بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پەیمانگای ئەزھەر لە ھەولێر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پەیمانگای ئەزھەر لە ھەولێر (بە عەرەبی: معھد أربیل الأزھری) تاکە پەیمانگای ئەزھەرییە لە ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر و سەرتاسەری عێڕاق کەوا سەر بە زانکۆی ئەزھەرە لە میسڕ، لە ساڵی ٢٠٠٨ بە بڕیاری مەشییەخەی ئەزھەر و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دامەزراوە.[١][٢]

پەیمانگای ئەزھەر لە ھەولێر
معھد أربیل الأزھری
دامەزرا٢٠٠٨؛ ١٦ ساڵ لەمەوپێش (٢٠٠٨)
ئۆفیسی سەرەکیھەولێر،  کوردستان
دەڤەری خزمەت
ھەرێمی کوردستان
بەڕێوەبەر
بەختیار حەمە سالح
ڕێکخراوی دایک
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی
وێبگەhttps://gov.krd/moera

خوێندن لە پەیمانگای ئەزھەر لە ھەولێر

[دەستکاری]

قوتابی دەتوانێت دوای خوێندنی سەرەتایی پەیوەندی بکات بە پەیمانگای ئەزھەر لە ھەولێر و لە پۆلی ٧ ی ناوەندی تا ١٢ ی دواناوەندی لە پەیمانگاکە تەواو بکات، پاشان قوتابی دوای تەواوکردنی ٦ ساڵی خوێندنی ڕاستەوخۆ پەیوەندی دەکات بە زانکۆی ئەزھەر لە میسڕ، و شایەنی باسە شێخی ئەزھەر ئەحمەد ئەلتەیب ساڵانە ٢٥ کورسی خوێندنی دابین کردووە بۆ دەرچوانی پەیمانگای ئەزھەر لە ھەولێر، بە مەبەستی درێژەدان بە خوێندنیان لە کۆلێژە جیاجیاکانی زانکۆی ئەزھەر لە میسڕ.

قوتابیانی کورد لە زانکۆی ئەزھەر لە میسڕ

[دەستکاری]

ساڵانە ٢٥ قوتابی دەرچووی پەیمانگای ئەزھەر لە ھەولێر پەیوەندی بە کۆلێژە جیاجیاکانی زانکۆی ئەزھەر دەکەن لە میسڕ، و ھەموو ساڵێک کۆمەڵێک قوتابی کوردی ئەزھەری دەردەچن لە زانکۆی ئەزھەر بە پسپۆڕی جیاجیا و بڕوانامەکانی وەک (بەکالۆریۆس و ماجستێر و دکتۆرا) بەدەست دێنن. ھەروەھا قوتابیانی کورد لە شوێنی تایبەتمەندی زانکۆی ئەزھەر دەمێننەوە لە قاھیرە بەناوی (مەدینەی بعوسی ئیسلامی) کە تایبەتمەندە بە قوتابییە بیانییەکانی زانکۆی ئەزھەر لە گشت جیھان.[٣][٤]

قوتابیانی کورد لە زانکۆی ئەزھەر نوێنەری فەرمی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان محەممەد یەحیا عەزیز سەرپەرشتیان دەکات کە وا پارێزەرە و دەرچووی کۆلێژی یاسا و زانستە ئیسلامییەکانە لە زانکۆی ئەزھەر.[٥][٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «وەزارەتی ئەوقاف و زانکۆی ئەزهەر هەماهەنگیی خوێندنی ئایینی بەهێزتر دەکەن». حکومەتی هەرێمی كوردستان (بە ئینگلیزی). لە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. ^ «A delegation from Al-Azhar Institute visit Salahaddin University-Erbil | Salahaddin University-Erbil». su.edu.krd (بە ئینگلیزی). ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢. لە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. ^ «شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی سەردانی میسر دەکات». حکومەتی هەرێمی كوردستان (بە ئینگلیزی). لە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  4. ^ «أمين "البحوث الإسلامية" يستقبل وفدًا من إقليم كردستان العراق ويحثان الاستفادة من جهود الأزهر العلمية والدعوية». مجمع البحوث الإسلامية (بە عەرەبی). لە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  5. ^ «زانکۆی ئەزهەر ساڵانە 25 خوێندکاری هەرێمی کوردستان بەبێ بەرامبەر وەردەگرێت». 05-07-2022. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  6. ^ «65 خوێندکاری کورد لە زانکۆی ئەزهەری میسر دەخوێنن». kurdistan24.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)