چارڵز دیکنز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە چارڵز دیکینزەوە ڕەوانە کراوە)
Jump to navigation Jump to search
چارڵز دیکنز
Charles Dickens
Dickens in New York, 1867
لەدایکبوونچارڵز جۆوان ھاففام دیکێنز
(١٨١٢-0٢-0٧) ٧ی شوباتی ١٨١٢
لاند پۆرت، ھەمپ شایێر، بەریتانیا
مردن٩ی حوزەیرانی ١٨٧٠(١٨٧٠-٠٦-٠٩) (٥٨ ساڵ ژیاوە)
ھایەم کێنت، بەریتانیا
گۆڕ (گڵکۆ)، یان گۆشەی شاعیران Poets' Corner, Westminster Abbey
پیشەWriter
نەتەوەبەریتانی
ھاووڵاتیبەریتانی
کارە بەرچاوەکانThe Pickwick Papers
Oliver Twist
A Christmas Carol
David Copperfield
Bleak House
Hard Times
Little Dorrit
A Tale of Two Cities
Great Expectations
مناڵەکانCharles Dickens, Jr.
Mary Dickens
Kate Perugini
Walter Landor Dickens
Francis Dickens
Alfred D'Orsay Tennyson Dickens
Sydney Smith Haldimand Dickens
Henry Fielding Dickens
Dora Annie Dickens
Edward Dickens
واژوو

چارڵز دیکنز ( ٧ی شوباتی ١٨١٢–٩ی ئایاری ١٨٧٠) ناوی تەواوی چارڵز جۆن هوفام دیکنزە (بە ئینگلیزی: Charles John Huffam Dickens). ناسراوترین چیرۆکنووسی ئینگلیزە کە لە سەردەمی ڤیکتۆریادا ژیابێت، نازناوی بۆزی هەیە لە نووسینەکانیدا. نووسینەکانی تایبەتمەندییەکی تریان بەخشیوە بە وێژەی ئینگلیز.[1]

کارەکتەرەکانی بەشێکن لە ناسراوترین کارەکتەرە خەیاڵییەکانی جیهان، لەلایەن زۆرێک وەک مەزنترین ڕۆماننووسی سەردەمی ڤیکتۆریا بینراوە. ئەو کاتەی هێشتا لە ژیاندا بوو، بەرهەمەکانی ناوبانگێکی پێشبینینەکراویان بەدەست هێنا. لە سەدەی بیستدا لەلایەن زۆرێک لە توێژەر و ڕەخنەگرانەوە وەک بلیمەتێک لە بواری ئەدەبدا ناسێنرا. ڕۆمان و کورتە چیرۆکەکانی تا ئێستاش بە ڕێژەیەکی فراوان خوێنەریان هەیە.

دیکنز لە شاری پۆرتسمیت لەدایک بووە و وازی لە قوتابخانە هێنا بۆ ئەوەی کار لە کارگەیەکدا بکات، دوای ئەوەی باوکی بەهۆی قەرز کەوتە بەندیخانە.

سەرەڕای بێبەشبوونی لە خوێندنی فەرمی، بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ سەرنووسەری گۆڤارێکی هەفتانە بوو، ١٥ ڕۆمان، پێنج نۆڤلێت (کورتە ڕۆمان)، سەدان چیرۆکی کورت و وتاری واقیعئامێزی نووسی، هەروەها وتاردان و پێشکەشکردنی خوێندنەوەی بەردەوام، ئەو نووسەرێکی ماندوویینەناس بوو، بە سەختی داکۆکیی لە مافەکانی منداڵ، پەروەردە و چاکسازیی کۆمەڵایەتی دەکرد.

لە ساڵی ١٨٣٦سەرکەوتنە ئەدەبییەکانی دیکنز لەگەڵ بڵاوکردنەوەی زنجیرەی کاغەزەکانی پیکویک دەستیپێکرد.

لە چەند ساڵێکی کەمدا ئەو بوو بە ناودارێکی جیھانی لە بواری ئەدەبدا، ناسراو بوو بە گاڵتە، تەنز و ھەروەھا چاودێریکردنی وردی کەسایەتییەکان و کۆمەڵگا. ڕۆمانەکانی، کە زۆربەیان بە شێوەی مانگانە یان ھەفتانە بڵاودەکرانەوە، پێشەنگبوون لە زنجیرە چیرۆکی بڵاوکراوەی خەیاڵی، کە بووە شێوازی زاڵی بڵاوکردنەوەی ڕۆمان لە سەردەمی ڤیکتۆریادا.[١][٢]

کۆتایییە چاوەڕواننەکراوەکانی زنجیرە بڵاوکراوەکانی خوێنەرانی لە چاوەڕوانیدا دەھێشتەوە. ئەم ئامرازی نووسینە ڕێگەی بە دیکنز دا تا کاردانەوەی خوێنەرەکانی ھەڵبسەنگێنێت، زۆرجاریش پلان و پەرەسەندنی کەسایەتی لەسەر بنەمای تێبینییەکان دەگۆڕی. بۆ نموونە، کاتێک پزیشکی ھاوسەرەکەی خەمی دەربارەی کارەکتەری خاتوون مۆوچێری دەیڤد کۆپەرفیڵد دەربڕی، کەوا دەردەکەوت کاریگەری لە لاوازی (بێتوانایی) ھاوسەرەکەی دەکرد، دیکنز پەرەی بە کارەکتەرەکەدا بە زیادکردنی لایەنی ئەرێنی. چیرۆکەکانی بە شێوەیەکی ورد داڕێژرابوون، و زۆرجار ڕووداوە ناوخۆیییەکانی دەکرد بە بەشێک لە چیرۆکەکانی.

جەماوەرە نەخوێندەوارە ھەژارەکان نیو پێنسیان تەرخاندەکرد بۆ ئەوەی زنجیرەی نوێی مانگانەیان بۆ بخوێندرێتەوە، کە ئەمەش ھانی کردنەوەی دەرگای بە ڕووی چینی نوێی خوێنەردا دەدا.[٣]

نۆڤلێتی «سرودی کریسماسی» ساڵی ١٨٤٣ بە شێوەیەکی تایبەت بە بەناوبانگی دەمێنێتەوە و بە بەردەوامی بووە بە ئیلھامێک بۆ چەندین کاری ھونەری جیاواز. ئۆلیڤەر تویست و پێشبینیی مەزن بە بەردەوامی دەستکاری دەکرێن و بڵاو دەکرێنەوە، وەک زۆرێک لە ڕۆمانەکانی، باس لە ژیان لە لەندەن لە سەرەتای سەردەمی ڤیکتۆریا دەکەن. ڕۆمانی چیڕۆکی دوو شاری ساڵی ١٨٥٩(کە شوێنەکەی لە لەندەن و پاریسە) ناسراوترین کاری ئەفسانەی مێژوویییە. ناودارترین کەسایەتی سەردەمی خۆیەتی، ئەو دەستی بە زنجیرەیەک خوێندنەوەی گشتی کرد لەسەر داواکاری خوێنەرەکانی کە دواتر بوو بە بەشێک لە کارەکەی. دیکەنز لەلایەن زۆرێک لە نووسەرە ھاوەڵەکانی ستایش کراوە —ھەر لە لیۆ تۆلستۆیەوە بۆ جۆرج ئۆروێل، گی. کەی چێستەرتن و تۆم ۆلف — بۆ ڕاستەقینەخوازییەکەی، کۆمیدیا، شێوازی پەخشان نووسینی، ڕونکردنەوە بێھاوتاکانی، و ڕەخنەی کۆمەڵایەتی. لەگەڵ ئەوەشدا، ئۆسکار وایلد، ھێنری جەیمس، و ڤێرجینیا ۆلف ڕەخنەیان لە نەبوونی قووڵیی دەروونی، نووسینی شێواو و ناڕێک و ڕەگی سۆزئامێزی کرد. زاراوەی «دیکنزیی» بەکاردێت بۆ کە شتێک باس لە یادەوەری دیکنز و نووسینەکانی بکات، وەکو باری کۆمەڵایەتی ناھەموار یان کەسایەتی گاڵتەجاڕی نەویستراو.[٤]

پیشەی ڕۆژنامەوانی و ڕۆمانەکانی سەرەتای[دەستکاری]

لە ساڵی ١٨٣٢، لە تەمەنی ٢٠ساڵیدا، دیکنز پڕ بوو لە وزە و تا دەهات زیاتر باوەڕی بە خۆی دەبوو. ئەو چێژی لە لاساییکردنەوە و شێوازی

ڕابواردنە باوەکان دەبینی، هەستێکی دیاریکراو و ڕوونی نەبوو دەربارەی هەڵبژاردنی پیشەی داهاتووی، بەڵام دڵنیا بوو لەوەی کە دەیەوێت بەناوبانگ ببێت. سەرنجی بەرەو شانۆ ڕاکێشرا—بوو بە ئەندامێکی نوێی یانەی گاریک — ئەو سەرکەوتوو بوو لە نمایشەکەی کە لە باخچەی کەڤەنت بوو، جۆرج باتلی بەڕێوەبەر و چارلز کێمبلی ئەکتەر لەوێ بوون بۆ بینینی.[٥]

دیکنز بە وردی خۆی ئامادە کرد و بڕیاری دا کە لاسایی ئەکتەری کۆمیدی چارڵز ماثیوز بکاتەوە، بەڵام لە کۆتاییدا ئەو نەیتوانی بەشداری بکات بەهۆی ئەوەی تووشی هەڵامەت بوو. بەر لەوەی دەرفەتێکی تری بێتە پێش، ئەو بڕیاریدا کە ببێت بە نووسەر. لە ساڵی ١٨٣٣، ئەو یەکەم چیرۆکی «خوانێک لە پۆپلەر واک»، پێشکەش بە گۆڤاری مانگانەی لەندەن کرد.

ویلیەم بارۆو، برای دایکی، کارێکی پێشکەش کرد لە گۆڤاری ئاوێنەی پەرلەمان و بۆ یەکەمجار لە سەرەتاکانی ساڵی ١٨٣٢ لە خانەی گشتیی (کە بەشێکە لە پەرلەمانی بەریتانیا) دەستی بە کار کرد. ژووری لە مەیخانەی فورنڤال بە کرێگرت و وەک ڕۆژنامەنووسێکی سیاسی دەستی بەکار کرد، کە ڕاپۆرتی دەربارەی مشتومڕەکانی پەرلەمان دەدا وبە هەموو بەریتانیادا گەشتی کرد بۆ ئەوەی ڕووماڵی کەمپینی هەڵبژاردنەکان بکات بۆ ڕۆژنامەی مێژووی بەیانی. کارە ڕۆژنامەوانییەکەی، بەشێوەی هێڵکاری دەمژمێر، یەکەم کۆمەڵە لە پارچە نووسینەکانی پێک دەهێنێت، کە لە ساڵی ١٨٣٦ بڵاوکرانەوە بەناوی: هێڵکاری لەلایەن بۆزەوە — بۆز نازناوێکی خێزانییە کە هەر وەک نازناوێک بۆ چەندین ساڵ بەکاری دەهێنا. دیکنز وا دەردەکەوێت نازناوی مووسای لەخۆ گرتبێت، کە بەخشیبووی بە برا بچووکەکەی ئابەس دیکنز، کە ناوی کەسایەتی قەشەی واکفیلدی نووسەر ئۆلیڤەر گۆلدسمیثە. کاتێک ناوەکە لەلایەن کەسێکی تووشبوو بە هەڵامەتەوە دەگوترا، «مۆسیس» (موسا) دەبوو بە «بۆسێس» — پاشان کورتکرایەوە بۆ بۆز. ناوەکەی دیکەنز لەلایەن ڕەخنەگرێکی هاوچەرخەوە وەک «جیاواز» هەژمار کرا، کە لە ساڵی ١٨٤٩ دەربارەی ئەو نووسیبووی:

بەڕێز دیکنز، هەردەڵێی وەک تۆڵەیەک بۆ ناوە سەیرەکەی، کە هێشتاناوی سەیرتر دەدات بە کارەکترە خەیاڵییە دروستکراوەکانی.» ئەو بەدرێژایی پیشەی ئەدەبیی، وەک سەرنوسەر کاری بۆ گۆڤارەکان دەکرد.[٦]

لە کانوونی دووەمی ساڵی ١٨٣٥، مۆرنینگ چیرۆنیکڵ چاپی ئێوارانی بڵاوکردەوە، لەژێر سەرپەرشتی سەرنوسەریی ڕەخنەگری مۆسیقای چیرۆنیکل، جۆرج ھۆگارت. ھۆگارت دیکنزی بانگھێشت کرد بۆ ئەوەی بەشداربێت لە ھاوکاری بکات لە کێشانی ھێڵکاریی ڕێگاوبان و دیکەنز بووە میوانێکی ھەمیشەیی لە ماڵەکەی ھۆگارت لە فولھام، دڵخۆشبوو بە دۆستایەتی ھۆگارت لەگەڵ یەکێک لە پاڵەوانەکانی، وۆلتەر سکۆت، و دڵ خۆشبوو بە کات بەسەر بردن لەگەڵ سی کچەکەی ھۆگارت — جۆرجیینە، مێری، و کاثرینی نۆزدە ساڵ.[٧]

دیکەنز پێشکەوتنێکی خێرای لە ڕووی پیشەیی و کۆمەڵایەتییەوە بەخۆوە بینی.

بوو بە ھاوڕێی ویلیەم ھێریسەن ئێینسوەث، نووسەری ڕۆمانی ڕووکوودی ساڵی ١٨٣٤، کە خاوەنی دیدەنگەی باچلەر بوو کە دەکەوێتە ڕێگای ھارۆوو ئەو شوێنە بووە شوێنی کۆبوونەوەی کۆمەڵەیەک کە پێکھاتبوو لە: دانییەل ماکلیسێ، بێنجەمەن دیزرێیلی، ئێدوەرد بولوێر-لیتەن، و جۆرج کروویکشانک. ھەموو ئەمانە بوون بە ھاوڕێی و لەگەڵیاندا کاری کرد، جگە لە دیزرێیلی، و ھەر لەو خانووەدا ئ چاوی بە خاوەنی دەزگای چاپ جۆن ماکرۆنێ کەوت کە یەکەم دەزگای چاپ بوو کاریان لەگەڵدا بکات.

سەرکەوتنی ھێلکارییەکانی بۆز، بووە ھۆی ئەوەی کەوا چاپەمەنی چاپمان و ھۆڵ پێشنیار بۆ دیکەنز بکەن تا نووسین ئامادە بکات بۆ ئەوەی لەگەڵ ھێڵکارییە ھەڵکۆڵدراوەکانی ڕۆبێرت سییمۆر بگونجێت بۆ لێتەرپرێسی مانگانە. سییمۆر دوای چاپی دووەم خۆی کوشت، و دیکەنز، کە ویستی زنجیرەیەکی پێکەوەبەستراوی ھێلکاری بنووسێت، " فیز "(ھونەرمەندێکی ئنگلیز بوو)ی دامەزراند تا ھونەری نەخشەکان ئامادە بکات (کە لە چوارەوە کەم کرایەوە بۆ دوو بۆ ھەر چاپێک) بۆ چیرۆکەکە.

بەرھەمەکە لە کۆتاییدا ناونرا کاغەزەکانی پیکویک، ھەرچەندە ئەڵقەکانی سەرەتا سەرکەوتوو نەبوون، پێشکەشکردنی کەسایەتی سام وێلەر لە چوارەم زنجیرەدا کە

(یەکەم وێنەبوو لەلایەن فیز کێشرابێت) بە خێرایی ناوبانگی دەرکرد. کۆتا بەشی ٤٠٬٠٠٠ چاپی لێ فرۆشرا. لە تشرینی دووەمی ساڵی ١٨٣٦، دیکنز پۆستی سەرنوسەری بێنتلیی مسسێلێنی قبووڵ کرد، پۆستێک کە بۆ ماوەی سێ ساڵ کاری تیا کرد، تا لەگەڵ خاوەنەکەی بوو بە ناکۆکیان.[٨]

لە ساڵی ١٨٣٦ کە کۆتا بەشی کاغەزەکانی پیکویکی تەواو کرد، دەستی بە نووسینی یەکەم چاپی ئۆلیڤەر تویست کرد — کە لە مانگێکدا نزیکەی ٩٠ پەڕەی دەنوسی —

ئەمە لەکاتێکدا درێژەی بە کارکردن دەدا لە بێنتلیی وھەروەھا چوار شانۆگەری دەنوسی، دەربارەی بەرھەمێک کە ئەو سەرپەرشتی بەرھەمھێنانی دەکرد.

ئۆلیڤەر تویست، لە ساڵی ١٨٣٨ بڵاوکرایەوە، بووە یەکێک لە ناسراوترین کارەکانی دیکنز و یەکەم ڕۆمانی ڤیکتۆریایی بوو کە پاڵەوانی چیرۆکەکە منداڵێک بوو. لە ٢ی نیسانی ساڵی ١٨٣٦، دوای ساڵێک ڵە دەستگیرانداری و لەنێوان ئەلقەی دووەم و سێیەمی کاغەزەکانی پیکویک، دیکەنز ھاسەرگیری لەگەڵ کاترین ھۆگارت تۆمسن (١٨١٦–١٨٧٩) کچەکەی جۆرج ھۆگارت، سەرنوسەری ئیڤنینگ چیرۆنیکڵ کرد. ھاوسەرگیرییەکە لە کڵێسایسەینت لووک لە چێلسی، لەندەن بەڕێوەچوو. لەدوای مانگی ھەنگوینییەکی کورت لە گوندی چاک لە کێنت، ھەردووکیان گەڕانەوە بۆ لۆدگینگس بۆ میوانخانەی فورنیڤال.[٩]

یەکەمی دە منداڵییان، چارلی، لە کانوونی دووەمی ساڵی ١٨٣٧ لەدایکبوو، چەند مانگێک دواتر خێزانەکە ماڵیان گواستەوە بۆ بلومسبوری لە شەقامی داوتی ٤٨، لەندەن، (کە چارلز کرێنامەیەکی سێ ساڵیی ھەبوو کە ٨٠پاوەند بوو لە ساڵێکدا) لە ٢٥ی ئازاری ساڵی ١٨٣٧ تا کانوونی یەکەمی ساڵی ١٨٣٩. فرێدریک برابچوکەکەی دیکنز و خوشکەکەی کاترین، مێری ھۆگارتی تەمەن ١٧ ساڵ گواستیانەوە بۆ ماڵەکەی ئەوان. دیکنز زۆر ھۆگری مێری بوو، لە ساڵی ١٨٣٧ دوای نەخۆشییەکی کورت خایەن ئ لە باوەشی دیکنزدا گیانی سپارد. بە شێوەیەکی نائاسایی بۆ دیکنز، بەھۆی ئەوەی تاساو بوو، لە کارکردن وەستا، و لەگەڵ کەیت لە کێڵگەیەکی بچووک لە ھامپستید ھیدس بۆ دووھەفتە مانەوە. دیکەنز مێری کرد بە نموونەیەک — ئەو کەسایەتییەی ڕۆز مەیلی کە بەیادی ئەوەوە دروستی کرد، بۆی دەرکەوت کە ناتوانێت وەک ئەوەی پلانی بۆ دانابوو لە چیرۆکەکەیدا بیکوژێت، بەپێی وتەکانی ئاکرۆید، ئەو دواتر ھەر بە یادی مێرییەوە وەسفی کارەکتەرەکانی نێڵی چکۆڵە و فلۆرەنس دۆمبێی کردووە.[١٠]

خەمەکەی ئەوەندە زۆربوو کە نەیتوانی چاپی ئەو مانگەی پیکویک لە دوامۆڵەتی مانگی حوزەیراندا پێشکەشبکات و ھەروەھا چاپی ئۆلیڤەر تویستیش بۆ ئەو مانگە بەھەمان شێوە ھەڵبوەشێنێتەوە. بوونی لە ھامپستید کاتێکی باشبوو بۆ پتەوکردنی پەیوەندی نێوان دیکنز و جۆن فۆستەر، فۆستەر لە کاتێکی کەمدا بەشێوەیەکی نافەرمی بوو بە بەڕێوەبەری کارەکانی و یەکەم کەسبوو کە کارەکانی بخوێنێتەوە.

سەرکەوتنی وەک ڕۆماننوسێک بەردەوامبوو. شاژنە ڤیکتۆریای گەنج ھەریەک لە ئۆلیڤەر تویست و پیکویک ی خوێندەوە و تا نیوە شەو دەمایەوە تاکو دەربارەیان مشتومڕ بکات. نیکەلەس نیکلێبی (١٨٣٨–٣٩)، فرۆشگا کۆنەکەی زانخوازی (١٨٤٠–٤١) و، لە کۆتاییدا، یەکەم ڕۆمانی مێژوویی، بارنەبی ڕەیج:

چیڕۆکێک دەربارەی ئاژاوەی ھەشتا، وەک بەشێک لە زنجیرەی کاتژمێری بەڕێز ھەمفریی(١٨٤٠–٤١)، کە ھەمویان بە شێوەی زنجیرەیەکی مانگانە بڵاودەکرانەوە بەر لەوەی بکرێن بە کتێب.

ژیاننامە[دەستکاری]

چارلز جۆن ھوفام دیکنز لە ساڵی ١٨١٢ لە ناوچەی (لاندپۆرت پۆرتسموس) لە بەریتانیا لە دایکبووە. تەمەنی منداڵی سەخت و ناخۆش بووە، لە خێزانێکی کەم دەرامەت بووە، باوکی پیشەیەکی سادەی ھەبووە کە مووچەکەی بەشی خێزانەکەی نەکردوە بە تەواوەتی و نەیتوانی پارەی قەرزەکانی باتەوە بۆیە خرایە زیندانەوە، بەم ھۆیەوە لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا خێزانەکەی دەیخەنە بەر کارکردن لە کارگەی لەندەن و ڕۆژانە ١٠ کاتژمێر کاردەکات.[١١] ئەم ژیانەی لە ناوەڕۆکی شاکارەکانی بەدی دەکرێت و لەنووسینەکانیدا ڕەنگیانداوەتەوە، زۆربەی ڕۆمانەکانی بەناوبانگ بوون و کراون بە فیلم و بەرھەمی سەر شانۆ وەک ئۆلیڤەر تویست

وەرگێڕان بۆ کوردی[دەستکاری]

ئەم بەرھەمانەی کراونەتە کوردی:

  1. ئاوازی کریسمەس (وەرگێڕان: حوسێن شێربەگی) - ٢٠١٨
  2. چیرۆکی دوو شارەکە (وەرگێڕان: محەممەد حەسەن تۆفیق)

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Grossman 2012, p. 54
  2. ^ Lodge 2002, p. 118.
  3. ^ Ziegler 2007, pp. 46–47.
  4. ^ Hauser 1999, p. 116.
  5. ^ "Oxford Dictionaries – Dickensian" ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. Oxford University Press.
  6. ^ Forster 2006, p. 13.
  7. ^ Ackroyd 1990, p. 76.
  8. ^ Wilson 1972, p. 53.
  9. ^ Callow 2009, p. 25
  10. ^ Wilson 1972, p. 58.
  11. ^ بیۆگرافیای چارلز دیکینز