چریکەی ھەورام
ڕواڵەت
| چریکەی ھەورام | |
|---|---|
| وڵاتی بنەڕەت | ئێران |
| زمانی سەرەکی | زمانی فارسی |
| دەرھێنەر | Farhad Mehranfar |
| ئەکتەران | Maryam Moqadam |
چریکەی ھەورام فیلمێکی فارسی-کوردییە و لە دەرھێنانی فەرھاد میھرانفەڕ و نووسینی فەرھاد میھرانفەڕ و محەممەد ڕەزایی ڕادە.[١] فیلمەکە لە ساڵی ٢٠٠٠ لە ئێران دەرچووە. فیلمەکە گێڕانەوەیەکی شاعیرانەی ھەیە و تێیدا کەڵکێکی زۆر لە مۆسیقای کوردی وەرگیراوە. ئەکتەرەکان تێیدا بە دوو زمانی فارسی و کوردی قسە دەکەن.
چیرۆک
[دەستکاری]خەزەر کچێکە کە بە شوێن دڵدارەکەیدا، کە ناوی ھەورامە، دێت بۆ کوردستان و بە شاخەکانی ھەوراماندا لە دووی دەگەڕێت. لە سەفەرەکەیدا لەگەڵ ژیان و ڕێوڕەسم و گۆرانییەکانیان و ژیانی خەڵکی ناوچەکەدا ئاشنا دەبێت.[٢]
ئەکتەرەکان
[دەستکاری]- مریەم موقەددەم
- ھادی زیائوددینی
- یۆسف مورادیان
- پەریوەش نەزەریە
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «'چریکه هورام' در آپارات». BBC News فارسی (بە فارسی). ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦. لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «.: Iranian Movie DataBase فيلم چريكه هورام :». www.sourehcinema.com. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
| ئەم فیلم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |