چای سەوز

چای سەوز جۆری چایەیە کە گەڵای کەمیلیا سینێنسیس چرۆ دەکرێت. مێژووی بەرھەمھێنانی ئەم جۆرە چایە بۆ ١٢٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.[١] بنچینە چای سەوز لە چین دەست پێکردوە، بەڵام بەرھەمھێنانی بۆ دیکەی وڵاتان لە ڕۆژھەڵاتی ئاسیا بڵاو بووتەوە.[٢]
مێژوو
[دەستکاری]خواردنەوەی چا ڕەگ و ڕیشەیەکی ئەفسانەیی لە چیندا ھەیە لە سەردەمی دەسەڵاتی ئیمپراتۆر شێنۆنگی ئەفسانەیی.[٣]
پەرتووکێک کە لەلایەن لو یوو نووسراوە لە ٦١٨–٩٠٧ی زایینی، «کلاسیکی چا» (بە چینی: 茶經؛ بە پین-ین: chájīng�)، لە مێژووی چای سەوزدا بە گرینگ دادەنرێت.[ژێدەر پێویستە] «پەرتووکی چا» (کیسا یۆجۆکی، واتا: «تۆماری خواردنەوەی چا بۆ پەروەردەکردنی ژیان»)، کە لەلایەن قەشەی زەن ئیسای لە ساڵی ١٢١١دا نووسراوە، باس لەوە دەکات کە خواردنەوەی چای سەوز چۆن کاریگەری لەسەر پێنج ئەندامی سەرەکی، شێوەی ڕووەکی چا، گوڵ و گەڵاکان، و چۆنییەتی چاندن و پرۆسێسکردنی گەڵاکانی چا دەبێت.
خوساندن، لێنان و پێشکەشکردن
[دەستکاری]

«خوساندن»، یان لێنان، پرۆسەی دروستکردنی چایە لە گەڵاکان و ئاوی گەرم، بە گشتی بە بەکارھێنانی ٢ گرام چا بۆ ھەر ١٠٠ میلیگرام ئاو یان نزیکەی یەک کەوچک چا، چای سەوز بۆ ھەر کوپێک ١٥٠ میلیگرام. پلەی گەرمی خوساندن لە نێوان ٦١ بۆ ٨٧ پلەی سیلیزی و کاتەکانی خوساندن لە ٣٠ چرکە بۆ سێ خولەک دەبێت.
بە گشتی، چای سەوزی کوالێتی نزمتر لە پلەی گەرمی بەرزتر و بۆ ماوەیەکی درێژتر دەخوسێنرێت، لە کاتێکدا چای کوالێتی بەرزتر لە پلەی گەرمی نزمتر و بۆ ماوەیەکی کورتتر، بەڵام بەزۆری چەندین جار (٢–٣ جار بە شێوەیەکی نموونەیی). چای کوالێتی بەرزتر وەک گیۆکورۆ گەڵای چای زۆرتر بەکاردەھێنێت و چەندین جار بۆ ماوەی کورت دەخوسێنرێت. خوساندن لە پلەی گەرمی زۆر بەرز یان بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە ھۆی دەردانی بڕێکی زۆر لە تانینەکان، کە دەبێتە ھۆی لێنانێکی تاڵ و تفت، بێ گوێدانە کوالێتی سەرەتایی. تامی چاکە ھەروەھا کاریگەر دەبێت بە تەکنیکی خوساندن؛ دوو تەکنیکی گرینگ بریتین لە گەرمکردنی دەفرەکە پێشوەختە بۆ ڕێگریکردن لە ساردبوونەوەی دەستبەجێی چاکە، و جێھێشتنی گەڵاکانی چا لە ناو دەفرەکە و زیادکردنی ئاوی گەرم بە شێوەیەکی وردە وردە لە کاتی خواردنەوەیدا.
پوختەکان
[دەستکاری]پۆلیفینۆڵەکان[ئ] کە لە چای سەوزدا دەدۆزرێنەوە ئەمانە دەگرنەوە: ئیپیگالۆکاتێکین گالات (EGCG)، ئیپیکاتێکین گالات، ئیپیکاتێکینەکان و فلاڤانۆڵەکان،[٤] کە لە ژێر توێژینەوەی تاقیگەییدان بۆ کاریگەرییە ئەگەرییەکانیان لەناو زیندەوەردا.[٥] پێکھاتەکانی تر بریتین لە سێ جۆر فلاڤۆنۆید، کە بە کەمپفێرۆڵ، کوێرسێتین، و میریسێتین[ا] دەناسرێن.[٦] ئەگەرچی ناوەندی ناوەڕۆکی فلاڤۆنۆیدەکان و کاتێکینەکان لە کوپێک چای سەوزدا بەرزترە لە ھەمان قەبارە لە بڕگەکانی تری خۆراک و خواردنەوە کە بە شێوەیەکی نەریتی وەک پەرەپێدەری تەندروستی دادەنرێن،[٧] فلاڤۆنۆیدەکان و کاتێکینەکان ھیچ کاریگەرییەکی بایۆلۆژی سەلمێنراویان لە مرۆڤدا نییە.[٨][٩]
گەڵاکانی چای سەوز لە سەرەتادا بە خوساندن لە گیراوەیەکی کھوولدا پرۆسێس دەکرێن، کە ڕەنگە زیاتر خەست بکرێتەوە بۆ ئاستی جیاواز؛ بەرھەمە لاوەکییەکانی پرۆسەکەش لە پاکەت دەنرێن و بەکاردەھێنرێن.[ژێدەر پێویستە] پوختەکان بەبێ ڕەچەتە بە شێوەی شل، تۆز، کەپسول و حەب دەفرۆشرێن،[٥][١٠] و ڕەنگە تا ١٧.٤٪ی کێشی گشتییان کافاینی تێدا بێت،[١١] ئەگەرچی جۆرە بێ کافاینەکانیش بەردەستن.[١٢]
پوختەی چای سەوز وەک نیشانی پاک پارێزەری خۆراک بەکاردێت، کە چەورییەکان لە تێکچوون دەپارێزێت. ئەو شێوەیەی لە ڕۆندا دەتوێتەوە و بەکاردێت بریتین لە کاتێکینەکانی چای سەوزی پاڵمیتۆیلکراو، کە لە ساڵی ٢٠٢٠دا وەک بێوەی ناسراوە.[١٣]
تێبینییەکان
[دەستکاری]- ↑ پۆلێک لە پێکھاتە کیمیایییە سروشتییەکانن کە لە ڕوەکەکاندا دەدۆزرێنەوە، وەک میوە، سەوزە، و بە تایبەتی لە چای سەوزدا. ئەم پێکھاتانە بەوە ناسراون کە وەک دژە ئۆکسان (Antioxidant) کار دەکەن و دەتوانن یارمەتیی پاراستنی خانەکانی لەش بدەن لەو زیانانەی کە دەبنە ھۆی نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان.
- ↑ ئەمانە فلاڤۆنۆیدەکانن (کە بەشێکن لە خێزانی گەورەی پۆلیفینۆڵەکان). بە کورتی ئەمانە پێکھاتەی کیمیایی سروشتین کە لە ڕووەکەکاندا دروست دەبن: ١. فلاڤۆنۆیدەکان: کۆمەڵەیەکی گەورەن لە ماددە ڕەنگدارە سروشتییەکان کە لە میوە و سەوزە و ڕووەکەکاندا ھەن. ئەمانە یارمەتی ڕووەکەکە دەدەن گەشە بکات و لە نەخۆشی دەیپارێزن. کاتێک مرۆڤ دەیانخوات، وەک دژە ئۆکسان کار دەکەن. ٢. کەمپفێرۆڵ: ماددەیەکی سروشتییە لە زۆرێک لە خۆراکەکاندا ھەیە وەک چا، بڕۆکلی، سێو و پیاز. لە تاقیگەکاندا لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت چونکە پێدەچێت تایبەتمەندی دژە ھەوکردنی ھەبێت. ٣. کوێرسێتین: یەکێکە لە بڵاوترین و ناسراوترین فلاڤۆنۆیدەکان. زۆرترین بڕی لە پیاز، سێو، و چادا دەدۆزرێتەوە. ئەم ماددەیە زۆر بایەخی پێ دەدرێت چونکە وەک دژە ئۆکسانێکی بەھێز ناسراوە. ٤. میریسێتین: ئەمیش جۆرێکی تری فلاڤۆنۆیدە کە لە تووتڕک، سەوزەوات و چادا ھەیە. ئەمیش بە ھەمان شێوە ڕۆڵی پاراستنی خانەکان دەگێڕێت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «کێلگەکانی چای سەوز لە چین». www.rudaw.net (بە کوردی). رووداو. لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ Khan، Naghma؛ Mukhtar، Hasan (ی ی 2013). «Tea and Health: Studies in Humans». Current pharmaceutical design. ١٩ (34): ٦١٤١–٦١٤٧. ISSN ١٣٨١-٦١٢٨.
{{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=(یارمەتی) - ↑ Dattner، Christine؛ Boussabba، Sophie (٢٠٠٣). Emmanuelle Javelle (ed.). The Book of Green Tea. Universe Books. لاپەڕە ١٣. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٨٩٣-٠٨٥٣-٥.
- ↑ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری "Khan2013" نەدراوە - 1 2 I.T. Johnson & G. Williamson, Phytochemical functional foods, Cambridge, UK: Woodhead Publishing, 2003, pp. 135–145
- ↑ Committee on Diet, Nutrition, and Cancer, Assembly of Life Sciences, National Research Council, Diet, nutrition, and cancer, Washington: D.C National Academies Press, 1982, p. 286.
- ↑ USDA Database for the Flavonoid Content of Selected Foods, Release 2.1 (2007)
- ↑ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری "efsa" نەدراوە - ↑ EFSA Panel on Dietetic Products, Nutrition and Allergies (٢٠١٠). «Scientific Opinion on the substantiation of health claims related to various food(s)/food constituent(s) and protection of cells from premature aging, antioxidant activity, antioxidant content and antioxidant properties, and protection of DNA, proteins and lipids from oxidative damage pursuant to Article 13(1) of Regulation (EC) No 1924/20061». EFSA Journal. ٨ (2): ١٤٨٩. doi:١٠.٢٩٠٣/j.efsa.٢٠١٠.١٤٨٩.
- ↑ A. Bascom, Incorporating herbal medicine into clinical practice, Philadelphia: F.A. Davis Company, 2002, p. 153.
- ↑ Seeram، Navindra P.؛ Henning، Susanne M.؛ Niu، Yantao؛ Lee، Rupo؛ Scheuller، H. Samuel؛ Heber، David (١ی ئازاری ٢٠٠٦). «Catechin and Caffeine Content of Green Tea Dietary Supplements and Correlation with Antioxidant Capacity». Journal of Agricultural and Food Chemistry. ٥٤ (5): ١٥٩٩–١٦٠٣. Bibcode:٢٠٠٦JAFC...٥٤.١٥٩٩S. doi:١٠.١٠٢١/jf٠٥٢٨٥٧r. ISSN ٠٠٢١-٨٥٦١. PMID ١٦٥٠٦٨٠٧.
{{cite journal}}:|bibcode=length بپشکنە (یارمەتی) - ↑ «Update on the USP Green Tea Extract Monograph» (بە ئینگلیزی). USP. ١٠ی نیسانی ٢٠٠٩.
- ↑ «FDA has no objections to GRAS status of Kemin's oil-soluble green tea extract GT-FORT». foodnavigator-usa.com. ٢٢ی شوباتی ٢٠١٩. Re: GRAS Notice No. GRN 000772, from FDA