چیرۆکی ترسی ئەمریکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چیرۆکی ترسی ئەمریکی
چەشندراما
ترس
دانەرراێین مۆرفی
براد فلچاک
ئەکتەرانئیڤان پیتەرز
جەسیکا لاینج
سارا پاولسۆن
فرانسیس کۆنرۆی
لیلی رایب
دینیس ئۆھاری
وڵاتی بەرھەمھێنەرویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان٤
ژمارەی ئەڵقەکان٥١
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەردانتی دی لۆریتو
راێین مۆرفی
براد فلچاک
تیم ماینەر
ماوەی پەخش٣٩–٦٣ خوولەک بۆ ھەر زنجیرەیەک
پەخش
تۆڕFX
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ – بەردەوامە
گرێدان بۆ دەرەوە
ماڵپەڕی فەرمی

چیرۆکی ترسی ئەمریکی (بە ئینگلیزی: American Horror Story) زنجیرەیەکی بەندگریی ئەنتەلۆژیی تەلەڤیزیۆنیی ترسیی ئەمەریکییە، لە لایەن ڕاێین مۆرفی و براد فلچاکەوە دروست کراوە. ھەر وەرزێکی وەکو نیمچە زنجیرەیەک وایە، چیرۆک و و کارەکتەر و بەسەرھاتی ھەر وەرزێکی جیاوازە لە وەرزەکانیتری، کاراکتەر و بەسەرھاتەکانیان خاڵی سەرەتا و ناوەند و کۆتاییان ھەیە. ھەندێک بەشی ھەر وەرزێکی لە ڕووداوی ڕاستەقینە وەرگیراوە. تاکە دوو ئەکتەر کە لە ھەموو وەرزەکان بەشدار بوون ئیڤان پیتەرس و سارا پاوڵسنە.

وەرزی یەکەمی کە دواتر ناوی لێنرا چیرۆکی ترسی ئەمریکی: خانووی کوشتن، بەسەرھاتەکانی لە لۆس ئەنجیلۆژ، کالیفۆرنیا لە ساڵی ٢٠١١ەوە دەست پێدەکات، تیشک دەخاتە سەر گواستنەی ماڵی خێزانێک بۆ خانووەیەک کە تارمایی و خێوی دانیشتووانی پێشووی تێیدا ماوە، وەرزی دووەمی بە ناوی چیرۆکی ترسی ئەمریکی: خەڵوەتگە پەخشکرا، بەسەرھاتەکانی بۆ ساڵی ١٩٦٤ لە ماساچووسیتس دەگەرێتەوە و باس لە کارمەندان و نەخۆشە دەروونییەکانی خەڵوەتگەیەک دەکات، وەرزی سێیەمی بە ناوی چیرۆکی ترسی ئەمریکی: جادوو پەخشکرا، ڕووداوەکانی لە ساڵی ٢٠١٣ لە لوزیانا ڕوو دەدات کە تێیدا جادووگەرەکان ڕووبەری ئەوانە دەبنەوە کە ھەوڵی نەمانیان دەدەن، وەرزی چوارەمی بەناوی چیرۆکی ترسی ئەمریکی: نماییشی نامۆکان پەخشکرا، تیشک دەخاتە سەر یەکێک لەو تیپی کەمانەی نماییشە نامۆکانی ئەمریکا کە ماونەتەوە لە فلۆریدای ساڵی ١٩٥٢.

بۆ یەکەم جار زنجیرەکە لە ئابی ٢٠١١ەوە پەخشکرا، بەردەوامە تا ئێستا و بۆ وەرزی پێنجەمیش نوێکراوەتەوە. وەرزی پێنجەمی، بە ناوی چیرۆکی تری ئەمریکی: ھۆتێل بڵاوکرایەوە و ڕووداوەکانی لە لۆس ئەنجیلۆس، کالیفۆرنیای ساڵی ٢٠١٥، باس لە کارمەند و میوانەکانی ھۆتێلێکی سەروو سروشت دەکات. لە وەرزی شەشەم، کە بە ناوی چیرۆکی ترسی ئەمریکی: ڕۆانۆکی پەخش کرا، بەسەرھاتەکانی ناوی لە کارۆلینا و لە ساڵی ٢٠١٦ ڕوودەدات، تیشک دەخاتە سەر چەند ڕووداوێکی سەروو سروشت لە خانووچکەیەکی کیڵگەیەکی بەجێماو. وەرزی حەوتەمی بە ناوی چیرۆکی ترسی ئەمەرکی: کاڵت پەخش کرا، لەم وەرزە کە لە شوێنکی خەیاڵی برۆوکفیڵد ھایت لە مێشیگان ڕوودەدات، باس لە کارە تیرۆریستەکانی کاڵتێکی تیرۆرستی دوای ھەڵبژاردەکانی ئەمەریکای ساڵی ٢٠١٦ دەکات.

زنجیرەکە لە کەناڵی (FX) لە ئەمریکا پەخش دەکرێت. لە ١٢ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧، بۆ وەرزی ھەشتەم و نۆیەم نوێ کراوەتەوە.

ھەرچەندە پێشوازی بۆ ھەر وەرزێکی جیاواز بووە، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی، چیرۆکی ترسی ئەمریکی، بە شێوەیەکی باش لە لایەن ڕەخنەگرانی تەلەفزیۆنی پێشوازی لێکراوە، بە تایبەت لە ڕووی نواندنی ئەکتەرەکانی، بە تایبەتی جێسیکا لانگ، کە دوو خەڵاتی ئێمی و یەک خەڵاتی گۆڵدون گلۆب و خەلاتێکی سکرین ئاکتەری گاڵد بۆ نواندنەکانی لەو زنجیرەیە بردەوە. ھەروەھا کاثی بەیتز و جێمیس کرۆمویڵ، ھەر یەکەیان خەڵاتێکی ئێمییان بۆ نواندنەکانیان بە دەست ھێنا، لە کاتێکدا لەیدی گاگاش خەڵاتێکی لە گۆڵدون گلۆپ برد. زنجیرەکە بە شێوەیەکی بەردەوام ڕایتینگی بەرزی لە تۆڕی FX تۆمار کردووە. وەرژی یەکەمی بەرزترین ڕێژەی بینینی لە ساڵی ٢٠١١ لە بەشی زنجیرە نوێکان تۆمار کردووە.

ئەڵقەکان[دەستکاری]

وەرزناونیشانئەڵقەکانپەخشی ڕەسەن
یەکەم پەخشکۆتا پەخش
1خانووی کوشتن12٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ (2011-10-05)٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ (2011-12-21)
2خەڵوەتگە13١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ (2012-10-17)٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ (2013-01-23)
3جادوو13٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ (2013-10-09)٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (2014-01-29)
4نمایشی نامۆکان13٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (2014-10-08)٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (2015-01-21)
5ھۆتێل12٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (2015-10-07)١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ (2016-01-13)
6روانۆک10١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (2016-09-14)١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (2016-11-16)
7کاڵت11٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (2017-09-05)١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (2017-11-14)

پوختە[دەستکاری]

وەرزی یەک: خانووی کوشتن[دەستکاری]

وەرزی یەک: خانووی کوشتن

بەسەرھاتەکان لە ساڵی ٢٠١١ ڕوو دەدات، وەرزەکە تیشک دەخاتە سەر خێزانی ھارمۆن کە پێک دێت لە دەروونزان بێن (دیلان ماکدیمۆرت)، ھاوسەرەکەی ڤیڤیان (کۆنی بیرتۆن)، کچە ھەرزەکارەکەیان ڤایلۆت (تایسا فارمێگا)، کاتێک ماڵیان لە بۆستنەوە بەرەو لۆس ئەنجیلۆس دەگوزانەوە، تاوەکو سەرەتایەکی نوێ لەوێ دەست پێ بکەنەوە، دوایی ئەوەی ڤیڤیان منداڵەکەی لەبار دەچێت، کە دەبێتە ھۆی ئەوەی بێن پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ یەکێک لە قوتابییەکانی دەبەستێت کە ئەوەش ھەموو خێزانەکەی بەرەو پەرتەوازەیی دەبرد. ماڵی خێزانی ھارمۆن دەگوازێرێتەوە بۆ کۆشێک دەکڕن کە دواتر پێکدانان لە نێوانیان و نێوان خزمەتکارە کۆنەکەی کۆشەکە دێنیس ئۆھەیر (فرانسیس کۆنرۆی) و خێزانی لانگدۆن کە پێک دێت لە کۆنستانس (جێسیکا لاینگ) و دوو منداڵەکەی، تایت (ئیڤان پیتەرز) و ئادلدی (جایمی بریوەر). بنەماڵەی ھارمۆنی لەگەڵ لاری ھارڤی (دینیس ئۆھاری) تێیدا نیشتەجێبوونە.

بێن وڤیڤیان ھەوڵی چارەسەری پەیوەندی ھاوسەری نێوانیان دەدەن، ڤایلۆت کە نەخۆشی خەمۆکی ھەیە لەگەڵ تایتدا پەیوەندی سۆزداری دەبەستێت. ھێواش ھێواش خێزانی لانگدۆن و ھاری کاریگەرییان لەسەر خێزانی ھارمۆنی دروست دەکەن، دواتر بۆیان دەردەکەوێت کە ئەو خانووەی کە ئەوان تێیدا نیشتەجێن مۆڵگەی تارمایی و خێوی ھەموو ئەو کەسانەیە کە پێشتر لەو خانووەدا مردوون، وەکو بنیاتنەرەکەی چارلیس (مات ڕۆس) و نورا مۆنتگۆمەری (لیلی ڕەیب)، و کوڕە شێواوەکەیان پاۆدۆس (بین وڵف). پاشڕەوانەکان دیمەنی کۆشکەکە لەگەڵ خاوەنەکانیان لە سەدەی ڕابردوو نیشان دەدات، کە دروست کردنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ١٩٢٠. ئەم وەرزە باسی کێشەکانی ناپاکی، خەمۆکی، شەڕانگیزی لە قوتابخانە، ئایین و ئاژۆکی سێکسی دەکات.

وەرزی دوو: خەڵوەتگە[دەستکاری]

وەرزی دووەم بەناوی چیرۆکی ترسی ئەمریکی: خەڵوەتگە پەخشکرا، ڕووداوەکان لەسەر نەخۆشییە دەروونییەکانە. چیرۆکەکە لە ساڵی ١٩٤٦دا لەنێو خانەی بریکلیف بۆ نەخۆشییە دەروونییەکان دەست پێدەکات، تیشک دەخاتە سەر ژیان و ڕەفتاری نەخۆش و ڕاھیبە و پزیشکەکانی ئەو خانەیە.

ئەو خانەیە لە لایەن خوشکە جودی (جەسیکا لاینگ)، یاریدەدەرەکەی خوشکە ماری یونس (لیلی ڕاب)، لەگەڵ دامەزرێنەری خانەکە مۆنسینیۆر تیمثی ھاورد (جوزیڤ فینیس) بەرێوە دەچێت. نەخۆشەکانی خانەکە ھەندێکیان بە ناحەق لەوێدا زیندانی کراون لەوانە: ژنە ڕۆنامەنوسی ھاوڕەگەزخواز لانا وینتەر (سارا پاوڵسن)، بکوژی تۆمبەتبارکراو کیت واڵکەر (ئیڤان پیتەرز)، شێلی (کۆڵی سیفگنی)، گرایس (لیزی برۆچێری). خانەی بریکلیف چەند ڕووداوێکی ناوازە و دیاردەی سەیر تێدا ڕوودەدات لەوانە دەستەمۆکردنی لاشەی مرۆڤ لەلایەن جنۆکەوە.

وەرزی سێ: جادوو[دەستکاری]

وەرزی سێیەمی ئەم زنجیرەیە بەناونیشانی چیرۆکی ترسی ئەمریکی: جادوو پەخشکرا، باس لە کۆمەڵە ئافرەتێکی جادووگەر دەکەن کە ھەوڵی مانەوەی جادوو و ھاوڕەگەزەکانیان دەدەن.

پاش دادگایی جادووگەرەکانی سایلم، کۆمەڵێک لەو جادووگەرانە ڕزگاریان دەبێت، بەڵام بە درێژایی مێژوو ھەرەشەی نەمان و نەمانی ھاوڕەگەزەکانیان لەسەرە، لەبەر ئەوە قوتابخانەیەک لە نیو ئۆرلەینس دەکرێتەوە بۆ لەخۆگرتنی کچانی جادووگەر و پاراستنینان لە ھەر ھەرەشەیەک. لەھەر وەچەیەک بە پێی چەند تاقیکردنەوەیەک بۆ توانایە جادوویییەکان، خاوەنی بەھێزترین توانای جادوویی دەبێتە گەورەی ئەو وەچەیە. گەورەی جادووگەرەکانی وەچەی سەردەم کە مێژوویەکی درێژی ھەیە لە ھەڵگرتنی ئەو نازناوە فیۆنا گوود (جەسیکا لاینگ) دەگاتە ئەو قوتابخانەیە بۆ پاراستنی وەچەی نوێ، ھەروەھا بۆ جێبەجێکردنی چەند کارێکی تایبەتی خۆی. کچی فیۆنا، کۆردیلیا (سارا پاوڵسن)، مامۆستای ئەو قوتابخانەیە، سەرپەرشتی پێگەیاندنی جادووگەرە نوێیەکان دەکات: زۆی بێنسیۆن (تایسیا فارمیگە)، مادیسۆن گۆتمۆنەری (ئێما ڕۆبێرتس) لەگەڵ کوینی (گابۆری سیدبی).

جگە لە جادوو زنجیرەکە خۆی لەباسی ڤۆدۆ، ڕەگەزپەرستی، خێزان وەک پەیوەندی نێوان دایک و کچ دەدات. بەرسەھاتەکان لەسەردەمی ئەمرۆ ڕوودەدەن بەڵام چەندین دیمەنی پاشڕوانی تێدایە کە بۆ ساڵانی ١٩٧٠ و ١٨٣٠ دەگەرێنەوە.

وەرزی چوار: نمایشی نامۆکان[دەستکاری]

وەرزی چوارەمی ئەو زنجیرەیە بەناوی چیرۆکی ترسی ئەمریکی: نمایشی نامۆکان پەخشکرا، ئەو بەشە باس لە دیاردەی جوداکاری مرۆڤەکان دەکات بۆ ئەوانەی کە بەناوی (نامۆ) لە نێو کۆمەڵانی خەڵکدا دەناسرێن. بەسەرھاتەکان لە ساڵی ١٩٥٢ دەست پێدەکات لە شارۆچکەی جوبیتێر لە فلۆریدا. نماییشی نامۆکان لەلایەن ئێڵسا مارس (جەسیکا لاینگ) سەرپەرشتی دەکرێت، خەڵکی بۆ ھاتنی چەند کاتێکی خۆش لەسەیرکردنی ئەو مرۆڤە نامۆیانە دێنە ئەو نماییشانە، بەڵام ئێڵسا خەونی تری ھەیە ئەویش دروست کردنی ماڵێک بۆ (دڕندەکان) ی، لەگەڵ خەونی بەناوبانگبوونی لە ھۆلیۆد. دیاردەی نەمان و کوشتنی نامۆکان لە چەترەکەی ئێڵسا ڕۆژ بەرۆژ ڕوو لە زیادی دەکات، ئێڵسا لە نێوان ھەوڵی ئاشکراکردنی بکوژی نامۆکانی لەگەڵ خەونی چوونی بۆ ھۆلیۆد ون دەبێت.

وەرزی ھەشت

لە ١٢ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧، زنجیرەکە بۆ وەرزی ھەشتەم نوێکرایەوە، وا بریارە لە ساڵی ٢٠١٨ پەخش بکرێت. مۆرفی ئەوەی ڕاگەیاند کە ڕووداوەکانی لە ١٨ مانگ لە داھاتوو ڕوو دەدات، لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، و ھەروو بەشی خەڵوەتگە و کۆڤن پێکەوە گرێ دەدات. ھەروەھا باسی ئەوەی کرد کە سەرەتا وا بریار بوو کە وەرزی نوێیەم تێھەڵکێشی نێوان وەرزەکانی خانووی کوشتن و کۆڤن ڕووبدات، بەڵام وەرزی ھەشت لە جیاتی ئەوە ھەڵبژێردرا. وەرزی تێھەڵکێشکردن سەرەتا لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ڕاگەیندرا. وێنەگرتنی ئەم وەرزە لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٨ دەستی پێکرد.

وەرزی نۆ

لە ١٢ کانوونی دووەمی ٢٠١٧، زنجیرەکە بۆ وەرزی نۆ نوێکرایەوە، وا بریارە لە ساڵی ٢٠١٩ پەخش بکرێت.

بەرھەمھێنان[دەستکاری]

تێگەیین[دەستکاری]

دروستکەرانی مۆرفی و فالچاک پێکەوە دەستیان بە کارکردن کرد لەسەر چیرۆکی ترسی ئەمریکی پێش ئەوەی دەست بە بەرھەم ھێنانی گلی کردبێت. مۆرفی

ئەوەی بینیتان لە کۆتا ئەڵقە، کۆتایی چیرۆکی خانووی ھاڕمۆن بوو. وەرزی دووەمی زنجیرەکە، خانوویەک یان باڵەخانەیەکی تەواو نوێ دەبێت بۆ تارمییەکان. ھەروەکو ئەمساڵ، ھەر وەرزێک لە زنجیرەکە سەرەتا و ناوەند و کۆتایی تایبەت بە خۆی دەبێت. دووھەمین وەرزی لە لۆس ئەنجیلۆس نابێت، ڕوونە کە لە ئەمریکا دەبێت، بەڵام لە ناوچەیەکی تەواو جیاواز.

– مۆرفی سەبارەت بە بەندگریی زنجیرەکە[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Mullins نەدراوە
  • ویکیپیدیای ئینگلیزی

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]