ڕادیۆی کوردیی بەغدا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕادیۆ کوردیی بەغدا لە دوای ڕادیۆی بەغدا و ڕادیۆی کۆشکی زھوور، سێیەم ڕادیۆی عێراق و یەکەم ڕادیۆی کوردییە لە مێژووی کوردستاندا. کە سەرەتا وەک بەشێکی بچووک لە ناو ڕادیۆی بەغدا کرایەوە و پاش ساڵانێکی دوور و درێژ، کرایە بەڕێوەبەرایەتیی ڕادیۆی کوردی.[١]

مێژوو[دەستکاری]

بەشی کوردی ڕادیۆی بەغدا لە سەرەتاکانی دەستپێکردنیدا لە ڕۆژێکدا تەنیا ١٥ خولەک پەخشی ھەبوو. دوای ئەوە، ساڵ دوای ساڵ و بە گوێرەی گۆڕانی ھەلومەرجی سیاسی و سروشتی دەسەڵاتدارێتی لە عێراقدا، ماوەی پەخشەکەی کەم و زیاد کرا، بە جۆرێک لە دوای ساڵی ١٩٨٤ بە دواوە و تاوەکوو ڕۆژی داخستنی، پەخشی ڕۆژانەی ڕادیۆکە ١٨ کاتژمێر بوو.[١]

ساڵی ٢٠٠٣ وەک زۆر دامەزراوەکانی دیکەی عێراق، بارەگای ڕادیۆی کوردیش لە بەغدا بووە ئامانجی ھێرشەکانی ھاوپەیمانان و بۆردوومان کرا و زیانێکی زۆر بەر ئەرشیڤەکەی کەوت. ئەو ڕادیۆیە تاوەکوو ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣ بەردەوام بوو و دواتر ڕادیۆی کوردیی بەغدا بەشداری نەما. لە ساڵی ٢٠٠٤ ڕادیۆیەکی کوردی دیکە بە ناوی ڕادیۆ شەفەق کە بەرھەمەکانی خۆی بە کوردیی باشووری بڵاودەکردەوە لە بەغدا دامەزرا، بەڵام ئەو ڕادیۆیەش تاکوو ساڵی ٢٠١٤ بەردەوام بوو و دواتر داخرا. لە ئێستادا ھیچ ڕادیۆیەک بە زمانی کوردی لە شاری بەغدا بەشداری نییە.[٢]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا تۆڕی میدیاییی ڕووداو (لە ڕێکەوتی ٢٠١٥). ڕادیۆی کوردی لە بەغدا(کوردی). rudaw.net. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تەممووزی ٢٠٢١.
  2. ^ شەفەق نیۆز (لە ڕێکەوتی ٢ی شوباتی ٢٠١٤). ڕاديۆ كوردی ‌به‌غدا(کوردی). shafaq.com. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تەممووزی ٢٠٢١.