەڵ رزق یەکتر دەگرنەوە. لەوێدا نووسراوە «در فصل زمستان و به خصوص در مناطق کوهستانی، مانند البرز و مناطق سردسیر آذربایجان موهای پشت کم رنگ‌تر و گاهی کاملاً سفید می‌شوند».
بە بڕوای من رزق ھەر ئەمەیە و تەنیا پێویستە نێوانویکیەکەی بگۆڕین. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٧:١٩، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
با ئەمەش زیاد کەم وێنەکەی وتاری بەوەرز ھەر وێنەی راسوی کوچک (Mustela nivalis)ە.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٢٨، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە فەرھەنگێکی فارسی-کوردیدا بۆ وشەی راسو-ی فارسی تووشی وشەی کرمانجیی بانەڤانک ھاتم. دیارە ھەمان وشەی بانبانک-ی موکرییە.-- چالاک وتووێژ ‏١٠:٣٠، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گۆڕینی ناو[دەستکاری]

وا دیارە ڕسق باوترە لە ڕزق بۆیە گواستمەوە. لە زمانی ئێرانییەکانی تریشدا تووشی وشەگەلی lesg و rosg بووم. پێم وایە ھەموویان دەبێ ھاوڕیشە بن لەگەڵ راسو-ی فارسی.-- چالاک وتووێژ ‏١٥:١١، ٢١ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]