چەتای ئولسۆی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چەتای ئولسۆی

لەدایکبوون٢٣ی ئەیلوولی ١٩٩٠
پیشەئەکتەر، نمایشکار
ئایینئیسلام
وێبگەhttp://cagatayulusoy.com.tr

چەتای ئولسۆی (بە تورکی: Çağatay Ulusoy) لە ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٩٠ لە ئەستەمبوڵ و لە دایکێکی بوسنی و باوکێکی بولگاری کە بە ڕەچەڵەک تورکە لەدایکبووە. نمایشکاری جل و بەرگ و ئەکتەرێکی تورکە.

ژیانی کاری[دەستکاری]

ژیانی کاری دەست پێکردووە کاتێک لە تەمەنی شانزە ساڵیدا بووە. وە لە ساڵی ٢٠١٠ چەتای توانی نازناوی باشترین نمایشکاری جل و بەرگ بە دەست بێنێت. یەکەمین ڕۆڵگێڕانەکانی لە زنجیرەی ناوم لێنا فەریحە دەست پێ دەکات کاتێک ڕێکەوتنی لەگەڵ کۆمپانیای بەرھەمھێن واژوو کرد دوای بردنەوەی بە نازناوی باشترین نمایشکار. وە ھەروەھا ڕۆڵی ئەمیری گێڕاوە کە لە تورکیا و جیھانی عەرەبیدا ناوبانگێکی گەورەی ھەیە، و باشترین جووتەی پێکھێناوە لەگەڵ ھازل کایا. دوای ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی کە لە زنجیرەی ناوم لێناوە فەریحە بەدەستی ھێنا لە وەرزی یەکەم و دووەم دەرھێنەر پێشنیاری ئەوەی خستە بەردەم چەتای کە ڕۆڵ بگێڕێت لە وەرزی سێیەمی زنجیرەکە چارەنوسی ئەمیر کە بەھۆی کەمی بینەرەوە لە پەخشکردن ڕاوەستا. ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١١ ڕۆڵی گێڕا لە فیلمی Anadolu Kartallari بە کارەکتەری ئەحمەد ئەنۆر کە ھەر لە یەکەم ساڵی بڵاوکردنەوەی توانی تۆڕی بلیت بشکێنێ لە تورکیا.

لە ئەیلوولی ٢٠١٣ ئولسۆی دەستی بە کار کرد لە زنجیرەی شەپۆلی دەریا بە ڕۆڵی یامان کوبار.، کە زنجیرەیەکە لە زنجیرەیەکی بەناوبانگی ئەمریکی The OCـەوە وەرگیراوە. لە کانوونی دووەمی ٢٠١٥ فیلمێکی دەرچوو بەناوی شێتی ھەنگوین لەگەڵ ئەکتەر leyla lydia tuğutlu. وە کۆتا کارەکانی بریتییە لە ڕۆڵگێڕان لە زنجیرەی لە ناوەوە (içerde) لەگەڵ ئەکتەر بانسو سورال ھەروەھا لەگەڵ ئەکتەرانی تر وەک ئاراس بوڵوت ئینیملی کە پەخشکردنی لە ئەیلوولی ٢٠١٦ دەستی پێکرد. لە ساڵی ٢٠١٧ گرێبەستی لەگەڵ نێتفلیکس گرێدا و Netflix Turkiye یەکەمین زنجیرە فیلمی تورکیی The Protector بەناوی ھاکان، ساڵی ٢٠١٨ لەگەڵ ھازەر ئەرگوشلوی ئەکتەر دەستپێکرد. کە ئەم دوو ئەکتەرە ساڵی ٢٠١٣ لە زنجیرەی شەپۆلی دەریا کاریان کردبوو.

زنجیرە فیلمەکان - فیلمی سینەما[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]