چارلۆت فێربانکس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

چارلۆت فێربانکس

لەدایکبوون (1871-12-11) 11ی کانوونی یەکەمی 1871
مەرگ١٥ی شوباتی ١٩٣٢(١٩٣٢-٠٢-١٥) (٦٠ ساڵ ژیاوە)
شوێنی حەوانەوەسانت جۆنسبێری، ڤێرمۆنت
نەتەوەئەمریکی
پەروەردەزانکۆی یەیڵ
پیشەپزیشک و کیمیاکار.
ناسراوە بەنەخۆشخانەی پزیشکی ئافرەتان، فەرەنسا

چارلۆت فێربانکس (لەدایکبووی (١١ی کانوونی دووەمی ١٨٧١ تا ١٥ی شوباتی ١٩٣٢) پزیشکێکی ئەمریکی خەڵکی سانت جۆنسبێری بوو. لە ساڵی ١٨٩٤ بەکالۆریۆسی لە ھونەرەکان لە کۆلێژی سمیت ھێنا. و لە زانکۆی یەیڵ دكتۆرا لە بوارى فەلسەفەدا لە بابەتی کیمیا ھێنا و لە تەمەنی ٢٥ ساڵی دەرچوو. تا ئەم کاتە سێ توێژینەوەی بڵاوکردبووەوە کە باس لە شیکاری کیمیایی دەکرد. ھەروەھا نەوەی داھێنەری بەناوبانگ سادیۆس فێربانکس بوو. و ھەروەھا لە ١٩٠٢ دکتۆرا لە پزیشکی دەھێنێتەوە و دەبێت بە پزیشکێکی پراکتیکی.[١] لە سەرەتای جەنگی جیھانی یەکەم پەیوەندی بە یەکەی نەخۆشخانەی ژنانی ئەمریکی لە فەرەنسا کرد و لە شاری لوزانسی فەرەنسا جێگیر بوو. کە ساڵێک لەوێ وەک بەرێوەبەری نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەکەدا بەسەر برد.[٢] و بۆ هەوڵەکانی، مەدالیای سوپاسگوزاری فەرەنسی پێبەخشرا و لە بەرامبەردا ڕەگەزنامەی فەرەنسی پێبەخشرا.[٣] دوای جەنگ گەڕایەوە بۆ شارەکەی خۆی لە سانت جۆنسبێری کلینیکێکی کردەوە، لەوێ چالاک بوو لە کۆمەڵگاکەدا.

ژیان[دەستکاری]

چارلۆت فێربانکس، لە ١١ی کانوونی دووەمی ١٨٧١ لە شاری سانت جۆنسبێری ویلایەتی ڤێرمۆنت لەدایک بووە، لەگەڵ باپیرەی، سادیۆس فێربانکس، لە خێزانێکی دیارەوە ھاتۆتە دوونیاوە کە بە داهێنانی تەرازووی وردی کێشکردن ناسراوە. لە ساڵی ١٨٩٤ لە کۆلێژی سمیت دەرچوو.[١] و دواتر لە ساڵی ١٨٩٦ لە کیمیا لە زانکۆی یەیڵ دکتۆرای بەدەستهێناوە و بەمەش دووەم ئافرەت دەبێت کە دکتۆرا لە بواری کیمیا بەدەست بێنێت لە زانکۆکە. دوای وانەوتنەوە و پراکتیزەکردنی پزیشکی، گەڕایەوە بۆ سانت جۆنسبێری و نەخۆشخانەیەکی کردەوە. کە تیایدا دوای جەنگی جیهانی یەکەم، تا ساڵی ١٩٣٢ بەردەوامی بە کارکردندا لەوێ.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب Creese, Mary (2000). Ladies in the Laboratory. Scarecrow Press. p. 256. ISBN 0585276846.
  2. ^ "Library of Congress files". Library of Congress. April 1919. Retrieved February 2, 2018.
  3. ^ Menut, Gertrude (April 25, 1925). "Our "Dr. Charlotte"". The Independent Woman, (Woman's Medical College, 1902). Retrieved February 3, 2018.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]