پەیوەندییەکانی سوێد و عێراق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پەیوەندییەکانی عێراق و سوێد
وڵاتعێراق، سوێد

پەیوەندییەکانی عێراق و سوێد پەیوەندییەکی دووقۆڵییە لە نێوان عێراق و سوێددا، بەو پێیەی عێراق باڵیۆزخانەی لە شاری ستۆکھۆڵم ھەیە و سوێد باڵیۆزخانەی لە شاری بەغدا و لە شاری ھەولێر ھەیە، ھەروەھا پەیوەندییەکە کورتبووەتەوە بە بوونی نزیکەی ١٥٠ ھەزار کۆچبەری بە ڕەچەڵەک عێراقی کە لە سوێد دەژین، کە کۆمەڵگەی عێراقی بە یەکێک لە گەورەترین پێکھاتە بیانییەکانی سوێد دادەنرێت. لە ئێستادا پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەلایەن عێراقەوە پچڕاون.[١][٢][٣]

پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوو، کاتێک عێراق ڕێگەی بە کۆمپانیا سوێدییەکان دا لە عێراق کار بکەن، بەڵام دوای ئەوەی عێراق لە ساڵی ١٩٩٠دا عێراق کوێتی داگیرکرد، پەیوەندییەکان خراپ بوون، بەڵام دوای ڕووخانی ڕژێمی سەددام حوسێن پەیوەندییەکان وردە وردە گەڕانەوە، باڵیۆزخانەی سوێد بۆ ماوەیەکی کاتی گواسترایەوە بۆ شاری عەممان لە ئوردن دوای داگیرکردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣. بەھۆی ھەڕەشەی تیرۆریستییەوە، بەڵام لە کۆتایی ساڵی ٢٠٠٩دا گەڕێنرایەوە بەغدا.

پچڕانی پەیوەندییەکان[دەستکاری]

لە ٢٠ی تەمموزی ٢٠٢٣، دوای ئەوەی پەنابەرێکی عێراقی بە ناوی سەلوان مۆمیکا بۆ جاری دووەم چاپێکی قورئانی سووتاند، و بۆ یەکەمجار ئاڵای عێراقی لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە سوێد سووتاند، حکوومەتی عێراق بڕیاری دەرکردی باڵیۆزی سوێدی دا و پچڕاندنی پەیوەندی دیپلۆماسییەکان لەگەڵ ستۆکھۆڵم بەتەواوی.[٤]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]